ڕۆتیندا ئامەد: هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە دژی کۆیلایەتی ژن سەرهەڵدانێکە...٢

ڕۆتیندا ئامەد، ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی ئاژانسەکەماندا، دەربارەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و پاراستنی جەوهەری ژنان لە کوردستان تا یەکەم ڕێکخستنی ژنان دوا و وتی: ئێمە بۆ هەموو ژنانی جیهان شەڕ دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆتیندا ئامەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک، لە بەشی دووەمدا مێژووی تێکۆشانی ژنانی لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە تا دەگاتە ئەمڕۆ و نمونەی ئەو ژنانەی سەرەڕای زوڵم و ئاستەنگییەکان بەرخۆدانیان کردووە، خستەڕوو، لە مێژووی کوردستاندا یەکەم ڕێکخستنی ژنانی شیکردەوە کە بە ناوی "هەنگاوی ١٥ی تەباخ" دەناسرێت.

 

-دەتوانن باس لەو بەرخۆدانییە نەتەوەییە بکەن کە ژنان پێیایدا تێپەڕیون؟، ئێوە هەر بارودۆخێکتان لە کەسایەتی هەڤاڵێکدا پێناسەکرد، واتە لە قۆناغی گەریلایەتیدا ژنان دەستیان بە تێکۆشان کرد، بە شەهید بێریتان بوونە ئارتەش-سوپا، لە کەسایەتی زیلاندا قۆناغی گیانفیدایی دەستیپێکرد، بە دەلال ئامەدیش ئەم تێکۆشانە گەشتە قۆناغێکی نوێی گەریلایەتی ژن، هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پێشکەوتنانە چییە؟

 

١٥ی ئاب وەک بەردی بناغەی کورد وایە، ناوەکەی لەدایکبوونەوە و بەرخۆدانە، بۆ ئەوانەی لە زوڵم و زۆرداری دوژمن بێزار بوون، ئومێد گەشەی کرد و ئەوەی چاوەڕێیان دەکرد ڕوویدا. تۆوێک لەو خاکەدا چێندرا کە مردووەکان زیندوو دەبوونەوە پێی، بێدەنگی گۆڕا بۆ هاوار، تاریکی بۆ ڕووناکی و نائومێدی بۆ هیوا، بەم واتایە چیرۆکی ئازادی ژن لە دامەزراندنی پەکەکەوە دەستیپێکرد، بێگومان پیرۆزی چیا و بوون بە شوێنی پاراستن بۆ سەختییەکەی دەگەڕێتەوە. بەڵام نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە بە تایبەت ژنان و هەموو مرۆڤە خاوەن ئایدۆلۆژیاکان، سەختییەکان بەهای ئامانجی خوازراویان زیاد کردووە و دەبێتە هۆکاری تێکۆشان بۆیان.

 

"هەمیشە بۆ چارەسەری ڕێگەی سەختمان دەبینی"

ئێمە وەک گەریلای ژن، لە بەرامبەر سەختترین بارودۆخدا، یەکڕیزیی سروشتمان بە بنەما وەرگرت. لە لایەکی دیکەوە، لە بەرامبەر رێبازە ڕەگەزگەراکان، هەمیشە رێگەیەکمان بۆ چارەسەرکردنی سەختییەکان دەدۆزییەوە بە شەڕکردن، بنیاتنانی زانستی ئازادی و قووڵبوونەوە لە بواری ڕەگەزیدا، هەمیشە ڕووبەڕووی سەختی دەبووینەوە، بەڵام ئەم سەختییانە گۆڕا بۆ هێز و تێگەشتن، ئێمە ڕووبەڕووی سەختی دەبووینەوە بەڵام فێربووین کە مرۆڤەکان دەتوانن لە ڕێگەی شەڕەوە بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بن. بۆیە ڕێپێوانی ژنان لە شەڕی گەریلادا بە تێپەڕاندنی ئاستەنگی و شەڕەکان هێندەی تر مانادارتر بوو.

