ئاڵتون و ماددە لە هاوسەرگیریدا لە ژیانێکی ئازادەوە بۆ کۆیلەکردنی ژن
داب و نەریتی باوی کۆمەڵگە بۆ هاوسەرگیری ژنان بەرامبەر بڕێکی زۆر لە ئاڵتون "زێڕ" ژنی لە مرۆڤەوە کردووەتە کاڵا، لە کاتێکدا ئاڵتون هیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر پێکەوە مانەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان.
لاڤە کوردە
سلێمانی- سەرەتا پرسیار بکەین کە ئایا ئاڵتون ژیانی ھاوسەرگیری خۆش دەکات؟ ئاڵتون و مامەڵەکردنی خێزان و ژنان پێوەی بەرامبەر ژیانی پێکەوەییدا، ژنان لە مرۆڤەوە ناکاتە کاڵا؟ لەسەر بنەمای ئەم دوو پرسیارە باس لە هاوسەرگیری کردن و مارەیی و ئاڵتون دەکەین کەلایەن کوڕەوە دابین دەکرێت، ئەمەش دابونەریتی کۆمەڵگە و ئایینی ئیسلام دیاریکردووە و لە کۆمەڵگەی ئێمە زەق بووەتەوە.
مارەیی ئەو بڕە ئاڵتونەیە کە لە کاتی ئەنجامدانی هاوسەرگیری ژن و خێزانەکەی داوای دەکەن، ئەم کولتوورە لە هەندێ ناوچە بووە بە پارە یان کاڵای تر، زۆرجار لەسەر ئەم بڕە پارە یان ئاڵتونە گرێبەست و ڕێککەوتنی هاوسەرگیری دەکرێت یاخود هەڵدەوەشێننەوە، پڕۆسەی هاوسەرگیری لە ڕۆژگارێكی وەك ئەمڕۆدا و لای زۆرینەی خێزانەكان لە پڕۆسەیەكی بازرگانی دەچێت، بڕی ئاڵتون و بڕی مارەیی و جۆری شەكراو و هۆڵی ئاهەنگگێڕانەكە و مۆدێلی كەلوپەلەكانی ناوماڵ، زۆرترین پانتایی گفتوگۆكانی نێوان ماڵی کچ و کوڕ پێكدەهێنن، ئەمە لەكاتێكدایە کە دەبێت تێگەیشتن لە خاڵە هاوبەش و جیاوازییەكانی ئەو دوو دنیا جیاوازەی نێوان دوو مرۆڤەكە ئەركی لەپێشینەی خودی ئەو دوو کەسە و خێزانەکانیان بێت، هەروەها فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ئەو دوو مرۆڤە بەمەبەستی دیالۆگێكی عەقڵانی و ژیانێکی شایستە.
تا ساڵانێك لەمەوبەر، بە دیاریكراوی پێش قەیرانی سەختی دارایی، داواكاریی زێڕی زۆر وەك نەریتێكی باوی بەشێك لە هاوسەرگیرییەكانی باشووری کوردستان و بە تایبەتی ناوچەی بادینان و دهۆكی لێهاتبوو، چیرۆكی سەیر و سەمەرە دەكەوتنە بەرگوێی خەڵك، هەندێكیان باسی یەك كیلۆ زێڕ و زیاتریشیان دەكرد، بە جۆرێک هەندێک ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە کە ژنەکە بە کیلۆ ئاڵتونی پێوە دەکرێت و لە ڕۆژی هاوسەرگیری ئاڵتونەکە بۆ خەڵک نمایش دەکرێت کە چەندی بۆ کراوە، لە کاتێکدا ئەمە بەکاڵاکردنی ئەو ژنەیە و دواتر ئەو هەستە لای پیاو دروستدەبێت کە ژنەکەی کڕیوە و پێویستە گوێڕایەڵی بێت و وەک کاڵەیەک مامەڵەی پێوە دەکات، زۆر جار پیاوەکە بە ژنەکەی وتووە "من تۆم کڕیوە بۆت نییە هیچ بڵێیت".
