بە پەروەردەکردن ژنان ئاشنای مافەکانیان و مێژووی خۆیان دەبن

بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، ئەکادیمیای شەهید هیزل ڕزگار خەبات دەکات لەپێناو پەروەردەکردنی ژنان و ناساندنیان بەخۆیان و مافەکانیان لە کۆمەڵگەدا.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

حەلەب- ئەکادیمیای شەهید هیزل ڕزگار سەر بە کۆنگرە ستارە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕێگەی خولی پەروەردەی هزرییەوە هەوڵدەدات ژنان لەبارەی مێژوو و ڕاستی و مافەکانیانەوە پەروەردە بکەن، بەشدارییا پێبکەن لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ئەخلاقی، دیموکراسی کە دادپەروەری و یەکسانی تێیدا بێت.

 

ئەو پەروەردانە گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی خود و کەسایەتی بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە لەلایەن کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتەوە تووشی هەموو جۆرە پەراوێزخستنێک بوون، بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە مێژووی خۆیان و ڕاستی خۆیان، بۆیە ئەکادیمیای شەهید هیزل ڕزگار لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن کۆنگرە ستار لە شاری حەلەب لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە، ئەکادیمیاکە لە ساڵی ٢٠١٨ بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کردووە، ١٠٣ خولی پەوەردەی هزری بۆ ژنان و پیاوانیش کردوەتەوە.

 

ئەکادیمیاکە بە ناوی نازلیە حەسەن، بە نازناوی هیزل ڕزگار ناونراوە، کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و یەکینەکانی ژنانی ئازاد-ستارەوە کردووە و بەشداری بەرخۆدانی کۆبانی و هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ کردووە.

 

"کردنەوەی خولی پەروەردەی فکری سوودێکی زۆر بە ژنان دەگەیەنێت"

مونا عەبدولحەمید، کارگێڕی ئەکادیمیای شەهید هیزل ڕزگار لە شاری حەلەب، ڕایگەیاند: گەڕەکی شێخ مەقسوود پێویستی بە ئەکادیمیایەکی لەو شێوەیە بوو بۆ پەروەردە و پەروەردەکردنی ژنان، بەتایبەتی ئەو ژنانەی پەراوێزخرابوون، دوای ئەوەی ژنان هەستیان بە گرنگی ئەکادیمیاکە و ئەو خولانەی پەروەردە کرد کە دەیکاتەوە، زیاتر بەشداریان تیادا کرد، ئەکادیمیاکە ماوەی نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژە کار لەسەر کردنەوەی خولی پەروەردەی هزری دەکات و کاریگەری زۆری لەسەر ئەو ژنانە هەیە کە بەشداری پەروەردەکە دەکەن.

 

"تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت"

مونا عەبدولحەمید سەبارەت بە کاریگەری خولەکانی پەروەردە و ئەو بابەتانەی باسی دەکەن، ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی بەشداریکردنی ژنان لە خولەکانی پەروەردەی هزری و باسکردنی بابەتی پەیوەندیدار بەوان و مێژوو و مافەکانیان، تێبینیمان کردووە کاریگەرییان لەسەر بەجێهێشتووە و هەوڵدەدەن جێبەجێی بکەن و کاربکەن بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگە، بە بەراورد بە ساڵانی یەکەمی کردنەوەی ئەکادیمیاکە لە شارەکەدا بەشدارییەکی زۆر گەورە هەبوو، ژنان هەستیان بە گرنگیی ئەو قسانەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرد، کە جەختی لەسەر گرنگی پەروەردە دەکردەوە بۆ گەشەپێدان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.

 

وتیشی: ئێمە وەک گەلانی شۆڕشگێڕ کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێین، کاتێک دەبینین ژنان بەدەست کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنن، بە ئەرکی خۆمان دەزانین پەروەردەیان بکەین، لە ڕێگەی پەروەردە و ڕێکخستنەوە، تا ئێستاش ژن هەیە لە ژێر چەتری کۆمەڵگەکاندا پەراوێزخراون کە هێشتا پابەندن بە ئایدۆلۆژیای پیاوسالارییەوە، وە بە پشتبەستن بە بنەمای وتەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵگە بە ڕزگارکردنی ژنان ئازاد دەکرێت، ئەگەر کۆمەڵگەیەک داڕماو بوو، بزانە کە ژنان کۆیلەن، ئێمە هەوڵدەدەین ژنان پەروەردە بکەین بۆ ئەوەی بگەنە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەری تێیدا دەستەبەر بێت.

 

واحیده پریمکۆ، کارگێڕی هیلالی زێڕین، یەکێکه له بەشداربووانی پەروەردە و ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە پێشتر بەشداری زۆر پەروەردەم کردووە، بەڵام مرۆڤ هەمیشە پێویستی به پەرەپێدانی خۆی هەیه بۆ گەشەسەندنی بیرکردنەوەی مرۆڤ و خۆناسین، دوور لە هەموو ئەرکە کۆمەڵایەتییەکان کە لەسەر شانی مرۆڤ دانراون، هەروەها داوا لە دایکان و باوکان و بەتایبەت ژنان دەکەم بەشداری ئەو پەروەردانە بکەن کە ئەکادیمیاکە دەیکاتەوە، چونکە ئاسۆی نوێیان بۆ دەکاتەوە و ڕێگاکەیان ڕۆشن دەکاتەوە و بەشدارە لە گەشەکردن و بنیاتنانی کەسایەتییەکان و خۆناسین و قووڵبوونەوەی ژیان لە ڕاستییە جەوهەرییەکەیدا.

 

ئەسماهان عەبدوڵا، مامۆستا، دەڵێت: ئەوەی هانی منی دا بۆ بەشداریکردن لەو خولە مەشق و پەروەردەی کە لەلایەن ئەکادیمیای شەهید هیزل ڕزگارەوە کرایەوە، هەوڵی ڕاهێنەرانە بۆ ناساندنی ژنان بە مافەکانیان و ڕاستییەکانیان، کە دوای چەند ڕۆژێک لە بەشداریکردنم هەستم پێکرد، بۆیە بانگهێشتی ژنان دەکەم بۆ بەشداریکردن لە پەروەردەکان بۆ پەرەپێدانی خۆیان و بەدەستهێنانی هۆشیاری و زانیاری.