لە ئیدلب کارکردن لە پیشە مەترسیدارەکاندا هەڕەشە لە ژیانی منداڵان دەکات

لە ماوەی ساڵانی جەنگدا، دیاردەی کارکردنی منداڵان لە ئیدلب خراپتر بوو، ئەو کارانەی دەیکەن لەگەڵ تەمەن و جەستەیاندا گونجاو نییە، زۆربەشیان ئاوارەبوون و بژێوی ژیانیان لەدەستداوە.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- دوای زیاتر لە دەیەیەک لە شەڕی سووریا و کاریگەرییەکانی ئاوارەبوون و ژیان لەو کامپانەدا کە کەمترین پێداویستییەکانی ژیانیان تێدا نییە، کارکردنی منداڵان لە کارێکی مەترسیدار لە باکووری سووریا لە زیادبووندایە، ئەمەش بووەتە هۆی کارەسات لەسەر تەندروستی منداڵان و ژیانی جەستەیی و دەروونییان تا ئاستی مردن.

 

کاری مەترسیدار ئەو کارانە دەگرێتەوە کە منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و زایەندی دەبنەوە، لە ژێر ئاودا کار دەکەن، لە بەرزاییەکی مەترسیدار یان لە بۆشاییە سنووردارکراوەکاندا، کارکردن بە بەکارهێنانی ئامێری مەترسیدار، ئامێر و ئامرازەکان، یان لەخۆگرتنی باری قورس، هەروەها کارکردن لە ژینگەیەکی ناتەندروستدا کە لەوانەیە منداڵان بخاتە بەردەم ماددە مەترسیدارەکان.

 

تا مەترسییەکانی کارکردن زیاتر بێت، کاریگەرییەکانی گەورەتر دەبێت، و کارکردنی منداڵان لە ناوچە مەترسیدارەکاندا لە نزیکەوە پەیوەستە بە هەژاری خێزانی و وازهێنان لە خوێندن.

 

عەبدولڕەئوف ئەلنەقوی تەمەن ١٤ ساڵ لە ڕووداوێکی تراژیدیدا لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی ئەلەمنیۆم لە باب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لەسەر ئامێرێکی تیژکردنەوەی ئەلەمنیۆم کاری دەکرد لە ئەنجامدا لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەو شوێنە گیانی لەدەستدا.

 

کارکردن بە کرێیەکی کەم

ئەیهام بورهان، هاوڕێی نزیکی ئەو منداڵە کە تەمەنی ١٣ ساڵانە، ئاماژەی بەوەکرد، دوای گیان لەدەستدانی باوکی کاردەکات بۆ پشتگیریکردنی دایکی و ٥ خوشک و براکانی، چونکە ئەو گەورەترینی خوشک و براکانێتی، ناچارە لە کارگەی ئەلەمنیۆم کار بکات سەرەڕای مەترسییەکەی و کرێیەکی کەم کە لە ٣٠ لیرەی تورکی زیاتر نییە لە ڕۆژێکدا، واتە یەک دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار دوای ئەوەی نەیتوانی کارێکی باشتر بدۆزێتەوە.

 

بەپێی دوایین خەمڵاندنی جیهانی کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە ١١٥ ملیۆن منداڵ بەشدارن لە کارێکی مەترسیداردا و سروشتی ئەم کارە و کاریگەرییەکانی لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی و سەلامەتی منداڵان، بۆیە ئەم دیاردەیە وەک کێشەیەکی جیهانی دەبیندرێت کە کاریگەری لەسەر وڵاتانی پیشەسازی و تازە گەشەکردوو هەیە.

 

سەلیم ئەلجەوارحی تەمەن ٨ ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەی لە کامپێکی ئاوارەکاندا دەژین، لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دوای ئەوەی حکومەتی شام ماڵەکەیانی لە گوندی حەما کردە ئامانج و ناچاری ئاوارە بوون کران، تووشی ڕووداوێکی تراژیدی بوو لە کاتی کارکردن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکان بەڵام بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لەو بۆمبانەی بەجێهێڵدرابوو کاتێک پێیەکانی لەسەردانا بووە هۆی لەدەستدانی قاچی.

 

"ڕێگری لە کاری منداڵان پێیوستی بە هەنگاوی بەپەلە هەیە"

ڕولا تاڵب، ڕاوێژکاری دەروونی کۆمەڵایەتی وتی: کاری مەترسیدار یەکێکە لە خراپترین شێوەکانی کارکردنی منداڵان و پێویستە هەنگاوی بەپەلە بگیرێتەبەر و نەخشەڕێگایەک بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە پەرەپێبدرێت لەڕێی بەهێزکردنی هەوڵە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ نەهێشتنی هەموو شێوەکانی کارکردنی منداڵان.

 

جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی چالاککردنی هۆشیاری و شێوازەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک پەروەردە و تەندروستی و دابینکردنی دەرفەتی کارێکی شیاو بۆ دایک و باوکان، کە هۆکارێکی سەرەکییە لە هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی هەژاری.