ژن کۆیلە دەکرێت
تا په‌یوه‌ندى نێوان ژن و پیاو درکى پێنه‌کرێت، هیچ کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌پێى پێویست درکى پێناکرێت و چاره‌سه‌ریش ناکرێت، چونکه کێشه‌کانى په‌یوه‌ندى نێوان ژن و پیاو بناغه‌ى کێشه‌کانى کۆمه‌ڵگە پێکدێنێت، دامه‌زراوه‌ى هاوسه‌رێتى که له کۆمەڵگەى پله‌دارى و شارستانى به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌نه به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌سه‌پێنرێت، به‌مجۆره بناغه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌کى کۆیلایه‌تى و پاشکۆیه‌تییه‌ک داده‌نرێت که له سروشتدا هیچ بوونه‌وه‌رێک تێیدا ناژیت و تایبه‌ت به کۆمەڵگەى مرۆڤه، تێگه‌یشتنى سه‌رجه‌م شێوه و ناوه‌ڕۆکى ئاستى ئه‌و کۆیلایهتیهى به‌ده‌ستى پیاوى چه‌وسێنه‌ر و زۆرداره‌وه به‌هه‌زاران ساڵ ده‌رخواردى ژیانى ژن دراوه ده‌بووایه یه‌که‌مین هه‌نگاوى سۆسیۆلۆژیاى ڕاستیه‌کان بێت، چونکه فۆڕمه‌کانى چه‌وسانه‌وه و کۆیلایه‌تى ئه‌و بواره شێوه‌ى به‌رایى سه‌رجه‌م شێوه‌کانى چه‌وسانه‌وه و کۆیلایه‌تى کۆمەڵگەیه.
ژیانى ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا ئه‌سته‌مه که بێبه‌رگرییه و کراوه به موڵک، کاتێک ژنێک ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و بڕێکی زۆر ئاڵتونی بۆ دەکرێت یاخود زیاد لە پێویست کەلوپەلی بۆ دەکرێت ئەمە ئەو ساتەیە کە ژن کۆیلە و قۆڵبەست دەکات، ئەو ساتەیە کە پیاو پێیوایە ژنەکەی کڕیوە، هەربۆیە کۆیلەکردنی ژن لەم ساتەوە دەستپێدەکات، له‌و دونیابینى و دامه‌زراوانه‌ى ژن وه‌ک دیارده‌یه‌کى موڵکایه‌تى و ئۆبژهیهکى زایه‌ندى ده‌بینرێت ژیان له‌گه‌ڵ ژن ته‌نیا سەخت نییە، بەڵکو چه‌وتترین شێوه‌ی ژیانه، له‌ژێر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا نموونه‌ی دیارده‌یه‌کى دیکه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ئارادا نییه که له‌و سۆنگه‌یه‌وه، پیاوێک ژنێک هێنده بپوکێنێته‌وه و بچووکى بکاته‌وه.
خێزان لەسەر بنەمای یەکسانی لەبری ماددە
ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، کە ژنان بەشێوەیەکی گشتی، خاوەن ھوشیارییەکی زیاترن لەسەر ماف و ئەرکەکانیان، لە ھەمانکاتدا خاوەن کار و ئابوری سەربەخۆن و بۆ مافەکانیان هوشیارن، ھەر لەبەرئەوە دەبێت ئەوەندە هوشیار بن کە ئەرکەکانیشیان بناسن، چەسپاندنی یەکسانی جێندەری، کە دروشمی ھەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی مەدەنی و مافی مروڤە لە کوردستان، واتە ناسینی ئەرک و ماف، کەواتە دەبێت ھەموو ھەوڵێک بدرێت کە خێزان لە سەر بنەمای یەکسان پێک بھنێرێت، چونکە خێزان، یەکەم یەکەی کومەڵایەتییە کە مروڤەکان تێدا پراکتیزی ئەرک و مافەکانیان دەکەن.
ئەوەی مایەی نیگەرانییە لەم ڕۆژگارەی كۆمەڵگەكەماندا ڕێژەی هەڵوەشاندنەوەی خێزان بەتایبەتی خێزانە تازە پێكهاتووەكان ڕوو لە زیادبوونە، زۆرینەی كێشەكانی ژیانی هاوسەرگیری دەگەڕێتەوە بۆ نەشارەزابوون و ئاشنانەبوون بە میكانیزمەكانی مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا، ئەمەش تەنها بە ناسین و ئاشنابوون بە پێكهاتەی سۆزداری و فەسلەجی و سایكۆلۆژی ڕەگەزی بەرامبەر دەكرێت، كەواتە بەر لە هاوسەرگیریی با خێزانی كچ و كوڕە گەنجەکان، لە خەمی ئەو كەلێنە مەعریفییانەدا بن زیاتر لەوەی لە خەمی دنیایەكی ماددی بن و لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری تەنها بیر لە کڕینی ئاڵتون و مەددەی تر بکەنەوە.
