خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا پڕۆژەی ژینگەیی ئەنجام دەدەن

خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە هەلومەرجی سەختی شەڕدا درێژە بە خوێندن دەدەن، پڕۆژەی مرۆیی و ژینگەیی ئەنجام دەدەن.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- زانکۆی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٦ لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر هەلومەرجی سەختی شەڕدا دامەزرا، ٧ خوێندکار  کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا لە فاکەڵتی ئەندازیاری و پەیمانگای زانستە تەکنیکییەکانی زانکۆی ڕۆژئاوا دەرچوون، بۆ یەکەم جار بەشدارییان لەپڕۆژەی ئەندازیاریی تەکنیکیدا کرد ئەو خوێندکارانەی کە لە مانگی کانوونی دووەمەوە پرۆژەکانیان نمایش دەکەن وتیان کە زیاتر جەخت لەسەر کاری ژینگەیی دەکەنەوە.

 

هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئێمە

جاندا مەلە خەلیل، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی ڕۆژئاوا، ئاماژەی بەوەکرد کۆمەڵگە پێویستی بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا هەیە بۆ ئاسانکردنی ژیانی مرۆڤ بەبێ ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر هەبێت، جاندا کە لە یەکەمین پێشانگای تەکنەلۆجیای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وەک خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا بە پرۆژەی نوێ بەشداری کردووە وتی: "ئێمە وەک خوێندکار هەوڵمان داوە پرۆژەی جیهان بەشداری کۆمەڵگاکەمان بکەین، سەرجەمی پڕۆژەکان لەلایەن خوێندکارانەوە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی زانکۆ ئەنجام دران بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک هاوکاریان بکات، سەرەڕای ئەو هەلومەرجە دژوارە، ئێمە پرۆژەکانمان جێبەجێ کردووە پرۆژەکانمان لە کۆمەڵگەکەماندا سەرنج ڕاکێش بوون، بۆ یەکەمجارە خوێندکارانی زانکۆکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری لە پێشانگایەکی لەو شێوەیەدا بکەن، هەرچەندە ئەم پڕۆژانە پێش ناخرێن، بەڵام سەرەتایەکی جدین و هەنگاوێکی گەورەن بۆ ئێمە، بۆ هەموو جیهان سەلماندمان کە خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا سەرەڕای هەموو ئەزموونەکانی ناوچەکە لە بەرگریدان، ئێمە خۆمان باشتر دەکەین بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک بتوانین یارمەتی کۆمەڵگە بدەین".

 

"زۆربەی پڕۆژەکان لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی ژیان بوون"

جاندا مەلە خەلیل تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی پڕۆژەکە و وتی: "زۆربەی پڕۆژەکانی خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی ژیان بوون، توێژینەوەکان بۆ باشترکردنی بەرهەمی سەوزە و میوە لە باشترین پڕۆژەکانی کشتوکاڵن، ئاگرکوژێنەوە کورسی کۆنترۆلکردنی دوور بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، بە وزەی خۆرەوە کاردەکرێت، ئێمە مۆدێلێکی بچووکی هەڵممان بەرهەمهێنا لەگەڵ ساردکەرەوە و کۆنتڕۆڵ لە دوورەوە لە لایەکی ترەوە، پڕۆژەی کێڵگەی ڕۆبۆت هەیە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە ئەندامێکیان لەدەست داوە، ئەگەر دەرفەتیش هەبێت هەوڵدەدەین پرۆژەکانمان زیاتر پەرە پێبدەین".

 

 "وەک ژن، ئێمە ئازارمان چەشتووە"

جاندا ئاماژەی بەوەکرد کە کاتیک وەک ژن بەشداری خوێندن بوون تووشی چەند گرفتێک بوون و وتی: "ئەمە شتێکی نوێیە بۆ ئێمەی خوێندکاران پڕۆژەکە زیاتر لەسەر بنەمای تەکنەلۆجیا و کارەبا و ئامێر و بەرنامەکانە و ئەمە کێشەی ئێمەیەو لە ناسینەوەدا کێشە هەیە، ئێمە بەشداریمان لە پێشانگاکەدا بە هەنگاوێکی مەزن بۆ خۆمان دەزانین".

 

"٦ خوێندکار کار لەسەر پڕۆژەکانی دەرچوون دەکەن"

جاندا مەلە خەلیل ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ٦ خوێندکار کار لەسەر پڕۆژەی دەرچوونی زانکۆکەیان دەکەن و پێویستە تەکنەلۆجیا بۆ ئاسانکاری بۆ ژیان بەکاربهێنرێت، جاندا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "چونکە بەشی تەکنەلۆجیا یەکێکە لە بەشە سەختەکان، ژمارەی ئەو خوێندکارانەی دەچنە ناو ئەم بەشە کەمە، بەڵام کۆمەڵگەی ئێمە ئێستا پێویستی بە ئەو کەسانەیە کە لە بواری میکاترۆنک کار دەکەن، بانگێشتی خوێندکاران دەکەم بچنە ناو ئەم بەشە و لە گرنگی تەکنەلۆژیا لە ژیانی خەڵک و بەتایبەتی لە کۆمەڵگەکەمان تێبگەن".