خۆشی ژنانی شەنگال کە پاش ٧ ساڵ گەڕاونەتەوە سەر خاکی خۆیان

ژنان بەم دواییانە توانیویانە لە کامپەکانی باشوری کوردستان دەربازبن و بگەنە شەنگال و کاتێک گەڕاونەتەوە شەنگال لە کەیفخۆشیا قاچیان زەوی نەگرتووە.

 

بارین سەردەم

شەنگال- تلیزەر دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شەنگال و ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندەکەوە، لە ساڵی ١٩٧٥ دروستکراوە بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای ئەوەی ڕژێمی بەعسی عێراق هاوڵاتیانی شەنگالی ناچارکرد چیاکان بەجێبهێڵن، بەهۆی شەنگالەوە لە چیا دەرهێنران و لە تلیزەر نیشتەجێ بوون و ڕۆحی یاخی بوون هەبووە، بۆیە هەمیشە چاوی دەسەڵاتدارانی ئێستای ترساندووە و هێرشی کردووەتە سەریان، لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ تەقینەوەیەک لە ناوەندی قەزای تلیزەر ڕوویدا و بەهۆیەوە نزیکەی ٣١٤ هاوڵاتی لە تلیزەر و سیبە شێخ خدر کوژران و ٧٠٠ هاوڵاتیش برینداربوون، خەڵکی شەنگال ئەم ڕووداوە بە سەرەتای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ وەسف دەکەن سەرەڕای ئەو هەموو پیلانە پیسانە، هاوڵاتیان یەکیان گرت و بەرهەڵستی ئەو هێرشانەیان کرد،  پێش فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ٦٠٠٠ خێزان لە تلیزەر دەژیان بەفەرمانی کۆمەڵگەی ئێزدی ٣٠٠ کەس لەو قەزایە کوژران و هەزاران خێزانی تلیزەر بەرەو کۆچ بەڕێکەوتبوون و بۆ ڕزگارکردنی خۆیان لە دڕندەیی چەتەکانی داعش بەرەو چەندین ناوچە بڵاوبوونەتەوە زۆربەیان لە کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون و ماوەی ٧ ساڵە لە دۆخێکی سەختدا دەژین، بە ئاسانی ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە شەنگال، هەندێک جار خێزانێک چەند مانگێکە بە دوای ڕێگاکان دەگەڕێت تا بتوانێت بگاتە شەنگال ئەو ژنانەی کە توانیان لەگەڵ خێزانەکانیان لە کامپەکان ڕزگاریان بێت و خۆیان گەیاندە ناوچەی تلیزەری شەنگال، دوای٧ ساڵ گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی.

 

"دوای ٧ ساڵ ئێمە وتمان بەسە"

زینە مامۆ تەمەن ٣٤ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەی و چوار منداڵدا لە کامپی پەنابەرانی باشووری کوردستان ژیاوە، دوای  ٧  ساڵ کۆچ دووبارە بەرەو شەنگال ڕۆیشتەوە بەهۆی خراپی دۆخی کەمپەکان و ترس لەو ئاگرانەی کەوتونەتە ناو چادرەکەوە، زینە باسی ئەو لە ٧ ساڵەی کرد کە لە کۆچکردندا ژیاوە:" لە کاتی فەرمانەکەدا٣ پیاوی خێزانەکەمان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون و ٦ ژنیش ڕفێندراون بەڵام بەبەختێکی زۆرەوە ئەو ٦ ژنە توانیان لەهەمان ڕۆژدا خۆیان ڕزگار بکەن و بەرەو باشووری کوردستان ڕۆیشتین، بەڵام لەوێ هیچ ژیانێکی تەندروستمان نەدۆزیەوە لە فەرمانەکەدا ماوەی ١٠ ڕۆژ لە چیاکانی شەنگال ماینەوە،  پاشان کۆچمان کرد بۆ باشووری کوردستان و ژیان لە کەمپەکاندا زۆر سەخت بوو هیچ ئاسایشێک لە ژیانماندا نەبوو، دیار نەبوو کەی ئاگرەکە کۆتایی بە ژیانمان دێنێت هەرچییەک بێت هەمیشە لە ژێر چادرەکاندا زەحمەتە بەڵام کاتێک تۆ لە ماڵەوەیت بەبێ کەس، هەست بە ئارامی دەکەیت. دوای حەوت ساڵ بە تەواوی وتمان و دەگەڕێینەوە ماڵەکانمان".

 

"کاتێک ئاسایش هەبێت شتی دیکە چارەسەر دەکرێت"

زینە ڕایگەیاند کە ئێستا ژیانیان لە تلیزەر زۆر ئاسوودەیە  وتی: "ئێمە لێرە زۆر ئاسوودە و ئارامین ئێمە دراوسێمان هەیە، یەکتر بە ڕۆحی خۆمان دەزانین و دەزانین کە هیچ زیانێک بە ئێمە ناگەیەنن، پێشتر بەهۆی کێشەی ئاو و کارەباوە نەمانتوانی بگەڕێینەوە، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و گەڕاوینەتەوە ماڵەوەمان زۆربەی ماڵەکانمان بێ دەرگا و پەنجەرەن، هیوادارین کەسێک یارمەتیمان بدات و لێرە کار دروست بکات بۆ ئەوەی بتوانین ژیانمان باشتر بکەین. من کوڕێکی کەمئەندامم هەیە ، داوا لە دەزگا هاوکاریەکان دەکەم کە ڕوو بکەنە کوڕەکەم و یارمەتیی بدەن بۆ چارەسەریی".

 

"من لێرە ئاسودەم"

دایکی هاوسەری زینە، میسری خەلەف، ئەوەشی بەبیر هێنایەوە کە هیچ شتێکی گرانتر لە خاکی ئەوان نییە میسری بەم وشانە هەستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەربڕی و وتی:" ماڵەکەمان بێ دەرگا و پەنجەرەیە، بەڵام گرنگ نییە چی بێت، باشترە لەو چادرانە. من لێرە زۆر ئاسوودەم کاتێک وڵاتی ئێمەیە، دەتوانین پشوو بدەین و بە دڵێکی هێمنەوە چاومان دابخەین".

 

مارین شەمۆ تەمەن ٣٩ ساڵە و دایکی چوار منداڵ ماوەی ١٠ ڕۆژە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە ڕۆژی فەرمانەکەوە تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کامپەکانی باشوری کوردستان مایەوە و وتی: "ئەو حەوت ساڵە کۆچمان کردبوو، زۆر زەحمەتمان هەبوو، چیتر نەمانتوانی لەژێر چادردا بژین،  لەبەر ئەوەی زۆرێک لە خێزانەکان گەڕاونەتەوە بۆ تلیزەر، هەروەها بڕیارمان دا بگەڕێینەوە ئەگەر هەموو خەڵکی شەنگال بگەڕێنەوە، ئێمە باوەڕمان وایە کە شەنگال زۆر لە جاران باشتر دەبێت ئەم ماڵەی ئێمە تێیداین مالەکەی ئێمە نییە بەڵام گرنگ نییە چی، باشترە لە چادرەکان کاتێک هاتین باوەڕمان نەدەکرد بگەینە شەنگال و لە خۆشیدا قاچمان زەوی نەدەگرت".