چۆن هاوژیانی ئازاد بەدیدێت؟
ته‌نیا له‌و هه‌لومه‌رجانه هاوژیانى ئازاد له‌گه‌ڵ ژن‌دا به‌دى دێت، کاتێک موڵکایه‌تى یان بهموڵکردنى ژن ڕه‌ت بکرێته‌وه، ڕه‌گه‌زپه‌رستى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌کارهێنراو به ته‌واوى ده‌رباز بکرێت و له هه‌موو ئاستێک‌دا یه‌کسانى له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاوازییه‌کان به‌رقه‌رار بکرێت، هاوژیانى ئازاد ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه به‌دیدێت کە مافەکانی خۆی دەزانێت و هەموو جۆرە کۆیلەبونێک ڕەت دەکاتەوە، هەروەها ئه‌و ژن و پیاوانه‌ى له‌ژێر هه‌لومه‌رجى ئه‌رێنى کۆمەڵگەدا په‌ره‌یان به به‌هاى مانایى و بونیادى خۆیانداوه، ده‌شێت خاوه‌نى هاوژیانى ئازادبن.
پێویسته زۆرچاک بزانین که گه‌شه‌کردنى شارستانى هه‌ژموونگه‌را و مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى باجه‌که‌ى نکوڵیکرن بوو له هاوژیانى ئازاد، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى هاوسه‌نگى هێزى مانایى و بونیادى نێوان ژن و پیاو له‌به‌ین براوه که مه‌رجى ژیانى ئه‌شقى کۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌شق روونادات یان جێگاى باس نییه. ئه‌شق له هه‌لومه‌رجه‌کانى هاوسه‌رگیرى به‌دینایه‌ت که وزه‌ى ماناى له‌ده‌ستداوه و له‌ناکاو له‌میانه‌ى په‌یوه‌ندییه کۆیلایهتیهکانى کۆمەڵگەى کۆیله ئافرێندراوه، له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش کاتێک ده‌رفه‌تى هاوژیانى ئازاد نامێنێت کاریگه‌رى کوشنده‌ى ده‌سه‌ڵاتى مۆدێرن و هه‌ژموونگه‌را ده‌بینرێت.
کاتێک باس لە هاوژیانى ئازاد دەکرێت کۆمەڵێک شت هەیە که پێویسته له‌لایه‌ن ژن و پیاوه‌وه ڕه‌چاو بکرێت، ئەو هاوبه‌شى یان پشکدارییه زایهندییهى ئەنجامی دەدەن ته‌نیا تێربوونێکى جه‌سته‌یى نییه، ئه‌گه‌ر له‌دۆخى هاوسهرێتییهکى هاوتادا نه‌بێت، پێویسته ژن ئاگادار بێت که پیاو به‌رده‌وام به سایکۆلۆژیاى پڵنگ ڕه‌فتار ده‌کات و هه‌ر ساتێک بۆ ڕاوکردنى نێچیره‌که‌ى ئاماده‌یه، پێویسته زۆر باش بزانێت که له‌میانه‌ى به‌کارهێنانى پاره و ئه‌و ڕێبازانهى توندوتیژى که گوزارشت له هێزى ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، ڕێبازى نه‌رمیش که هێزى هونه‌ر، له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه ئه‌ده‌بیات، پیشانیده‌دات ئامانجى سه‌ره‌کى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى، ژن بکات به کۆیله‌یه‌کى مۆدێرن.
پێویسته هه‌ر له‌منداڵیه‌وه، منداڵە کچەکان له‌میانه‌ى زهنیه‌تى ئازادییه‌وه پەروەردە بکرێن و لەسەر ئەوە ڕابهێندرێن کە مرۆڤن نەوەک کاڵا و موڵکی کەس، بۆ ئەوەی بۆ پاشەڕۆژ و گەورەبوونیان کاتێک خۆیان بڕیاری ژیانی هاوبەش لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر دەدەن نەک بەزۆر و هاوسەرگیری پێکردن، ئەوکات نەبنە کاڵا لە بەرامبەر بڕێک زێڕ و ماددە، بەڵکو ئازادانە بڕیاری ژیانێکی ئازاد‌و هاوبەش بدەن.
وەرگیراوە لە هاوژیانی ئازاد و ژنی ئازاد لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە