حەوت ژن بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران کاندید کران

لە بەیروت پێشتر تەنیا یەک ژن لەنێو ١١ ئەندامی سەندیکای پارێزەران هەبوو، بەڵام ئێستا حەوت ژن بۆ هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزەران کاندید کراون و ئەگەر هەڵبژاردنەکە ببەنەوە ژمارەی ژنە پارێزەرەکان زیاد دەبێت.

 

کارۆلین بزی

بەیروت-لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان هیچ ژنێک لە سەندیکای پارێزەراندا نەبوو، نوێنەرایەتی پارێزەرانی ژن کە سەر بە سەندیکاکە بوو تەنیا یەک ژن لە کۆی ١٢ کەس دەیکرد، لە ٢١ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزەران بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت گۆرانکاری بەرچاو ڕووبدات و ژنان بتوانن پێگەی زیاتر بەدەستبهێنن، وەک ئەوەی لە سەندیکای ئەندازیاراندا ڕوویدا کە هەژمارێکی زیاتری ژنان توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی ئەنجومەنی ئەندازیاران، پارێزەر سوها ئیسماعیل ئاماژە بەوەدەدات کەلە ئێستادا ئەنجامەکان ناڕوونن.

 

"عەقڵییەتی پیاوسالاری ئەنجومەن بەڕێوە دەبات"

سەبارەت بە راستیی ئەنجومەنی بەیروت و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، پارێزەر سوها، کە هەڵبژێردرا بۆ ئەندامێتی سەندیکا بۆ نوژنها دوا و وتی: ژمارەی پارێزەرانی ژن لە ئەنجومەنی بەیروتدا ٪٥٥ دەبێت، لە کاتێکدا ڕێژەی پیاوان ٪٤٥ دەبێت، ئەنجومەنی سەندیکاکە لە ١٢ ئەندام پێکهاتووە و یەک ژنی تێدایە، هەندێکجار لە ئەنجومەنەکاندا ژن بوونیان نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەقڵیەتی پیاوسالاری، ئەندامی سەندیکاکان زۆرینەیان حزبین و هەمان ئەقڵیەتیان هەیە، ئەمەش لەناو پەرلەمان و هەموو ناوەندەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، کە ژنان پێگەیان پێنادرێت".

 

"لە ٣٩ کاندیددا ٧ ژن بۆ ئەندامێتی سەندیکاکە لە تێکۆشاندان"

سوها لەبارەی ژمارەی کاندیدەکانی ژن بۆ ئەنجومەنی سەندیکا وتی: ٣٩ کاندید بۆ ٩ کورسی ئەنجومەنی سەندیکا کێبڕکێ دەکەن، ٧ ژن کێبڕکێ دەکات ئەمەش گۆڕانکارییەکی نوێیە، چونکە زۆربەی جارەکان تەنها یەک یان دوو ژن دەبنە کاندید و ئەندامێتیش بۆ یەک ژن سنوردار دەکرێت، لەو ٧ ژنەی کاندید کراون، یەک دانەیان حزبییە، ٦ی دیکەیان سەربەخۆیە، کە بە شێوەیەکی ئەخلاقی و پیشەیی کێبڕکێ دەکەین.

 

ئەو پارێزەرە ئامانجی خۆکاندیدکردنی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە باوەڕی وایە توانای کارکردن و خزمەتی هەیە و هێزی لە پیاوان کەمتر نییە، "سێ ساڵە کار لەم سەندیکایەدا دەکەم، کارەکەمم خۆشدەوێت و دڵخوازی خۆمە، حەز بە خزمەتی گەل، پارێزەران و پێشخستنی سەندیکاکە دەکەم، ئێمە وەک سەربەخۆکان دەتوانین بگەینە ئەندامێتی سەندیکا، هەرچەندە حزبەکان ئەندامە ژنەکانیان کاندید ناکەن لەبری ئەوە پیاوەکان دەکەنە کاندیدی خۆیان لە سەندیکاکەدا، بۆیە ئێمە بە شێوەیەکی ئەخلاقی و پیشەیی کێبڕکێ دەکەین و دۆخی ئەرێنی و دەستکەوتی زیاتر بەدەستدەهێنین."

 

ت.پ