کانە خوێیەکان و ڕەنجی ژنان لە گوندی سپی

کانە خوێی گوندی قەڵاڕەشید، دۆڵێکی سپی و پڕ خوێی دروستکردووە، کە ژنان بە کۆکردنەوەی خوێی بەجێماو لە ئاوی سوێری کانیەکە، بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن، قژی سپی ژنەکان، زەحمەتی و ڕەنجی ئەو ژنانەیە کە چەندین ساڵیان لەو دۆڵە سپیەدا بە کۆکردنەوەی خوێ بەسەربردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

گوندی قەڵا ڕەشید، دەکەوێتە شاری ئەرداڵ، لە پارێزگای چوار محەل و بەختیاری، بە دووری ٨٠ کیلۆمەتر لە شاری "شهر کورد"، ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە نزیکەی ١٦٠٠ کەس دەبێت، کەشوهەوا و  سروشتی گوندەکە وەکو خۆی ماوەتەوە و نەشێوێندراوە.

 

ئەوەی گوندی قەڵاڕەشید لە هەردوو گوندی شوکرئاباد، حوسێن ئاباد و گوندەکانی دیکەی ئێران جیاواز و تایبەت کردووە، بوونی کانێکی خوێیە، لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی سوێری ئاوی کانیاوەکەیەوە دروستبووە، دانیشتوانی گوندەکانی نزیک کانیاوەکە، چەندین سەدەیە لەو کانە خوێیەی "قەڵای ڕەشید"دا کار دەکەن.

 

ڕێگاکانی کۆکردنەوەی خوێ

ژنانی هەر سێ گوندی قەڵا ڕەشید، شوکرئاباد و حوسێن ئاباد، لە کۆتایی بەهارەوە هەتا ناوەڕاستی پایز دەست دەکەن بە خوێ کۆکردنەوە، ئەو خوێیەش بە هۆی ئاوی سوێری کۆتایی مانگی نیسان کە لە کانییەکەوە ئاڕاستەی تا شەبەردەکان ڕێچکە دەگرێت، دروستدەبێت، دوای چەند ڕۆژێک ئاوەکە وشک دەبێتەوە و کریستاڵی خوێ دەردەکەوێت لەسەر تاشە بەردەکان، ئەو زەوییەی خوێیەکەی تێدا کۆدەکرێتەوە لە قەڵا ڕەشیدی سپی، لە چەند کیلۆمەترێکی گوندەکەوە  بە ڕوونی دەردەکەوێت.

 

لەگەڵ کەڵەکەبوونی خوێیەکان ژنان بە تەورەکانیانەوە دەچنە سەر تاشە بەردەکان و بە هێزی بازوو و مەچەکیان خوێی قەتماغبوو لەسەر پارچەی بەردەکان لەیەک جیادەکەنەوە، پاشان بە بەردی خڕ دووبارە خوێیە پارچە بووەکان وردتر دەکەن تا بتوانن بە قاڵبەکانی دەستیان پارچە خوێی ئامادەی لێ دروستبکەن.

خوێی وردبووی سەر زەوییەکە، کاسە شێوە خڕە ٦ کیلۆگرامییەکەی دەستیان و قاڵبە خوێی لێ دروستدەکەن دواتر کە خوێیەکە وشک بووەوە لە قاڵبەکەی جیا دەکەنەوە.

 

ژنان هەر خۆیان قاڵبە خوێیەکان لە هێسترەکانیان باردەکەن و بۆ بەشی خوارەوەی دۆڵەکەی دەگوازنەوە تا لەوێوە خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری کانەکە بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر خوێکە دەبەن بۆ بازاڕ تا بیفرۆشن.

کۆکردنەوەی خوێ تا وەرزی پایز و پێش دەستپێکردنی باران بەردەوام دەبێت، بە تێکڕایی هەرکەسێک بڕی ١٢٠٠ کگم خوێ کۆدەکاتەوە و بە ٣ هەزار تمەن دەیفرۆشیت، ئەگەرچی ئەم کارە زەحمەتییەکی زۆر و داهاتێکی کەمی هەیە بەڵام ژنانی گوندەکە بەو پارە کەمەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

 

تایبەتمەندی و بەکارهێنانی خوێی کانزایی

خوێ تایبەتمەندی کانزایی هەیە و لە لایەن ئاژەڵ ومرۆڤەوە بەکاردێت، بوونی چەندین جۆری جیاوازی خوێ لە ئاوی کانیاوەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی ئاو لە چینەکانی زەویدا و ئەو بەردانەی لە ئاوەکەدا هەن. ڕێژەی پاکی خوێ لە کان سپییەکەی قەڵا ڕەشیددا دەگاتە ٪٩٨.

 

تەنها ژنان لە کانە خوێی قەڵا ڕەشید کاردەکەن

ماوەی چەندین ساڵە پیاوان کاری کێڵگەیان کردووە و گەنم و جۆیان چاندوە، ئەو ژنانەشی بژێوی ژیانی خێزانەکەیان دابین دەکەن یاخود داهاتێکی کەمیان هەیە، بۆ پەیداکردنی بژێوی، هەتا کۆتایی پایز لە کانە خوێیەکاندا کاردەکەن.

لە کۆنەوە هەتا ئێستا ژنانی ئەو گوندە بە کۆکردنەوەی خوێوە وەرز بەهاریان تا پایز تێپەڕاندووە، ژنانی گەنجیش بەوپەڕی توانایانەوە هاوکارییان دەکەن و بەشێکیش لە گەنجەکان دەچنە دەرەوەی گوندەکە بۆ تەواوکردنی خوێندنیان.

 

کانە خوێی قەڵا ڕەشید ئێشتا لە هیچ شوێنێکدا تۆمار نەکراوە

تا ئێستا چەندین کەسی پسپۆڕ و شارەزا سەردانی گوندەکەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە جگە لە خوێ، گوندەکە زێر و نەوتیشی تێدایە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی ئەو بەرهەمە کانزاییانە، لە ڕاستیدا ئەم کانە بەنرخە ڕووبەرەکەی زیاترە لە 3 هێکتار و هەتا ئێستاش لە هیچ شوێنێکدا تۆمار نەکراوە.

 

ت.پ