ژنانی کۆبانێ بە بوونیان بە پۆلیسی هاتووچۆ وێنای کۆنەپارێز دەشکێنن

ژنان لە ناوەندە سەرەکییەکان و خاڵەکانی هاتووچۆدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ- سەرەڕای سەختی کارکردن و ئەو هەوڵە جەستەییە گەورەیەی کە پێویستە و وەستان بۆ چەندین کاتژمێر، گرنگ نییە کەشوهەوا چەند سارد و گەرم بێت، زۆرێک لە ژنانی شاری کۆبانێ بوونەتە پۆلیسی هاتووچۆ و بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و پەرەپێدانی کۆمەڵگە کار دەکەن.

 

دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٢دا، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشدارییان کردووە، لە ڕیزەکانی سوپا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆدا ڕۆڵی بەرچاویان هەیە.

 

"ژمارەی ژنان لە هاتوچۆدا زیادی کردووە"

دیالا بەرکل، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ لە کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، ژنان هەوڵیان دا ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن بۆ ئەوەی ببنە نموونەی خەبات و بەرخۆدان، چونکە چەندین دەستکەوتیان بەدەستهێناوە و لە هەموو بوارەکاندا بەشدارییان کردووە، لەوانە سوپا، وەک چوونە ناو یەکەکانی پاراستنی ژنان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی هاتووچۆ.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە ڕێکخستنی هاتوچۆدا، دیالا بەرکل وتی: لە سەرەتای دامەزراندنی هاتوچۆدا ژمارەی ژنان زۆر کەم بووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم ژمارەیە زیادی کردووە، ئەندامانی ئێمە کە ئەرکی خۆیان ئەنجام دەدا، توڕەیی کۆمەڵگەی لێدەکەوتەوە، بەڵام ئەمڕۆ، دوای ئەوەی ژنان بەربەستەکانیان شکاند، کۆمەڵگەش بوون بە پۆلیسی ژنانی پەسەندە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە خاڵەکانی پۆلیسی هاتوچۆدا کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکان، دامەزراوەی پۆلیسی هاتوچۆ دابەشکراوە بەسەر چەند نوسینگەیەکی جۆراوجۆردا، لەوانە نوسینگەی گواستنەوە، دارایی، ئەرشیف و خاڵەکانی پشکنین، نوسینگەی کۆنترۆڵ، لێکۆڵینەوە، ڕووداوەکان و ڕاپۆرتەکان، بەشی دەستگیرکردن، نوسینگەی تۆڕەکان و نوسینگەی پێشوازیکردن.

 

"ژنان دابونەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگە دەشکێنن"

دیالا بەرکل ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕاهێنەران و بەڕێوەبەران لە نووسینگەی شۆفێری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کار دەکەن، وتیشی: ئێمە لەم دواییانەدا تێبینی ئەوەمان کردووە کە ئەوانەی دەیانەوێت فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بن ژنانن، بەم شێوەیە دابونەریتە کۆنەکانی کۆمەڵگە دەشکێنن کە ژنانیان سنووردار کردووە بە وشەی "شەرمە"، بەو پێیەش ڕێژەی ئەو کەسانەی کە داوای کۆرسە پەروەردەییەکان دەکەن بۆ ٨٠٪ بەرزبووەتەوە.

 

ڕوونیکردەوە، ژنان ٤٠٪ی هەموو بنکەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەشەکانی ناوچەی فورات پێکدەهێنن، وتی: ئەم ڕێژەیە دەستکەوتێکە بۆ ئێمەی ژنان، توانیومانە ئەو بیرۆکەیە بشکێنین و هەوڵ دەدەین هەموو ئامانجەکانمان بەدەست بهێنین هەتا ئازادییەکی تەواو بەدەست دەهێنین، سەرەڕای هەموو ئەو سەختی و بەربەستانەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە لە ئامانجەکانیان پاشگەز نابینەوە.

 

"بە خواستی خۆم توانیم بەردەوام بم لە کارکردن"

ئیلهام عیسۆ، ئەندامێکی تەمەن ٣٤ ساڵی بەشی گواستنەوەیە لە بنکەی پۆلیسی هاتوچۆ وتی: پێنج مانگ لەمەوبەر چوومە بەشی پۆلیسی هاتوچۆ، ئارەزوویەکی زۆرم هەبوو بۆ ئەوەی بەشداری ئەم بوارە بکەم و شانازی بە کارەکەم دەکەم بە خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەم، ئەو ژنانەی لەم بوارەدا کار دەکەن ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ و ئاستەنگی دەبنەوە لە ڕووی پەسەندکردنی بیرۆکەی کارکردنیان لەم بوارەدا و ڕاگرتنیان لەسەر بەربەستەکانی ئاسایش و پێشێلکردنی ئۆتۆمبێل و ڕێکخستنی هاتوچۆ، بەڵام بە ویستی زۆرم توانیم بەسەر تێڕوانینی کارکردنی ژنان لە پۆلیسی هاتوچۆدا زاڵ بم.

 

"ئامانجم بەرزکردنەوەی هۆشیاری و ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە"

ڕۆزکین محەمەد، ئەندامێکی تەمەن ٣٥ ساڵی بەشی ئەرشیفی پۆلیسی هاتوچۆ، لەبارەی سروشتی کارەکەیەوە لە پۆلیسی هاتووچۆدا وتی: نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر دەستم کرد بە کارکردن لە بەشی ئەرشیف لە ناوەندی هاتوچۆ، بە ئامانجی بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری و ڕێکخستنی کۆمەڵگە، سروشتی کارەکە، بریتییە لە وەرگرتن و ناردنی هەناردە و هاوردەکردن، جگە لە داواکاری بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەناو پۆلیسی هاتوچۆدا کار بکەن.

 

جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕانکارییەکی گەورەی لە کۆمەڵگەدا دروستکرد، چونکە پێشتر ژنان نەیانتوانی بەشداری لە هەموو بوارەکاندا بکەن و دواتر ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.