دوای نۆ ساڵ دیلگرتن؛ با هەموو ژنان ڕزگار بکرێن

دوو ژنی ئێزدی دوای ٩ ساڵ لە کامپی هۆڵ لەلایەن خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕزگارکران، کە لە فەرمانی ٧٤، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنرابوون.

مەددا زەینۆ

 

شەنگال- هێزە ئەمنییەکانی کامپی هۆلی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەنجامی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژنانی ئێزدی، دوو ژنی گەنجیان، کە خوشکی یەکن، لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد و ڕادەستی خێزانەکانیان کردنەوە.

 

بەسێ خدر خەڵەف شەمۆ و عالیە خدر خەڵەف شەمۆ خەڵکی گوندی سۆلاخی شەنگالن، دوای فەرمانی ٧٤ی ۳ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران، لەگەڵ ئازادکردنی باغۆز خێزانی چەتەکانی داعش برانە کامپی هۆل و ئەو دوو خوشکەش لە کامپەکە لەگەڵ داعشییەکاندا نیشتەجێ بوون، لەدوای ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە دوو خوشکەکە ئازادکران و ڕادەستی یەکینەکانی ژنانی شەنگال و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کران.

 

فەرمانی ٧٤: خیانەتی هێزەکانی پەدەکەو عێراق

سەختترین ئازار و خیانەت ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی ئێزدی بووەوە، فەرمانی ٧٤ بوو، لە کاتێکدا ١٢ هەزار پێشمەرگەی پەدەکە و ٦ هەزار هێزی عێراقی هەبوون، دەبوو کۆمەڵگەی ئێزیدی لە شەنگال بپارێزن، بەڵام ئەو ١٨ هەزار هێزە هەڵهاتن و ئەو گەلە دێرینەیان لە ناوەڕاستی جینۆسایددا جێهێشت.

 

لە ئەنجامی هێرشەکەدا، سێ هەزار ئێزدی کوژران، ٦ هەزار و ٤١٧ کەس لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرکران، ٧ هەزار و ٤٣٢ کەس بێسەروشوێن بوون، ٣٦٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون لە ماوەی فەرمانەکەدا، بەشێکی زۆر لە ئێزدییەکان کە لە فەرمانەکەدا کۆمەڵکوژکران، لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بوون، بەڵام ٩ ساڵ تێپەڕیوە و هێشتا ٥٠ گۆڕ هەڵنەدراونەتەوە.

 

داعش دادگایی نەکراوە، بەو مەرجەی کۆمەڵکوژی قبوڵ بکرێت

سەرەڕای ئەو هەوڵ و داخوازییە گەورانەی خۆبەڕێوەبەری بۆ دادگاییکردنی چەتەکانی داعش، ٩ ساڵ تێپەڕی و ئەو ئازارانەی بینیمان لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە، هێزە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵێکی کوێر و کەڕ و گەمژەیان لە دژی کۆمەڵگە گێڕا.

 

ژمارەیەکی کەم لە دەوڵەتان کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگەی ئێزدیان دانپێدا ناوە، وڵاتانی وەک ئەڵمانیا کە داواکاری پەسەندکردنی جینۆسایدیان پێشکەشکردووە، نەبوونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال و هێزەکانی سەر بە یەبەشە و یەژەشەیان وەک مەرجێکی بنەڕەتی داناوە، بە واتایەکی دیکە، ئەوان دەیانەوێت ئەو کۆمەڵگەیە جارێکی دیکە لەباربێت بۆ فەرمانێکی دیکە، هەروەها دەیانەوێت ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە و دەوڵەتی عێراقدا جێبەجێ بکرێت.

 

کاری ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی لە کامپی هۆل

بەپێی زانیارییەکانی خۆبەڕێوەبەری، لە نێوان ئاداری ٢٠٢٠ بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ٦٠ ژنی ئێزدی و ٢٠٠ منداڵی ئێزدی لە کامپی هۆل ڕزگارکراون لەو کامپەی کە خێزانەکانی چەتەکانی داعش تێیدا دەژین، مەزەندە دەکرێت هێشتا ژمارەیەک ژنی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابن، هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژن و منداڵی ئێزدی بەردەوامە.

