هەڵاواردن لە دژی ژنان لە شوێنی کار و کاریگەرییە دەروونی و پیشەییەکانی
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە پێویستی بە جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێکاری کاریگەرتر هەیە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە شوێنی کاردا، لە هەمانکاتدا پێویستی بە دروستکردنی ژینگەیەک هەیە کە هاندەری هەمەجۆریی و یەکسانی بێت.

ڕەجا حەمید ڕەشید
عێراق - ژینگەی کارکردنی کەرتی تایبەت ڕەنگدانەوەی ئەو ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانەیە کە تاکەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، کە کێبڕکێی پیشەیی لەگەڵ پرسەکانی دادپەروەری و یەکسانی یەکتر دەبڕێت، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری مافەکانی ژنان، بەڵام هێشتا ئەو ژنانەی کە لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن، ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە توندوتیژی و هەڵاواردن دەبنەوە کە هەڕەشە لە کەرامەتیان دەکات و ڕێگری لە دەرفەتەکانیان دەکات بۆ پێشکەوتنی پیشەیی.
هەڵاواردن دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، لە نایەکسانی مووچەوە بە بەراورد لەگەڵ پیاوان، تا دەگاتە سنووردارکردنی دەرفەتەکانی پێشکەوتنی پیشەیی، تا دەگاتە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی یان ڕەفتاری نەشیاو بەرامبەر ژنان لەلایەن هاوکار یان بەڕێوەبەرایەتییەوە، جگە لەوەش، توندوتیژی دەروونی و جەستەیی وەک یەکێک لە دیارترین کێشەکان دەمێنێتەوە کە ڕەنگە ژنان لە ژینگەکانی کارکردندا ڕووبەڕووی ببنەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیییان دەبێت.
لەم چوارچێوەیەدا، پێویستە سیاسەت و ڕێکاری جددیتر بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان لە شوێنی کاردا چالاک بکرێت، لە هەمان کاتدا ژینگەیەک دابین بکرێت کە پشتگیری لە هەمەجۆریی و یەکسانی بکات و بەشداری بکات لە بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی ژنانی کارمەنددا.
"ژنان بەهۆی نەبوونی دادپەروەرییەوە ناچارن پەنا بۆ خێزان و وازهێنان لە کارەکانیان ببەن"
سەنا کەنانی، چالاکوانی مەدەنی کە لە یەکێک لە کەرتە داراییەکان لە عێراق کاردەکات، دووپاتیکردەوە کە بەرکەوتنی ژنانی کرێکار بە هەڵاواردن لە شوێنی کاردا لەسەر بنەمای ڕەگەز یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی مامەڵەی نادادپەروەرانە لە شایستەی کار و ئیمتیازاتی کار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە، و هەندێکجاریش لەلایەن هاوکارەکانیەوە و وتیشی: ئەم هەڵاواردنەم بە درێژایی خزم+ەتەکەم لە کەرتی تایبەتدا ئەزموون کردووە، ئەم ئازارە لە کەرتی تایبەتدا سنووردار نییە و ئەو کارمەندە ژنانە دەگرێتەوە کە لە کەرتی گشتیدا کاردەکەن و بەدەست هەمان ئاستەنگەکانەوە دەناڵێنن.
وتیشی: کاتێک باس لە تۆمارکردنی سکاڵا دەکرێت، زۆرجار ڕووبەڕووی دواخستن و وەلانان دەبینەوە و زۆرێک لە سکاڵاکان ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئێمە دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو لایەنەی گلەیی لێدەکرێت، کارگێڕی باڵای دامەزراوەکە بێت یان یەکێک لەو کەسانەی کە پشتگیریان دەکرێت.
ئەم چالاکوانە وتیشی: پرسی دادپەروەری نزیکە لە نەبوون و زۆرێک لە کارمەندانی ژن بە منیشەوە لەم جۆرە حاڵەتانەدا پەنا بۆ خێڵ و خێزان دەبەن یان ناچارن کارەکانیان بەجێبهێڵن، بە شێوەیەکی شەخسی بەرکەوتەی ئەم هەڵاواردن و فشارانە بووم، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و باری دەروونی من هەبووە و کاریگەری لەسەر ژیانی خێزانەکەم هەبووە.