 

"خانم یاڤەرکایا بوو بە فەرماندەیەکی بێترس"

پێویستە چەند هەڤاڵێک وەک نمونە پیشان بدرێت، خانم یاڤەرکایا لە دامەزراندنی پەکەکەدا بووەتە شاهیدی ڕووداوەکانی هیلوان و سیوەرەک و ڕزگاری لە بەشداربوونی پەکەکەدا بینیوە، لە کامپەکانی بێقاعدا پەروەردەی سەربازی بینیوە و لە گروپە سەرەتاییەکانی گەڕانەوە بۆ وڵاتدا جێگیر بووە. بەشداری لە ئامادەکارییەکانی ١٥ی ئابدا کرد، تەنانەت ئەو کاتەش فەرماندەیی کەتیبەیەکی گرتە ئەستۆ و بوو بە فەرماندەیەکی ئازا، بەمەش بووەتە یەکەم ژنە گەریلا کە چووە بۆتان و یەکەم ژنە فەرماندەی گەریلایە. هەڤاڵ عەزیمە، یەکێک لە فەرماندە گەورەکانمان، پێشەنگایەتی لە ڕێکخستنی گەریلاکانی ژنان لە بۆتان کردووە، هەروەها پێشەنگی خۆی لە خۆگونجاندن بەرامبەر بارودۆخی سەخت دەرخستووە، بووەتە فەرماندەیەک بە پێناسەکانی پێشەنگایەتی تاکتیکی و دیسپلین لە ژیان و متمانەی بە جەنگەکەی، لە مێژووی تەڤگەری ژنان و لاپەڕەکانی مێژوودا وەک یەکەم فەرماندەی گەریلا جێگەی هەیە.

 

"بێریتان بووە ناوی ئارتەشبوونی ژن"

هەڤاڵ بێریتان کە سیمبولی بەرخۆدانمانە، بووە ناوی ئەرتەشبوونی ژن، هەڤاڵ بێریتان لەناو ئێمەدا بووە شاهیدی سیاسەتی پەرتەوازەکردن، بە دیاریکردنی ئەو سنورەی کە خیانەت لەم خاکەدا بوونی نییە، لە دژی خیانەت و تەسلیم بوون، بەرخۆدانی هەڵبژارد و ڕۆح، ئیرادە و باوەڕییەکی نوێی نیشاندا، هەڵوەستەی هەڤاڵ بێریتان وایکرد هەندێک کەس دژی خیانەت و هاوکاری دوژمن چەکەکانیان فڕێبدەن و نەفرەت لە خۆیان بکەن، ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی "ئەوەی شەڕ دەکات ئازاد دەبێت، ئەوەی ئازاد بێت، جوان دەبێت، ئەوەی جوان بێت خۆشدەویسترێت"ی بۆ هەڤاڵ بێریتان وتووە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی ساڵێک بوو شەڕڤان بوو بەڵام هەرزوو پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی و بووە سیمبولی بەرخۆدان بۆ ژنان و هەر کەسێک لەگەڵیدا دوابێت، کاریگەرییەکی بەجێهێشتووە لەسەری، بەو بۆنەیەوە ڕێبەرایەتی لە دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان پێشبینی ئەوەی کرد کە بوونی ژنانی گەریلا لە چیاکان تەنیا لە تیم و کەتیبەکاندا بەس نییە، بۆیە پێشنیاری ئارتەشبوونی ژنی کرد و لەگەڵ ئارگەکەدا، ئارتەشی ژنان دامەزرا.

 

"هەر ژنێک بێ پاراستن بێت ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە"

ئێستا لە چیاکانی کوردستاندا بە دەیان هەزار گەریلا لەناو یەژاستاردا شەڕ دەکەن، هەروەها هەزاران تێکۆشەر لەناو ڕیزەکانی یەپەژە، یەژەشە، یەژەڕەدا ئەوە دەردەخەن کە هێڵی هەڤاڵ بێریتان چەندە گرنگە، دەبێت بزانرێت کە ئارتەشبوونی ژنان بۆ ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی بندەستی و ڕەگەزپەرستی دەبنەوە بووە هیوا، چونکە هەر ژنێک کە بێپاراستن بێت ڕووبەڕووی توندوتیژی پیاو و تیرۆری دەوڵەت دەبێتەوە، یان بۆی ڕەوا دەبینرێت وەکو کۆیلە بژی. بۆ ئەو ژنەی بندەستی و کۆیلەبوونی پەسەند نەبێت، تاکە ڕێگەی ئازادبوونە لە پاراستنێکی ڕاستدا.