 

کاتێک زانیاری گەیشت، بەسێ خدر خەڵەف شەمۆ و عالیە خدر خەڵەف شەمۆ، کە هێشتا منداڵ بوون کاتێک دەستگیرکران، لە دەستی داعش ڕزگارکران و چوونەوە شەنگال، من وەک ڕۆژنامەنووسێکی ژن بە پەرۆشەوە بووم و دەمویست بیانبینم. هەموو ئەو ژنانەی کە لە دەستی داعش ڕزگاریان بوو، ساتێکی زۆر گرنگ بوو بۆ من و هەموو ژنان.

 

کاتێک پەرۆشی دایکانی ئێزیدیم بینی، دەتوانم بڵێم کە ڕۆژنامەگەرییەکەم لە ڕووناکیدا مایەوە، کاتێک ئەو دوو خوشکەم بینی ترس لە چاوی ئەواندا بوو، پێکەنین و تاڵی قژیان لەسەر چاو و ڕوخساریان دەهاتە خوارەوە، هەموو کەسێک بە خۆشەویستییەکی گەورەوە سەیری هەردوو خوشکەکەی دەکرد.

 

خۆی بە عایشە دەزانێت: ئەمە فەرمانەکەیە!

ویستم یەکەم پرسیار لە خوشکە گەورەکە بکەم، وەک سەرەتای هەموو ڕاپۆرتەکان پرسیاری کلاسیکیم لێکرد؛ "ناوت چییە؟" بەڵام بەبێ بیرکردنەوە، ئەو وتی، عایشە، هیچ ناوێکی عایشە لە ناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا نییە، وتم: ناوی ڕاستەقینەت چییە؟ بەڵام ئەو بیری نەدەکردەوە، ساتێکی زۆر جیاوازی بۆ ئێمە دروستکرد، لەو کاتەدا وتم ناتوانین هیچ شتێک بڵێین، فەرمان، ئەمە خودی جینۆسایدەکەیە.

 

بەسێ کە تەمەنی ٨ساڵان بوو لەگەڵ خوشکەکەی عالیە کە لە تەمەنی ٣ ساڵیدا لە دەستی چەتەکانی داعشدا بوو لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی خێزانەکەی، لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانی هۆڵەوە ڕزگارکرا و گەیشتنەوە خاکی پیرۆزی ئێزدی.

 

بەسێ کە تەمەنی ١٨ ساڵە، زمانەکەی لەبیرکردووە و بیری نییە کوردێکی ئێزدییە، خۆی بە عایشە دەزانێت، خۆی بە کچێکی عەرەب دەزانێت، ئەو وێنەی منداڵیی خۆی بینی و نەیزانی کە ئەوە خودی خۆیەتی وتی من ئەوەم بینیووە، بەڵام نازانم ئەو کێ بووە، هەروەها عالیە زۆر بچووک بوو، بۆیە هیچ شتێکی بیرنییە.

 

"سێ مانگ زیندانی کراین"

بەسێ باسی کاتی ڕفاندنی دایکی و خوشک و براکەی کرد  و وتی: ئەوان بە ئۆتۆمبێلی گەورەوە هاتن، ژن و پیاو و ژنانی گەنج لەیەکتر جیابوونەوە و ئێمە لەگەڵ دایکمان بووین، ژنان و هەموو منداڵەکان دەخرانە ئۆتۆمبێکێکەوەو پیاوەکان لە ئۆتۆمبێلی تر دادەنران، پاشان نەمانبینینەوە ئێمە زۆر ترساین. دواتر من و دایکم لەگەڵ براکەم و خوشکەکەم ڕەوانەی زیندان کراین و نزیکەی سێ مانگ لە زیندان بووین، دوای ماوەیەکی کورت هاتن بۆ لای دایکم و ئێمەیان برد وتیان چەند پرسیارێکیان لێ دەکەین و دەیانهێنینەوە، دواتر وتیان بڕۆن بۆ خولی ئایین، من و خوشکەکانم بردراین بۆ شوێنێک کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان تێیدا بوون، هەروەها براکەم لە ئێمە جیابووەوە و زۆر گەنج بوو. نزیکەی مانگێک دواتر، پێیان وتین دایکت مردووە، وتمان چۆن مرد، نەماندەزانی چۆن مردووە.

