خێزانی دیموکراتیک مۆدێلێکی ئایدیاڵە بۆ گەڕاندنەوەی کۆمەڵگە بۆ ڕاستییەکەی

چەمکی خێزانی دیموکراتیک کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیار کرابوو، بەشداری کرد لە گەڕاندنەوەی جەوهەر و کیانێکی ژنان بە دەستپێکردنی بە دیموکراتیزەکردنی بچووکترین خانە لە کۆمەڵگەدا کە خێزانە.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

ڕەققە- بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەک کە دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵ بێت، پێویستە سەرلەنوێ بە چەمکی خێزاندا بچینەوە و ڕاستی ژن هەڵبسەنگێندرێتەوە، جگە لەوەی چەمکە فیکری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و گەڕان بەدوای مێژوو و ڕاستی ژیانی ژنانی پێشوودا پێویستە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت.

 

بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی ژنان، پێویستە هەوڵبدرێت چەمکی خێزانی دیموکراتیک کە لەلایەنڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پێشنیارکرابوو بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی جێبەجێ بکرێت، لە بچووکترین خانەی کۆمەڵگەوە دەست پێبکرێت کە بریتییە لە خێزان، خێزان لە کۆمەڵگەی سروشتیدا خوداوەند بوون، بەڵام تووشی چەندین پاشەکشەبوون کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکهاتەی خێزان و کۆمەڵگەکان هەبوو، وای لێکرد دواتر ببێتە کۆیلە و کاڵایەک، بۆیە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تیشکی خستە سەر گرنگی بونیادنانی خێزانی دیموکراتیک بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک و چەندین بابەتی وروژاند، لەوانەش پرسی ژنان بوو.

 

بۆئەوەی گۆڕانکاری ڕاستەقینە بهێندرێتە ئاراوە و ژنان بکرێنە پێشەنگ لە کۆمەڵگەدا، پێویست بوو کولتووری خێزانی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێت، کەڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان سەرنجی لەسەر بوو کاتێک وتی "ئەڵقەی لاواز لە کۆمەڵگەی ئێمە و لە هەموو جیهاندا، پرسی ژنانە، بۆیە من هەموو سەرنجم خستە سەر ئەم پرسە و هەوڵم دا ئازادی ڕەها بۆ ژنان بەدەست بهێنم".

 

"کولتووری خێزانی دیموکراتیک بنەمای کۆمەڵگەی ڕەوشتی و سیاسییە"

ژیان دێرک، ڕێکخەری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ناوچە ئازادکراوەکان، وتی: کولتووری خێزانی دیموکراتیک بنەمای کۆمەڵگەی ڕەوشتی و سیاسییە، ئەگەر بمانەوێت قسەی لەسەر بکەین، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو کۆمەڵگە سروشتییەی کە تێیدا ژنان بەڕێوەیان دەبرد، وەک چۆن سەرچاوەی کولتوور و گەشەکردن بوون و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بە تایبەت لەگەڵ سەرەتای سەردەمی سۆمەرییەکان، سیستمی چینایەتی و پیاوسالاری چەسپاند.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ڕژێمە پاوانخوازەکان هەوڵیاندا کۆمەڵگە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دروست بکەن، ئەمەش بەشداربوو لە نەمانی ڕاستی کۆمەڵگەی سروشتی و چەندین چەمکی لێکەوتەوە، وەک یاسا، کە جێگرەوەی ڕەوشتی گرتەبەر، ڕێگریکردن بوو بۆ کۆمەڵگەکان لە خراپبوونی ڕەوشت و زۆرێک لە چەمکە پیرۆزەکانی کۆمەڵگە گۆڕانکارییان بەسەردا هات.

"سەرمایەداری هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەکان دەدات"

وتیشی: هەموو قۆناغەکان هەوڵیان دەدا ڕۆڵ و ڕاستی جەوهەری ژن پەراوێز بخەن، ئێستاش دەبینین کە سەرمایەداری لەڕێگەی هێرشی سەرمایەدارییەوە بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە سەرچاوەی شارستانیەت و کولتوورەکان بووە، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەکان دەدات، لەوێدا دەیبینین قەیرانە ژینگەییەکان و لادانێکی ڕەوشتی، هەموو ئەمانە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر بەها کۆمەڵایەتییەکانە و لەبەر ئەوەی ئەم ناوچەیە بە پیرۆزکردنی چەمکی خێزان تایبەتمەندە، هەموو دوژمنان هەوڵدەدەن هێرش بکەنە سەر ئەم بەهایانە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ژیان دێرک وتی: ئەگەر بگەڕێینەوە بۆڕاستی کۆمەڵگەی سروشتی، دەبینین پێشتر خێزان و کۆمەڵگە چێژیان لەیەکسانی و دادپەروەری دەبینی، بەڵام ئەو چەمکانە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، ئێستا باوک نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکات و خێزان بووەتە مۆدێلی بچووک، کولتووری خێزانی دیموکراتیک هەوڵدەدات هەموو تاکێک ئازادی بیروڕای هەبێت، کە لەڕێگەی هۆشیاری و زانینەوە بەستراوەتەوە بە کۆمەڵگەوە.

 

باسی لەوەشکرد، خەباتی ژنان و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بەشدارییان کرد لە گۆڕینی زۆرێک لە چەمکەکان لەناو کۆمەڵگەدا،هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی بوونی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، کولتووری خێزانی دیموکراتیک پەیوەستە بە ژیانی بەشدارانە، وەک پیاوان دەتوانن لە بواری سیاسیدا بوونیان هەبێت.

 

ژیان دێرک ئاماژەی بەوەشکرد، مۆدێلی خێزانی دیموکراتیک بەشداری کردووە لە دیموکراتیک کردنی کۆمەڵگەدا، سەرەتا لەو کۆمەڵانەی کە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە تێیدا ئامادەن، بە هەموو پسپۆڕییەکانەوە، هەریەکەیان ڕۆڵی خۆیان لە فەرمانگەیەکی دیاریکراودا دەگێڕن، کە بەشدارە لە بڕیاردانی بەشداریکردن.

 

" خێزانی دیموکراتیک بەشدار دەبێت لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"

لە کۆتایی قسەکانیدا ژیان دێرک، جەختی لەوە کردەوە خێزانی دیموکراتیک بەشدار دەبێت لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و دروستکردنی نەتەوەیەک و نیشتمانێکی دیموکرتیک کە دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵ بێت، کاتێک ژنان ئازاد بن، خێزانێکی دیموکراتیک لەسەربناغەکانی ژیانێکی ئازاد دێتە بەرهەم و بەهۆیەوە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و نیشتمانێکی دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵدەبێت.