هەڵگرتنی هیوا لە کیپ ڕۆژهەڵاتی، ئەفریقای باشوور

لە هەموو شارەکانی ئەفریقا ڤایرۆسی کۆرۆنا بارودۆخەکەی دژوارتر کردووەو خێزانەکان ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە، دایکان زیاتر ئەرکیان سەخت بووە و بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانیان ناچارن شوێنی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن.

ناوەندی هەواڵ

 

زۆرێک لە دایک و باوکانی کیپ ڕۆژهەڵاتی کۆچ دەکەن بۆ مەساتا، یەکێک لە شارەکانی پارێزگاکە، یان بۆ یەکێک لە شارە گەورەکانی ئەفریقای باشوور – جۆهانسبێرگ، کیپ تاون و دوربان - بۆ دۆزینەوەی دامەزراندن بۆ پشتگیری خێزانەکانیان بۆ گەڕانەوە لە کیپ.

ئەفریقای باشوور یەکەمین شوێن بوو لە سەهارانی ئەفریقا تا ١٥ی مارسی ٢٠٢٠ حکومەت "دۆخی نەتەوەیی کارەسات"ی ڕاگەیاندبوو، ئەوەش بە مەبەستی کەم کردنەوەی گواستنەوەی کۆرۆنا بوو کە چاودێری لەسەر سنورەکان توند کردەوەو کۆبوونەوەی نابنەمایی و سنووردارکردنی گەشتی تێدابوو، هەموو ئەمانە وای کرد کە ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکاندا دەژین زیاتر لاواز بن.

نۆماخوزازانا، دایکی شەش منداڵە و لە گوندێکی بچوکی پارێزگای کیپ-ی ڕۆژهەڵات ئەفریقاوە بە ناوی نگۆبۆزانە چووەتە شوێنێکی شاخاویی کە دیمەنێکی گوندانەی هەیەو خانووی پەرتەوازەی تێدایە، ئەمە یەکێکە لە هەژارترین پارێزگاکانی ئەفریقای باشوور کە ڕێژەی نائارامی خۆراک و بێکاری بەرزە.

 

نۆماخۆزازانا ئاماژە بەوەدەکات، کە گەورەترین ترسی لە ماوەی ئەم ساڵە سەختەدا بۆ منداڵە بچووکەکانی بووە بە تایبەت کوڕە بچوکەکەی مارلۆن، لە کاتی لەدایکبووندا بە نەخۆشیەکی سەخت دەستنیشان کرا، هەروەها بەهۆی کۆرۆناوە، نۆماخۆزازانا لە دابینکردنی شتە سەرەتاییەکان وەک دۆزینەوەی ئاوی پاک سەختی دەبینیت.

 

لەسەر ئەو ترسانەی کە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە هەیە، دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کیپ ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبنەوە، تەنها ١.٥٪ی ئاوی بەنداوی سەرەکی هەرێمەکە هەیە، ئەو دەڵێت: " کەمبوونی ئاو هەیە، کە ناچارمان دەکات ئاو لە ڕووبارەکە بەدەست بهێنین، ئاوی ڕووبارەکەش بەهۆی مانگاوە پیسە و کاریگەری خراپی لەسەر مندالەکانم هەیە من ناتوانم ئاوی پاکیان بۆ دابین بکەم".

سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختە، دایکان هێشتا بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانیان هیوایەکیان هەیە و بۆ پەیداکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە هەوڵدان و سەختی زۆر دەبینن.