 

"هەڤاڵ زیلان تێکۆشانمانی پایەدار کرد"

هەڤاڵ زیلان هەم سیمبولی پارتیمانە، هەم تێکۆشانەکەمانی لە بواری تاکتیکی شەڕدا پێشخست و پایەداری کرد، بە کردارەکانی نیشانی داین کە چۆن مرۆڤێک دەتوانێت هەم پارت بێت و ئارتەش، هەڤاڵ زیلان بووەتە مانیفێستۆی ژیان بۆ ئێمە. زیلان ئێستا بووەتە هێڵ و فەلسەفەی ژیان و خوداوەندی تێکۆشان بۆ ئازادی، وەک هەموو ژنان، تا ئەو شوێنەی کە گەیشتووینەتە درێژەدان بە ڕێبازی ئەو، دەبینین تێکۆشانمان تا دێت بڵندتر و بەگوڕتر دەبێت.

 

هەڤاڵ سەما خاوەنداری لە هێڵی زیلان کرد و بە چالاکییەکانی نیشانیدا کە چۆن قووڵی باوەڕی دەتوانێت بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت، چۆن پێداگری ئازادی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا زیندوو دەکرێتەوە، هەڤاڵ دەلال ئامەد وەک درێژەپێدەری ڕێبازی ئەم فەرماندانە، چوارەمین فەرمانداری هێڵی ستراتیژیمانە، پێشەنگایەتی هەزارانی شەڕڤانی لەسەر هێڵی زیلان کردووە، هەڵسەنگاندنی بۆ ستراتیژییەتی وڵاتەکەمان کردووە و بەرخۆدێر بووە و هەڵوێستی تایبەتی هەبووە، لە کاتی پێویستدا بووەتە فەرمانداری وڵات لە ئاستی یەکەمدا، یاخود بووەتە فەرمانداریی گۆڕەپانێک، ئەمەش پەتی بەستنەوەی هێز و بەرخۆدانییە کە لە میراتی ژنان لە مێژوودا کۆمانکردووەتەوە.

 

"شوێن هەڵگرانی فەرماندارەکانمان زیاتر بوون"

ئێستا درێژەپێدەرانی ڕێبازی ئەو هەڤاڵانە هێندە زۆر بووە بە چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوونەتەوە، تەواوی ژنانی جیهانیان پالکێشی بەرخۆدان کردووە و پێشەنگییان لێدروست کردوون، هەڤاڵانی وەک شیرین عەلەمهولی، ڤیان سۆران، ئارین میرکان، ئاڤێستا خابور، بارینەکان و لە بەشداربووانی ئینتەرناسیۆناڵ وەک ئەندریو وۆڵف، ئیڤانا هۆتمان، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە دەیان قارەمانی وەک مزگین ڕوناهی، نالین فورات، ئاڤزەم چیا، دیدار هاروون کە لە تونێلەکاندا شەڕیان کرد و هەزارانی دیکە نمونەی درێژەپێدەری هەڤاڵانمانن و باوەڕی تێکۆشانمانیان بڵندتر کرد.

