کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستیان بە پەروەردە کرد بۆ ژنە کاندیدەکان

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە شاری مەنبەج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی پەروەردەی سێ ڕۆژەن بۆ کاندیدە ژنە هەڵبژێردراوەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە بڕیارە لە مانگی ئابدا بەڕێوەبچێت.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبەج- سەرەڕای هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کار بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەکەن کە بڕیارە لە مانگی ئابدا ئەنجام بدرێت، گروپی ژنانی زەنوبیا دەستیان بە پرۆگرامی پەروردەی سێ ڕۆژە کرد بۆ کاندیدانی ژن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەن.

 

"ئێمە ئاستی زانیاریمان بەرز دەکەینەوە"

ئیمتیسال تەعان، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی تل حوزان وتی: لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنداین، بە ئامانجی نزیکبوونەوە لە خەڵک، فێستیڤاڵ و کۆبوونەوەمان ڕێکخست، سەردانی کۆمەڵگەکانمان کرد و ئێستا بەشداریمان لە بەرنامەی ڕپەروەردە کرد کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئامادەکرابوو، باسی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان دەکەین، لە لایەکی ترەوە ئاستی زانستمان بەرز دەکەینەوە، بەهۆی ئەم سەرکەوتنەوەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری جێبەجێکراوە زیاتر خۆمان بەرەوپێش دەبەین.

 

"ژنان پەرە بە هۆشیاری خۆیان دەدەن"

ڕولا ئەحمەد دلۆ، کە کاندیدە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی ئەبو قەلقل ڕایگەیاند، سەرەڕای سیاسەتە تایبەتەکانی شەڕ، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە ژنان خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەن و سەبارەت بە بەرنامەی پەروەردە وتی: ژنان زانیاری وەردەگرن و هەروەها هۆشیارییان دەربارەی مێژوو و چەندین بابەتی تر پێدەدرێت، ئەم پەروەردانەی ژنانی زەنوبیا بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنمان.

 

"دەستمان بە بەرنامەی پەروەردە کرد"

ڕوەیدا حەنیزل، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەروەردە، وتی: دوای ئەوەی قۆناغی یەکەممان پێش هەڵبژاردن تەواو کرد، دەستمان کرد بە پرۆگرامی پەروەردە بۆ کاندیدە ژنەکان بۆ سەرۆک شارەوانی شار و شارۆچکەکان، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە پێی ڕێساکانی خۆی، سەبارەت بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن و مافەکانیان ژنان پەروەردە دەکات، ئامانجیشیان پەرەپێدانی کەسایەتی ژنە، ئەم پەروەردانە گرنگن بۆ شارەوانیەکان بۆ بەڕێوەبردن و هەبونی مافی ژنان، ئەم ئیرادە و ئازایەتیەی کە ژنە کاندیدەکان نیشانی دەدەن، سەرچاوەی خۆی لە بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلانەوە وەرگرتووە.