سەبارەت بە هەڵوێست و پاڵپشتی هاوکارەکانی لە شوێنی کارەکەی، چالاکوان ثەناء کەنانی وتی: سەبارەت بە پاڵپشتی هاوکارەکان لە شوێنی کارەکەمدا جیاوازە، هەندێک پشتیوانی ڕەوشتییم لە هاوکارەکانم وەرگرتووە، بەتایبەتی لەوانەی هەمان نیگەرانی و ئاڵەنگاری کاریان هەبووە.
'ژنان ناتوانن ناڕەزایەتی دەربڕن، لەترسی لەدەستدانی کارەکانیان"
وەداد ئیبراهیم، ڕۆژنامەنووس لە ڕێگەی ئەزموونی تایبەتی کارکردنی لە کەرتی تایبەتدا ئەو ئاڵەنگارییانەی وەسف کرد کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کارەکانیان لە کەرتی تایبەتدا، و هاوشێوەی دانیشتن لەسەر سیاجێکی بەرز، کە هەر هەڵەیەکی سادە بەسە بۆ ئەوەی بکەونە خوارەوە و هەموو شتێک لەدەست بدەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە ژینگەی کارکردن وا لە ژنان دەکات هەست بکەن کە چاودێری دەکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەبەرامبەر هەموو کارێکدا، بەو پێیەی چەندین سنووردارکردن و مەرج هەیە کە ئازادی کارکردنیان سنووردار دەکات، ئەو دەنووسێت و ڕەتدەکرێتەوە، لەکاتێکدا لەلایەن هاوکارێکی دیکەوە هەمان شت وەرگیراوە و بڵاودەکرێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی جیاکارییە ڕوونەکەی نێوان کارمەندانە.
ڕوونیشیکردەوە، کارکردن لە کەرتی تایبەتدا زۆر نادادپەروەرانەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ناتوانێت ناڕەزایی خۆی دەرببڕێت لە ترسی لەدەستدانی کارەکەی، باسی لەوەشکرد ئەمە پرەنسیپی خۆیەتی لە شوێنی کارەکەیدا، "چاوپۆشیکردنی مامەڵەی خراپ" بۆ پاراستنی کارەکەی، چونکە دەزانێت کە گلەییکردن ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی کارەکەی.
"نایەکسانی مووچە و هەژمارنەکردنی کاری زیادە"
وەداد ئیبراهیم ئامەژەی بەوەدا گە هەمیشە هەست بە گرژی دەکات، وەک ئەوەی شتێک بەدوایدا بگەڕێت، بەو پێیەی پابەندە بە نووسینی ستوونی ڕۆژنامەوانی و دابینکردنی وێنەیەکی گونجاو بۆ بابەتەکە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی هەبووە و ناهێڵێت چێژ لە ئازادییەکەی وەربگرێت، فشارێکی زۆر هەیە لەڕووی ماددیەوە، هەروەها بەدەست کەمی پشتیوانی ماددی و ڕەوشتییەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی کاتێک نەخۆشە، بەو پێیەی هیچ پشتیوانییەکی هاوکارەکانی نەدۆزیوەتەوە.
باسی لەوەشکرد کە زۆرێک لە ژنان و کچانی گەنج لە کارەکانیاندا لە کەرتی تایبەتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی زۆر دەبنەوە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە بەردەوام چاودێریی کامێرایان لەسەرە، وەک مۆڵ و بازاڕە گەورەکان، جگە لە کەمی مووچەش جیاکاری لە مووچەدا هەیە، بەو پێیەی بەشێک لە فەرمانبەران کە پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرەوە هەیە، مووچەی زۆر زیاتر وەردەگرن بە بەراورد بە کەسانی دیکە، ئەوەی خراپترە، هیچ زیادکردنی مووچەیەکیان پێنادرێت، تەنانەت ئەگەر لە بۆنەی تایبەتدا کاربکەن، یان کارکردنی زیاتریان بۆ دابنرێ، وەک کارکردن لە ڕۆژانی پشوو یان سەری ساڵ، بەڵام کارمەندان ناتوانن ناڕەزایەتی دەربڕن لە ترسی لەدەستدانی کارەکانیان.