 

-فیشەکی یەکەمی ١٥ی تەباخ لە دژی زهنیەتی دەوڵەت-پیاو تەقێندرا، ئەمڕۆ لە کوردستان و چیاکانی بە تایبەتی لە شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان چۆن بەردەوامی هەیە؟

 

لە بەرخۆدانی ٥٠ ساڵدا زۆر پێشکەوتن و هەنگاوی گرنگ نراوە، ماوەی ١٠ ساڵە، بەتایبەت لە دوای ٢٠١٥ەوە هەتا ئێستا لە هەر چوارپارچەی کوردستان شەڕێکی لەناوبەری دژوار بەڕێوەدەچێت، بەرامبەر بەوە ئیرادە و باوەڕی و ئایدۆلۆژیایەکی بەرخۆدانی بەهێزی گەل و گەریلا هەیە، ئەو بەرخۆدانییە چەندە قوربانی گەورەش بدات بە سەرکەوتن کۆتایی دێت، دۆستەکانیشمان ئەمە دەزانن و لە دەوری مرۆڤایەتی و بەرخۆدانی ئازادیی کۆدەبنەوە، دەشبێت دوژمن بزانن لە بەرخۆدانی زاپ دەرچوونیان نییە و دەبێت گۆڕ بۆیان.

 

"کۆتاییەکەی بێوێنە دەبێت"

نەریتی بەرخۆدان لە ١٥ی ئابدا دەرکەوت، ئێمە سەردەکەوین و کۆتاییەکەی بێوێنە دەبێت. وەک ناوچەیەک کە کولتوری ١٥ی ئاب تێیدا ڕەگی داکوتاوە، دەتوانین شەنگال وەک نموونەیەک بهێنینەوە، ئێمە شەرمەزاری هاوکارییەکانی پەدەکە دەکەین کە ڕێگەخۆشکەری فەرمانی ٣ی ئابی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بوون، لە بەرامبەردا گەلی شەنگال بوونە نمونەی هەرە زیندووی کولتووری بەرخۆدانی، کە دوای ٧٤ فەرمان تێکۆشانی ئازادی و سەربەخۆی ڕەگی داکوتا و دەستبەرداری نەبوو، ئەمەش تەنها ناوێک کە هەیبێت، ئەویش سوربوونە لەسەر ئیرادەی ئازاد و ژیانی ئازاد.

 

بەم بۆنەیەوە بەڵگەفیلمی "هێزا" بە تەواوی بەرخۆدانی و تێکۆشانی شەنگالە، کە لە ئێستادا بە جیهاندا بڵاودەکرێتەوە و ئەو کەسانەی خەڵاتی بەڵگەفیلمەکە دەکەن، هەڵوێستی هەرە بەنرخ نیشان دەدەن، لەلایەکی دیکەوە ئەگەرچی جیهان لەم بارەیەوە بێدەنگە، بەڵام هاواری ژنانی ئێزدی لەوێ هۆكارێكە بۆ خەبات و بەرخۆدان و سەركەوتن بۆ ئێمە. شەنگال ناوەندی باوەڕی و ئازادی شەنگالییەکانە. ئەمەش پێویستە بەو شێوەیە بزانرێت و بپارێزرێت.

 

"ئاهەنگی زیندووبوونەوە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوایە"

بێ گومان وەدیهاتنی زیندووبوونەوەی ١٥ی ئاب، واقیعی شۆڕشی ژنانە کە لە ڕۆژئاوا ئەزموون دەکرێت، ١٠ ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا تێدەپەڕێت، شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ئاڕاستەی ئەو ڕاستییەیە کە دەستکەوتی گەورە بە قوربانی زۆر بەدەستهات، هیوای گەورە لە دایک بوو. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئەنجامی ٢٠ ساڵ خەباتی ڕێبەرایەتییە، کە بە ئیرادەی خۆڕسکی گەل و قوربانی گەورە بەدەستهاتووە، سەرەڕای کەموکورتییەکان نیشانی دەدات کە گەل چۆن دەتوانێت بە بێ دەوڵەت و لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی بژی و چۆن بیپارێزێت.

 

"پاراستنی شۆڕشی ژن ئەرکی هەموو کەسێکە"

ئەم شۆرشە زۆرترینی هی ئەو شەهیدانەیە کە بۆ گوێدانە گیانی خۆیان، فیداییان کردووە، بۆ ئارامی ڕۆحیان لە خاکدا، پێکەوە ئاواکردنی شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان و پاراستنی ئەرکی هەموو کەسێکە کە داخوازی ئازادی هەیە، بە هەمان ڕۆحیەتی شەڕ و بەرخۆدانی زاپ، کە ژنان و گەنجانمان لە گۆشت دیواری پاراست دروستدەکەن، دەبێت شەڕی گەلی شۆڕشگێری و دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بپارێزرێت و دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە خاک و وڵات دەربکرێن.

