ناوەندی توێژینەوە ستراتیژی ڕۆژئاوا کار بۆ دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگە دەکات
ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا کە لە قامیشلۆ دامەزراوە، ماوەی چوار ساڵە کار بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەکات.
شیرین محەمەد
قامیشلۆ-ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا لە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٠ لە ناوچەی قامیشلۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراوە، ئەم ناوەندە بەردەوامە لە کارەکانی بۆ بونیادنانی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک بە بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی، یارا فەتاح، ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیجی ڕۆژئاوا، سەبارەت بە ئامانج و کارەکانی ناوەندەکە قدەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"توێژینەوە لەسەر پیشکەوتنە مێژووییەکان دەکات"
یارا فەتاح ئاماژەی بەوەکرد، ناوەندەکە دامەزراوەیەکی سیاسی سەربەخۆیە و قازانج نەویستە، لەوەتەی دامەزراوە، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان دەکات، بەتایبەتی لەسەر پێشکەوتنە مێژووییەکانی جوگرافیای ڕۆژئاوا و سووریا، ناوەندەکە چەندین بابەتی جیاواز بەڕێوە دەبات و شیکردنەوەی بۆ دەکات وتیشی: سیمیناری نێودەوڵەتی و هەرێمی ڕێکدەخات،لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، کۆبوونەوەی ستراتیژی لەگەڵ بەشە سیاسییە جیاوازەکان ئەنجام دەدات، بەپێی تایبەتمەندییەکانی هەموو کۆمەڵگەکان، نەتەوەکان، ئایینەکان پەیوەندییەکی ڕێزدار دادەمەزرێنێت، ناوەندەکە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی و دانیشتنی دیالۆگ ڕێکدەخات، گروپەکانی توێژینەوەی سەر بە ناوەندەکە، لەوانە شیکردنەوەی کاری کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی، چاودێری لەڕێگەی دیجیتاڵییەوە کارەکانیان دەکەن.
"ئامانج لە پاراستنی میراسی کولتوورییە"
یارا فەتاح ڕاشیگەیاند، ناوەندەکە پشتیوانی لە دەستگەیشتن بە ڕاستییەکان دەکات و کارەکانی لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی و تۆڕە دیجیتاڵییەکان بڵاودەکاتەوە بۆ باشترکردنی ئاستی هۆشیاری تاکەکان و کۆمەڵگەکان، ژنانیش بەشدارن لە کارەکانی ناوەندەکەو ئامانج پاراستنی میراسی کولتووری هەموو کۆمەڵگەکانە.
یارا فەتاح ڕایگەیاند، ناوەندەکە لە ڕێگەی کارەکانیەوە هەوڵدەدات بەرهەمە مێژوویی و ژینگەییەکان بپارێزێت و وتی: ئەو بابەتانەی هەڵبژێردراون ستراتیژین بۆ ناوچەکە، ناوەندەکە بە ٧ بەش بەردەوامە لە کارەکانی وەک بەشەکانی، ئەرشیف، میدیا، پەیوەندی، ڕاپرسی، وەرگێڕان و شیکردنەوە، هەموو مانگێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی کارەکانی ئەندامانی لە هەر بەشێکدا بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست بدات.
لە کۆتایی قسەکانیدا یارا فەتاح ئاماژەی بەوەکرد، لە ژێر سەقفی ناوەندەکەدا خولی پەروەردەیان کردووەتەوە و هەر سێ مانگ جارێک گۆڤارێک بڵاو دەکەنەوە.