کامپی هاوینە لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی حوسییەکان؛ سەربازیکردنی ئەقڵ و بەئامانجکردنی گەنجان

خێزانە یەمەنییەکان وەک خێزانەکانی مەریەم ئەحمەد، لە پاراستنی منداڵەکانیان لە بەرنامەکانی پەروەردەکردنی ئایدیۆلۆژی لەناو کامپەکانی هاوینەی حوسییەکان، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە، ئەم کامپانە چەمکی ئایدیۆلۆژی و سەربازی دەچێنن کە هەڕەشەیە لە هۆشیاری گەنجان.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن – لە پشت دیوارەکانی کامپی هاوینە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان، خوێندکاران ڕاهێنانی کارامەیی پەیوەندیکردن، فێرکاری ڕێنووسی، باشترکردنی دەستنووس وەرناگرن، گەنجان فێری وێنەکێشان و مۆسیقا نابن، بەڵکو منداڵان و هەرزەکاران فێر دەکرێن کە چۆن "دوژمن پێناسە بکەن"، ڕێنمایی لە تەکنیکەکانی شەڕکردن وەردەگرن و بەپێی ڕوانگەی حوسییەکان و بیرۆکە تایبەتەکانی حوسییەکان بەشداری وتارەکانی چڕ و پڕ لەسەر عەقیدە و ئایین دەکەن.

 

خێزانی مریەم ئەحمەد کە هاوسەرەکەی و پێنج منداڵی تێدایە، لە گوندێکی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە لادێی تەعز دەژین. هەموو ئامرازە مومکینەکانیان بۆ پاراستنی منداڵەکانیان تەواو کردووە. مریەم ئەحمەد، ناوێکی ساختەی ژنێکە کە بۆ سەلامەتی خۆی ڕەتیکردەوە ناسنامەکەی ئاشکرا بکات، وتی: لە ژینگەیەکدا کە لە هەموو لایەکەوە دەورەمانی داوە، چیتر نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانەدا بکەین کە منداڵەکانمان وەریدەگرن، چ لە قوتابخانەکان بێت یان لە کامپی هاوینەدا

 

شەڕانگێزی و جیهادۆ

خوێندکارانی ئەوێ کە تەمەنیان لە  ١٠ بۆ ١٨ ساڵدایە، دەخرێنە ژێر سیستەمەکانی خوێندنەوە ئەو چالاکییانە لەخۆدەگرن کە حوسییەکان بەم شێوەیە پێناسەی دەکەن، "بە بنەمای باوەڕ و پەرستش و کولتووری، کە لە کولتووری قورئانەوە وەرگیراون، بۆ ڕاستکردنەوەی تێڕوانینە هەڵەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیرۆکە چەواشەکارەکانی دوژمنان.

 

ئەو منداڵە (م.س.ع.)، تەمەنی ١٤ ساڵە، یەکێکە لەو هەزاران منداڵەی کە لە کامپەکانی هاوینەی شاری سەنعا پایتەخت بەشدارییان کردووە. بە درێژایی پشووی هاوینە، ڕۆژانە زیاتر لە سێ کاتژمێر لە کامپەکەدا بەسەر دەبرد و بەشداری وتارەکانی ئایینی و ئایدیۆلۆژی و سەربازی دەکرد، وتی: ئێمە لە قورئانی پیرۆز و لێکدانەوەکانی دەکۆڵینەوە، هەروەها وتارەکانی سەیدەکان دەخوێنینەوە.

 

هەر بەوەوە ناوەستێت. مێشکی منداڵان و هەرزەکاران پڕە لە بابەتی سەربازی و سیاسی، لە وانەی ئایینیەوە تا دەگاتە وتارە گ: زۆرترین ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و جیهاد، لەسەر خیانەت و خیانەتکاران لەم سەردەمەدا، چشایەنی چ سزایەکن.

 

چاودێری میدیا

ئاژانسەکەمان لە نزیکەوە چاودێری گێڕانەوەی فەرمی حوسییەکانی دەکرد، میدیاکانی سەر بە حوسییەکان ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوە، کە بەڵگەی کۆتایی هاتنی چالاکیی و بەرنامەکانی کامپی هاوینەیان بە دروشمی "علم وجهاد" (١٤٤٧ی کۆچی/٢٠٢٦ی زایینی) بەڕێوەچوو، ڕاپۆرتە فەرمییەکانیان ئاماژەیان بە سەرکەوتنی ئەو لیژنەیە لاوەکییە کرد لە ڕاکێشانی ژمارەیەکی پێوانەیی تەنها لە حودەیدە، حوسییەکان ڕایانگەیاند، کە ژمارەی ئەو خوێندکارە کچ و کوڕانەی کە لە قوتابخانە هاوینەکاندا ناویان تۆمارکردووە لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی شارەکەدا گەیشتووەتە ١٨٤ هەزار خوێندکار.

 

بەپێی گێڕانەوەی میدیای حوسییەکان، ڕێوڕەسمەکە نمایشی جوڵانەوەی لەخۆگرتبوو کە لەمیانەدا ئاڵای یەمەن و فەڵەستین بەرزکرایەوە (بەکارهێنانی سەرنجڕاکێش لە پرسە ناوچەییەکان بۆ کۆکردنەوە).

 

کاریگەری درێژخایەن

هەیفا شەرەعبی، ئەفسەری چالاکییەکان لە فەرمانگەی پەروەردە لە تەعز، شارێک لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی، ڕوونی دەکاتەوە، کە کامپەکانی هاوینەی حوسییەکان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر منداڵان دروست دەکەن، کاریگەرییەکانیان تەنها لە قۆناغێکی دیاریکراودا سنووردار نییە، بەڵکو بۆ چەندین ساڵ لە ژیانی منداڵدا درێژدەبێتەوە، بەتایبەتی کاتێک لە تەمەنێکی بچووکەوە بە ئایدۆلۆژیایەکی تایبەتەوە پەروەردە دەکرێن.

 

وتیشی: ئێمە دەزانین کە منداڵی سەرەتایی قۆناغێکە لە ئاسایشی دەروونی و زانست و زانیاری، قۆناغێکە لە دۆزینەوە و گەڕان و لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، بەڵام ئەوەی لەناو ئەم کامپانەدا ڕوودەدات دەبێتە هۆی گەشەکردنی زانیاری شێواو لە منداڵاندا، ئەمەش وایان لێدەکات کە تووشی ئیندۆکتریناسیۆنی چڕ و پڕی ئایدیۆلۆژی بن لەژێر فشاردا بۆ وەرگرتنی بیرۆکەی تایبەت بەبێ ئەوەی دەرفەتیان پێبدرێت بە ئازادی پرسیار بکەن یان بیربکەنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، حوسییەکان هەوڵەکانیان لەسەر چاندنی بیرۆکە و بەهاکان لە مێشکی منداڵان چڕکردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە دواتر هۆشیارییەکانیان بەنیاد بنێنەوە یان چەمکە چەسپاوەکان ڕاست بکەنەوە، بە تێپەڕبوونی کات، دەرفەتەکانیان بۆ کارلێکی کۆمەڵایەتی ئاسایی کەم دەبێتەوە و حاڵەتێکی ڕەتکردنەوەی ئەوانی دیکە و لێبوردەنەبوون بۆ پێکەوەژیان یان فرەچەشنی هزری پەرەدەستێنێت.

هۆشداری بەربڵاو

ئەو ڕاپۆرتانەی لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، تیشک دەخەنە سەر ڕاستییە شۆککەرەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی کامپەکانی هاوینە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان، هیومان ڕایتس وۆچ بەڵگەی لەسەر ئەوە داناوە کە حوسییەکان لە ڕێگەی ئەم کامپانەوە دامەزراندنی منداڵان و هەرزەکاران فراوانتر دەکەن، ڕووداوە ناوچەییەکان دەقۆزنەوە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانیان و پەروەردەکردنی گەنجان لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە.

 

غەزە سامعی، پارێزەر و چالاکوان پێی وایە کە دامەزراندنی منداڵانی حوسییەکان پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ پێکدەهێنێت، مەترسی ئەم پراکتیزانە لەوەدایە کە ڕەنگە لە ڕووی یاساییەوە ببنە تاوانی جەنگ، بەپێی چەند ڕێککەوتننامە و پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی.

 

ڕوونیکردەوە، کە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵان لە ساڵی ١٩٨٩ دامەزراندنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ قەدەغە دەکات، هەروەها پرۆتۆکۆلی هەڵبژاردنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ سەبارەت بە بەشداریکردنی منداڵان لە شەڕی چەکداری ساڵی ٢٠٠٠ زیاتر پارێزگارییەکان بەهێز دەکات و کەمترین تەمەنی دامەزراندنی منداڵان بەرز دەکاتەوە بۆ ١٨ ساڵ نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ڕوونی ئەم پابەندبوونە نێودەوڵەتیانە دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامبوونی دامەزراندنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ.

 

سەبارەت بە میکانیزمەکانی لێپرسینەوەی یاسایی، وتی:  بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئەو سەرکردە و تاکانەدایە کە منداڵان هەڵدەبژێرن و دادەمەزرێنن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لەو دەزگا دیارانەی کە پەیوەندی بە چاودێریکردنی ئەم پێشێلکارییانە و لێپرسینەوە لە تاوانباران هەیە، هاوشانی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانەی کە کاردەکەن بۆ چاودێریکردنی ئەو کارانە و بەرگریکردن و پاراستنی مافەکانی منداڵان.

شەڕی مریەم ئەحمەد و زۆرێک لە خێزانەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان ڕووداوێکی کتوپڕ نەبوو، بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەردەوام بوو کە زیاتر لە دە ساڵە بەردەوامە، هەرموو جارێک پێی وابوو ڕزگاریانبوو، ساڵەکان بە خێرایی تێدەپەڕین، خەونی پاراستنی سروشتییەکانی منداڵەکانی و پەروەردەی ئاسایییان دەدزی.