 

-لە بازنەی بەرخۆدانی ئازادیی ژناندا، پەیوەندییەکانتان لەگەڵ ژنانی جیهان لە چ ئاستێکدایە و لە هەمان کاتدا، لەمەودوا پەیوەندییەکانتان لەگەڵ ژنانی جیهان لە چ ئاستێکدا دەبێت و ئامانجەکانتان چین؟

 

بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ ئەو لایەنانەی کە گەیشتوونەتە ئەمڕۆ و لەگەڵ واقیعی سوپاکەمان کاریگەرییان هەبووە و ئەم کاریگەرییە سنوورەکانی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی بۆ گەلی چەوساوەی بەزاندووە و ژنان گەیشتوونەتە واقیعێک کە هیوای سەرکەوتن لە تێکۆشان بۆ یەکسانی و ئازادی زیندوو بکەنەوە، بەرخۆدانی ئێمە لە بەرامبەر ئازادیی کورد ئێستا بۆتە بەرخۆدانی ئازادیی هەموو گەلان. بەم شێوەیە تەڤگەرەکەمان لە هەموو شوێنێک، لە هەموو نەتەوەکانەوە، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، ڕێبەرەکەمان دەڵێت "ژنان زۆر ستەمیان لێکراوە" بۆیە وەک تەڤگەرەکەمان ئازادی ژنانمان وەک گەردوونی وەرگرتووە، واتە بەرخۆدانی ئێمە لە بەرامبەر ئازادی ژنان گۆڕاوە بۆ بەرخۆدان لە بەرامبەر ئازادی هەموو ژنان، بە هەموو گەنجیمانەوە، بە بیرکردنەوەی ئازاد، خاوەنی ئیرادەی ئازاد، ڕێکخستن و پاراستنی ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژین، بە هەستی نیشتمانپەروەری و هەموو ژنان لە یەک شوناسدا کۆدەبنەوە و ئەمەش دەبێتە ناسنامەی ژنێکی ئازاد.

 

"ناسیۆنالیزم لەناو دەبەین و بە ناسنامەی ژنێکی ئازاد دەگەین"

ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین کە لە هەموو شوێنە پێویستەکاندا ئامادە دەبین، چ بە عەقڵ و چ بە ئایدۆلۆژیا و چ بە هێزی بەرگریمان. ئێمە وەک دوێنێ، ئەمڕۆش لە بەرخۆدانی هاوبەشی ژنانداین و دەبین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش له‌گه‌ڵ ژنانی جیهاندا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانی و ڕێكخراودا بەردەوامین، بۆ ئەوەی ئەمە زیاتر و زیاتر بکەین و پەرەی پێبدەین، دەزانین کە پێویستە جیهان لە عەقڵیەتی هەژموونی پیاو ڕزگاری بێت، گرنگی بە هێزی یەکڕیزی و بیری هاوبەش دەدەین، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئاهه‌نگی به‌رخودانی ئازادی ژنان ده‌گێڕین بۆ بەیانییەکی ئازاد. ئەو ژنانەی لە ڕێگای ئازادیدا بەشدارن، پێکەوە نەتەوەپەرستی لەناودەبەین و درێژە بە ڕێپێوانەکەمان دەدەین بەرەو شوناسی ژنێکی ئازاد، لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ڕۆحی ١٥ی ئابی خوڵقاند، بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە لە هەموو بارودۆخێکدا شوێنپێی شەهیدانمان هەڵگرین، جارێکی تر سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە لە پێناو ئاڵای زیندووبوونەوەمان، ئازادی و بەرخۆدانمان گیانیان بەختکرد، دووبارە پیرۆزبایی لە هاوڕێیانم و گەلەکەم دەکەم.

 

کۆتایی هات