کەمپەینێک بۆ کێشەی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە دروستدەکرێت

زیاتر لە چوار ساڵە هاوڵاتیانی شاری سنە دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک نەگەیشتووە، کەمپەینی خەڵک بۆ خواردنەوەی ئاوی پاک بە پلانەکانی خۆی هەوڵدەدات ئەو گرفتە چارەسەر بکات و ئاسانکاری بۆ گەشتنی هاوڵاتیان بە ئاوی خواردنەوە دەکات.

هیما راد

 

سنە- نزیکەی ٤ بۆ ٥ ساڵ دەبێت کە ئاوی خواردنەوەی سنە بەهۆی تێکچوونی تام و بۆنەوە بۆ خواردنەوە گونجاو نییە، خەڵکی شاری سنە ئاو بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان بە سەختی لە کانییەکانی دەوروبەری شارەکەوە پەیدا دەکەن.

هاوکات هەڵمەتی ئاوی خواردنەوەی سنە کە پێکدێت لە گروپە جەماوەرییەکان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ شارەزایانی ئەو کێشەیەدا پەیڕەوی دەکەن، بۆیە گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسێکی کەمپینەکەدا کردووە بۆ زانینی کاروچالاکی و ڕێژەی سەرکەوتنەکانیان.

 

کەمپینەکە بە تەواوی ڕێکخراو و جەماوەرییە

ک.ف، ئەندامێکی سەرەکی کەمپینەکەیە و بە هۆکارێکی تایبەت نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: هەروەک دەزانن ئاوی خواردنەوەی سنە بۆ ماوەی چوار پێنج ساڵ دەبێت بۆن و تام و ڕەنگی تێکچووە و بەپێی پێناسەی ڕێکخراوی ستانداردی ئێران لە ستانداردی توێژینەوەی فیزیای ئاودا ناتوانرێت لەژێر ئەو جۆرە مەرجانەدا ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە بەکاربهێندرێت، لە بەدواداچوونی چەندین کێشەوە داواکاری چەندین گروپی جەماوەری بۆ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی گروپە ژینگەییەکان، شاخەوان و چەندین کەسی دیکە پێشنیاری دامەزراندنی کەمپینێکیان کرد بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی ئاوی سنە و نزیکەی ٣٨ کەسایەتی ژینگەیی و وەرزشی و شاخەوانی و کەلتووری و دیار ئامادەبوون و کۆبونەوەیەک کرا و بڕیاری پێکهێنانی کەمپینەکەدرا.

 

لە ئێستادا هەڵمەتەکە بە تەواوی جەماوەرییە و بە ڕێکخستن کراوە و ئەو ئەندامەی کەمپەینەکە وتی: "چەندین کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانی کەمپینەکە و تیمی تایبەتمەند و دەستنیشانکردنی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، هەڵمەتێکی ئەنجومەن و تیمێکی تایبەتمەند بە پسپۆڕی ئاو هەیە کە زۆربەیان دەرچووی وڵاتانی بیانین و ژن و پیاویشی تیادایە، ئامانجی یەکەمی کەمپینەکە ئەوە بوو کە ئاوی بەنداوی ئازاد بگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی سنە وەک بۆرییەک بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بچێتە پاڵاوگەکە، ئامانجێکی تریش باشترکردنی جۆری و چەندێتیی کارگەکانی چارەسەرکردن بوو.

 

کەمپەینەکە ڕێگری دەکات لە دروستبوونی کێشە ژینگەییەکان

کێشەیەکی تر کە ئەندامی کەمپینەکە ئاماژەی پێکرد و کاریان لەسەری کردووە، پاککردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو و پاراستنی بەنداو و عەمبارکردنە، کە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشەکانە، "وەک دەبینین هەموو ساڵێک کۆمەڵێکی زۆر لە ژەهری کشتوکاڵی و پاشەڕۆی ئاژەڵ و پەینی کیمیایی و ئاوەڕۆی مرۆڤ دەچێتە ناو بەنداوەکان."

 

ئەو ئەندامەی کەمپینەکە ئاماژەی بەوەدا کە بابەتی پێداچوونەوەکانی کەمپینەکە زیاترە لە گواستنەوەی ئاو لە بەنداوی ئازادەوە بۆ بەنداوی غەشڵاغ و پاڵاوگەکان و سنووردار نییە بەو کێشانەوە بە تەنها، کەمپینەکە ئامانجی زیاتری هەیە و وتی: "توانیمان ڕێگری لە کارەساتێکی ژینگەیی بکەین چونکە بەنداوی ژاوە دەبوو ئاوی بۆ بەربدرێتەوە لەکاتێکدا لە بەرژەوەندی ئەودا نەبوو کەئاوی بۆ بەربدرێتەوە، چونکە پاڵاوتنەکە بەتەواوی لەوێ کارناکات و تەنیا نزیکەی ٢٥٪ی ئاوی پاشەڕۆی شارەوانی چارەسەر دەکات، پاشماوەکەشی لە ڕووباری مێچ سو بەتاڵ دەکرێت، ئەگەر ئاودێرییەکە ئەنجام بدرایە، ئەوە دەبووە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی هەورامان و ناوچەی لیخ و هەروەها بۆ سنە".

 

هەروەها، دەربارەی کێشەی ئاوی سنە دەڵێت: یەکێک لەو کێشانە ئاوەڕۆی سەراب قامیشە کە بەدواداچوونمان بۆ کردووە و قۆناغی دووەمی بەم زووانە دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی ئەم ئاوەڕۆیە نەکەوێتە بەنداوی قشڵاغ و هاوکات بەنداوی ئازاد دەچێتە ناو کارگەی چارەسەر، بەنداوی قشلاقیش دەرفەتی چاکبوونەوەشی دەبێت بەپێی ڕاپۆرتەکانی کەمپینەکە لە مانگی ئەیلولدا دەرچوونی بەنداوی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە ئەنجام دەدرێت و تا ڕادەیەک کێشەی ئاوی خواردنەوەی سنە چارەسەر دەکرێت.