هێزی ڕزگاری ئیدلیب ژنان هەراسان دەکات

هێزی ڕزگاری شام کە شاری ئیدلبیان لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، گروپێکیان ئەمنییانبە ناوی "سواعد الخیر" دروستکردووە بۆ هەراسانکردنی هاوڵاتیان لەناو بازار و شەقامەکاندا، ئارایشتگاکان و بەرگدرووەکانی ژنان، تا بیروباوەڕی خۆیان بسەپێنن.

هێزی ڕزگاری شام کە شاری ئیدلبیان لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، گروپێکیان ئەمنییان بە ناوی "سواعد الخیر" دروستکردووە بۆ هەراسانکردنی هاوڵاتیان لەناو بازار و شەقامەکاندا، ئارایشتگاکان و بەرگدرووەکانی ژنان، تا بیروباوەڕی خۆیان بسەپێنن.

 

سوهێر ئیدلبی

ئیدلب- گروپی "سواعد الخیر" لە ژن و پیاوی نەتەوە جیاوازەکان پێکدێن، لەلایەن هێزی ڕزگاری شامەوە پشتگیری دەکرێن، لە کۆڵان و بازاڕەکانی ئیدلبدا دەگەڕێن و دەچنە ئارایشتگاکانی ژنان و فرۆشگاکان، هەروەها ئەو فرۆشگایانەی جگەرەی تێدا دەفرۆشرێت، تا هاوڵاتیان هەراسان بکەن و زیاتر بیروباوەڕی خۆیان بڵاو بکەنەوە.

 

بە باوەڕی ئەوان گوێگرتن لە گۆرانی حەرامە

لەکاتێکدا سەفا شەوارگی لە فرۆشگای جلوبەرگی ژنانەکەیدا گوێی لە گۆرانیەکانی فەیروز دەگرت، کۆمەڵێک ژن کە جلی ڕەشیان لەبەردا بوو، دەچنە دوکانەکەی و بە بیاوی گوێگرت لە شتی حەرام دەستگیری دەکەن و دەیبەنە بنکەی ئاسایش، لەوێدا وانەیەکیان دەربارەی یاسای ڕەوشت و ئەخلاق لە ئاینی ئیسلامدا بۆ وتووەتەوە، هەروەها ناچاریان کردووە کە بەڵێننامەیەک واژۆ بکات کە جارێکی دیکە گوێ لە گۆرانی ناگرێتەوە، ئەگەر جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە زیندانی دەکەن.

 

سەفا ڕایگەیاند کاتێک ئەویان دەستگیرکردووە وەک ئەوەی تاوانێکی گەورەی کردبێت، زۆر شەرمی کردووە و وتی: ئێمە ویستمان لە زوڵم و زۆری ڕژێمی ئەسەد ڕزگارمان بێت، بەڵام ئێستا لەلایەن ئەو کەسانەی بانگەوازی ئیسلام دەکەن دەچەوسێنرێینەوە.

 

زۆر لە ژنان لەلایەن دەزگای پاراستنەوە ڕووبەڕووی هەراسانکردن و دەستدرێژی بوونەتەوە، لەوانە هێرش کردنە سەر سەرۆک بەشی ئەزموونەکان لە زانکۆی ئیدلب بەهۆی جلوبەرگییەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

 

ئێمە ئاینەکەمان ئەناسین پێویست ناکات کەس پێمان بناسێنێت

هاوڵاتییەک بە ناوی سالی عومرانی تەمەن ٢٥ ساڵ ئاماژەی بەوەداوە کاتێک لە نەخۆشخانە بووە ژنێکی گروپی "سواعد الخیر" هێرشی کردووەتە سەری و بەهۆی جلوبەرگییەوە هەڕەشەی لێکردووە، هەروەها وتی: کێ بەو کەسانەی وتووە ئێمە موسڵمان نین، ئێمە باشتر ئاینی خۆمان دەناسین و پێویست ناکات کەس ئاینەکەمان پێ بناسێنێت، پێویستە هێزی ڕزگاری شام گرنگی زیاتر بدات بە هاوڵاتیانی کامپەکان کە لە هەژاری و نەهامەتیدا دەژین، ژیانی کامپەکان باشتر بکەن و دەستتێوەردان لە ئازادی ڕابگرن.

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ئاماژەی بەوەداوە هەر دەستتێوەردانێک لە ناوەندی تەندروستی و چالاکییە مرۆییەکان لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت هێرشە بۆسەر کەرتی تەندروستی و کارمەندەکانی دادەنرێت، کە لە کۆتاییدا کەرتی تەندروستی و مرۆڤایەتی پەکی دەکەوێت.

 

ت.پ