 

بەسێ خدر باسی دەنگی لێدانی خەڵکی کرد و وتی: ئێمە و دایکمان لە هەمان کاتدا ژنێکی دیکە لە زیندان لەگەڵمان بوو، بەڵام براکەم لەگەڵ چەندین منداڵ و گەنج بردرایە ناو زیندانێکی دیکە، زۆر جار گوێمان لە دەنگی لێدان بوو.

 

ناوی هەموو منداڵەکان گۆڕدران

بەسێ خدر خەڵف سەمۆ چیرۆکەکەی بە ترس و شەرمەزارییەک گێڕایەوەو وتی: دوو کچی ئێزدی لە میوانخانە لەگەڵمان بوون، بەڵام بەداخەوە ناوەکانیان ڕاست نەبوون، داعش ناوی لێنان و تەنها خۆیان بەو ناوە دەزانی، ئەوان دەڵێن ئێمە ناوی "ئەسما و ویدفا"ین. هەروەها دەزانن کە هەردووکیان ئێزدی بوون، ئازارێکی زۆریان بینی، ئێمە هەموومان کچ بووین و دایک و باوکمان نەبوو، لەهەموو شوێنەکان لە میوانخانە بووین، دواجار بردیانین بۆ باهۆز و دواتر بۆ کامپ، من لەگەڵ چەندین منداڵ و گەنج لە زیندانەکاندا فڕێدرامە ناو ڕێڕەوەکانی زیندان، زۆر جار گوێمان لە دەنگی لێدان بوو، لەهەموو کەسێکیان دەدا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بەسێ وتی: هیوادارم هەموو ژنانی ئێزدی لە کامپی هۆڵ ڕزگار بکرێن و بگەڕێنەوە ناو کەس و کاریان.

 

بێدەنگی عالیەی ١٤ ساڵ

خوشکە بچووکەکەی بەسێ کە ناوی عالیەیە بێدەنگ بوو و کاتێک قسەی دەکرد دڵخۆش دەبووم، هەروەها ناوەکەی گۆڕدراوە و بووە بە یاسمین، بەڵام تەنها چەند دێڕێکی کەمی وت، کە پڕ بوو لە ئازارو باسی منداڵی خۆی کرد کە چۆن یاری کردووەو وتی: من تەمەنم ١٤ ساڵە و لەگەڵ خوشکەکەم پێکەوەین، زۆر بیری براکەم و خوشکەکەم دەکەم دەمەوێت ئەوانیش ڕزگار بکرێن.

 

سەپاندنی پێشبڕکێی قڕکردن بەسەر منداڵاندا!

عالیە خدر، ئاماژەی بەوەکرد چەتەکان ئەم دۆخەیان گۆڕیوە بۆ گۆڕینی ئایینەکەیان، پێشبڕکێی قڕکردن و وتی: ئێمە بردراین بۆ قوتابخانە و هەموو شتێکیان فێرکردین، چۆنیەتی خوێندنەوەی قورئان و چەندین کچی بچووک هەبوون، سەرەتا بە خێرایی فێر نەدەبووم، بەڵام کاتێک بینیم هەموویان فێر دەبن، ئیرەییم هەبوو و بۆیە زۆرم خوێندو من و دوو هاوڕێی دیکە پێشبڕکێمان دەکرد، یەکێک لە هاوڕێکانم، ئەسما، ئێزیدی بوو، وەک ئێمە ڕزگارکرا.

 

"هیوای من ئازادکردنی هەموو ژنانی ئێزدییە"

عالیە خدر لەبارەی دایکییەوە وتی: دایکم کەمێک باریک و درێژ بوو، تەمەنم تەنها ٤ ساڵ بوو کاتێک کوژرا، هیوای عالیە خدر وەک هیوای هەر منداڵێکی ئێزدی دوای ئەوەی لەدەستی چەتەکان ڕزگارکرا وتی: هیوادارم هەموو ژنانی ئێزدی ڕزگار بکرێن و بگەڕێندرێنەوە بۆ لای خێزانەکانیان، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان و ژنانی ئێزیدی ئەشکەنجە دەدرێن، ئازار دەچێژن. هیوادارم هەموویان ڕزگار بکرێن.