تێکەڵکردنی کارەکانی کۆمین و ئەنجومەن و شارەوانییەکان پێکهێنانی دیموکراسیە

مەقبولە بەکی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیی کۆبانێ، باسی لە یاسای شارەوانی کرد کە ڕۆڵی کۆمینەکان لەخۆدەگرێت و وتی: تێکەڵکردنی کارەکانی  و ئەنجومەن و شارەوانییەکان بەدیهێنانی دیموکراسییە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ئەنجومەنی گەلان و خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٧ی نیسان و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییە ناوخۆییەکان، یاسای شارەوانییەکان و یەکێتی شارەوانییە دیموکراتیکەکانی پەسەند کرد.

 

بەپێی ناوەڕۆک، یاساکە لە ٦٢ ماددە و چوار بەش و ١٦ بابەتی تایبەت بە یاساکانی شارەوانی و یەکێتی شارەوانییەکان پێکدێت، لایەنی یاسایی و ئەرک و ڕۆڵەکانی دیاری دەکات، هەروەها ڕوونکردنەوەی ڕێگا و ئامرازەکانی کارکردنیان کە پێویستە بەپێی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێت، سیستمی دراوی، پەیوەندی شارەوانییەکان بە کۆمینو ئەنجومەنە خۆجێیەکان.

 

پەیوەندی نێوان کۆمینەکان و ئەنجومەنەکان و شارەوانییەکان

 لە بڕگەی ١٠ی یاساکەدا، مادەکانی ٤٠ تا ٤٥ پەیوەندیی کۆمینەکان و ئەنجومەنەکان لەگەڵ شارەوانیدا دیاری کراوە، بەپێی ئەو ماددانە شارەوانی دەبێت بڕیارەکانی ئەنجومەنی خۆجێی سەبارەت بە بارودۆخی وشکەساڵی و ئەمنی و کارەسات جێبەجێ بکات، بڕیارەکان سەبارەت بە ڕای گشتی پەیوەست بە شار و شارۆچکەکان لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا دەدرێت، شارەوانی پێویستە پشت بە ڕەزامەندی کۆمینەکان ببەستێت لە بڕیاردان سەبارەت بە چالاکییە خزمەتگوزارییەکان، هەروەها لە بواری پاکوخاوێنی و ئاودا پێویستە هەماهەنگییەکی هاوبەش لە نێوان لیژنە خزمەتگوزارییەکانی کۆمینەکان و شارەوانیەکاندا هەبێت و سەرجەم چالاکییەکانی شارەوانییەکان لەلایەن کۆمینەکان و ئەنجومەنی خۆجێی و ئەنجومەنی شارەوانیەکانەوە چاودێری بکرێن.

 

مەقبولە بەکی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیی کۆبانێ، باسی لەو یاسایە کرد کە پەسەند کراوە و ڕاگەیەندراوە، گرنگی و مانای کۆمینەکانی لە جێبەجێکردنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا  ڕوونکردەوە.

 

"کۆمینەکان ڕێگاو ڕێبازی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکن"

 لە سەرەتای قسەکانیدا، مەقبولە بەکی پێناسەی کۆمینەکانی کردو وتی: ماوەیەکی زۆرە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و یەکێتییەکە کراوە، بێگومان ئەم هەڵبژاردنە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گەلە هەیە، وەک ئەوەی زانراوە کاندیدەکان لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێن، بۆیە بە سروشتی ئیرادە و ڕۆڵی پێکهاتەکان دێتە پێشەوە،  پێکهاتەکان تۆوی بنەڕەتی کۆمەڵگەن کە وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ گلەیی و ناڕەزایەتی و داواکاری و پێداویستییەکانی گەل دەکەن، ئەمەش لە ڕێگەی نوێنەرانی کۆمەڵگەوە، لەگەڵ ئەنجومەن و ئیدارەکانی کانتۆنەکان هاوبەشە و ئێستا چارەسەر پێشکەش دەکرێت، ئەگەر کۆمینەکان نەبن دڵنیام سەرلێشێواوییەکی گەورە و کەموکوڕییەکی جددی لە سیستمی ئێمەدا دروست دەبێت، بۆیە دەتوانین بڵێین کۆمینەکان ڕێگاو ڕێبازی جێبەجێکردنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "ئەگەر من لە زیندان نەبوومایە، لە گوندەکەمدا کۆمینیەکم ڕێکدەخست و بە گەلی خۆم خزمەتی کۆمەڵگەم دەکرد" دەتوانین لە گرنگی و مانای کۆمینەکان تێبگەین، کە سەرچاوەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەن لە هەموو ڕوویەکەوە.

 

"یاسای شارەوانیەکان مسۆگەری جێبەجێکردنی سیستمی کۆمەڵایەتییە"

مەقبولە بەکی، لە درێژەدان بە هەڵسەنگاندنەکانی، باسی لە یاسای شارەوانییەکان و یەکێتی شارەوانییەکان کردو وتی: شارەوانیەکان دامەزراوەیەکی گرنگن بۆ کۆمەڵگە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئەنجومەنە خۆجێیەکان و ئەنجومەنەکان یەکگرتوو نەبن، شارەوانییەکان مانای خۆیان لەدەست دەدەن، کۆمینەکان نوێنەرایەتی گەل دەکەن و ئەم کەسانە ئازادن لە هەڵبژاردنی کاندیدەکانیان، بۆیە لە بنچینەی ئەم بابەتەدا، چالاکیەکانی شارەوانی پشت بە کۆمینەکان و ئەنجومەنەکان دەبەستن، کە لە یاسای نوێی شارەوانی و یەکڕیزی شارەوانییەکاندا هاتووە, بێگومان تایبەتمەندی شارەوانی دەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە گەڕەک و گوندەکان، پێویستە ئاماژە بە پێکهاتەکان بکەن و بۆچوونی خۆیان بکەن بە بنەما، چونکە ئەوانەی دەزانن گەڕەک پێویستی بە چییە و چی پێویستە بکرێت، ئەوان کۆمەڵگەن، هەروەها کۆمەڵگeکان دەتوانن پێداویستییەکانی گەڕەک لەگەڵ شارەوانییەکان هاوبەش بکەن و ئەم کارە دەتواندرێت بە هاوبەشی ئەنجام بدرێت، بەم مانایە لە داهاتوودا بناغەی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی بتوانین سیستمەکەمان بە سەرکەوتووترین شێوەی خۆی نیشان بدەین.

 

"بە بەرهەم و دەستکەوتەکانی ١٢ ساڵی بەرخۆدان دەژین"

 مەقبولە بەکی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێشتر کۆنفڕانسێکی هۆزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو کە تیایدا ئەو قەوارانەی لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا دەژین ئامادە بوون، لەم کۆنفڕانسەدا کۆمینەکان و یەکێتی گەل کە هەموو هێزە باڵاکۆمینەکان هەوڵی نەهێشتنی دەدەن، هاتە پێشەوە،  ئێستا لەلایەک خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەین، هەروەها پاراستن لە چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا هەیە، چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتیش بەردەوامە، هەموو ئەمانە بەرهەمی ئەو شۆڕشەیە کە خۆی لە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆدا پێچایەوە و دەرەنجامی بەرخۆدانی ١٢ هەزار قارەمانن کە لە پێناو ئەو دەستکەوتانەدا گیانیان بەخت کرد.