"هەندێک لە ڕێکخروەکان مۆڵەتی ماوەی منداڵبوون بە فەرمانبەر نادەن"
جیهان مەحیۆ ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە سێزدە ساڵە لە بواری مرۆیی لەناو ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کاری کردووە و لە ڕێگەی ئەزموونی تایبەتی خۆیەوە دەبینێت کە ژینگەی کارکردن لەم بوارەدا تا ڕادەیەک سەلامەتە، و باشترە لە زۆر بوارەکانی دیکەی وەک کۆمپانیا ئەهلیەکان، بەو پێیەی ڕێکخراوەکان نەرمییەکی زیاتر لە ژینگەی کارەکەدا دابین دەکەن، هەرچەندە ئەم نەرمییە لە ڕێکخراوێکەوە بۆ ڕێکخراوێکی دیکە جیاوازە و وتیشی: جگە لەوەش ئەم ڕێکخراوانە چەندین لێهاتوویی و ئەزموون و زانیارییان بۆ من زیادکردووە، و یارمەتیدەرم بوون بۆ باشترکردنی دۆخی داراییم و فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانم، ئەمەش بەشداری کردووە لە بەهێزکردنی کەسایەتیم و زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی بەرپرسیارێتیەکانم.
هاوکات باسی لەوەشکرد کە کارکردن کاریگەری تایبەتی لەسەر ژیانی هەبووە و وتیشی: لە هەمان کاتدا، لە کەرتی تایبەتدا، کە زۆرجار پێویستی بە کاتژمێری کارکردنی درێژە، وایکردووە هەندێک کات هەست بە ناهاوسەنگی بکەم لە نێوان کارەکەم و ژیانی تایبەتیمدا، جگە لەو فشارانەی کە لەلایەن هەندێک کارەوە دەسەپێندرێت، کە ڕەنگە پێویست بکات لە کاتی پشووەکاندا کاربکەین، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژیانی کەسیمان هەیە و وامان لێدەکات بیر لە دانانی لەپێشترینەکانمان بکەینەوە، بۆ ئەوەی بزانین پێویستە سەرنجمان لەسەر چی بێت.
سەبارەت بە جیاوازی مووچە، ئەو ڕوونی کردەوە کە زۆر ڕێکخراو هەن کە شایەتحاڵی ئەو جیاوازییانەن، کە ئەولەویەت بە پیاوان دەدرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆژیای زانیاری و وتیشی: بەدرێژایی کارەکەم تەنیا ژنێکم لەم بوارەدا بینیوە، هەروەها هەندێک ئیمتیازیش دەبینینەوە کە لە ڕێکخراوێکەوە بۆ ڕێکخراوێکی دیکە جیاوازە، بۆ نموونە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا فەرمانبەران مۆڵەتی منداڵبوونیان پێدەدرێت بە مووچەوە بۆ ماوەی شەش مانگ، لە کاتێکدا لە هەندێک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تەنیا سێ مانگ مۆڵەتی منداڵبوونیان پێدەدرێت، ڕێکخراوەکان مۆڵەتی منداڵبوون نادەن یان لەوانەیە تەنها مانگێک یان دوو مانگیان پێی بدەن و هەندێکجاریش ئەم مۆڵەتە بێ مووچەیە.
هەندێک کێشە لە کارکردن لە کەرتی تایبەتدا هەیە، بەو پێیەی هەمیشە هەلی کار لەبەردەستدا نییە، گرێبەستی کارکردن زۆرجار بۆ ماوەی ساڵێکە، و ڕەنگە نوێبکرێتەوە یان نا، هەمیشە دۆخێکی نادڵنیایی هەیە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکە، دەبێت بە دوای هەلی کارێکی نوێدا بگەڕێین، ئەمەش ئاڵەنگارییەکی گەورەیە لە دەستپێکردنەوەدا و ژینگەی کارکردنمان بەم شێوەیەیە.