لانه حسێن وه‌رگێرێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر ژنانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
لانه حسێن دانیشتووی هەڵهبجەیە و خوێندكاری ماستهرە لە بەشی ئەدەبیاتی عەرەبی له زانكۆی كوردستان-سنه و دەڵێت: بەشەکەم کاریگەری لەسەر بەرەوپێشبردنی لایەنی کولتووری و ڕۆشنبیری هەیە، منیش بە توێژینەوەم لەسەر ژنانی هەڵەبجە، دەمەوێت لایەنە شاراوە نیشان بدەم.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- ئاستی ڕۆشنبیری هه‌ر شارێك په‌یوه‌سته به پاراستنی كولتوور و نووسینه‌وه‌ی مێژوویان، لانە حسێن، خوێندکاری ماستهرە لە بەشی ئەدەبیاتی عەرەبی له زانكۆی كوردستان-سنه دەستی کردووە بە توێژینەوەیەک لەسەر ژنانی هەڵەبجە و ڕۆژانە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێت تا زانیاری لە زاری ژنان کۆبکاتەوە، وەک لانە باسی دەکات، کاتێک دەیویست سەرچاوەیەک لەسەر مێژووی ژنانی هەڵەبجە بەدەستبهێنێت، لە کتێبخانەکانیشدا بوونی نەبوو، ئەمەش بووە پاڵنەرێک بۆی تا دەست بە توێژینەوەیەک بکات و تا ئەو شانازییە ئێستا بە ژنانی هەڵەبجەوە دەکرێت بۆ داهاتووش بمێنێتەوە.
"بۆشاییه‌كان هۆكاری دروستبوونی بیرۆكهكانن"
لانه حسێن، توێژه‌ر و خوێندکاری ماستەر، وتی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی باسم كرد هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی كتێبخانه‌كانمان چۆل ببن، بۆ ئه‌وه بڕیارمدا توێژینه‌وه‌یه‌ك لەو باره‌یه‌وه بكه‌م، بۆ ئه‌م مهبهستەش سێ لایه‌نم لە توێژینه‌وه‌كه باس كرد، ئه‌ویش لایه‌نی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و زانستی و كۆمەڵایهتین.
توێژینهوهكەی لانە حسێن لەسەر ژنانی هەڵەبجە به زمانی عه‌ره‌بییه و مه‌به‌ستیەتی ئەو کارە مێژووییە ته‌نها زمانی كوردی نه‌بێت، دەشڵێت: مەبەستمە ئەم توێژینەوەیە بگاتە دەرەوەی كوردستان تاوه‌كو بزانن ژنانی كورد چه‌ند ئازا و بوێر بوون، له ئێستادا باکگراوندی توێژینه‌وه‌كه‌م نووسیوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئیستا هیج نه‌نووسراوه، شانازی دەكه‌م كه توانیومه توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژنانی شاره‌كه‌م بكه‌م.
لانه نایشارێته‌وه كاریگه‌ی خوانی هەڵەبجەی لەسەر بووە، کارەکەشی لەپێناو ئەوەیە ژنانی زیاتر بتوانن بێنە دەرەوە و کار بکەن و سەربەخۆ بن، وتیشی: ئامانجمه له داهاتوودا بیكه‌مه پەرتوکێک بۆ پەرتوکخانەکان، هیوادارم بتوانم به جوانترین شێوه ژنانی شاره‌كه‌م نیشان بدەم.
"وه‌رگێرانم كردووه له خزمه‌تی ژنانه"
لانه ته‌نها گەنجێکی توێژه‌ر نییه، به‌ڵكو له ئێستادا خه‌ریكی وه‌رگێڕانه و ئه‌وانیشی له خزمه‌تی ژنانه و وتیشی: دوو پەرتوکم هەیە بە ناوی کچی کتێبەکان و مۆمی مێینەیی داگیرسێنە، کە هەردووکیان خزمەت بە ژنان دەکات و هەوڵم داوە لەو بابەتانەی وەریدەگرم زیاتر گەشەپێدانی خودی و مرۆیی بێت، تا لایەنی دەروونی و هزری ژنان بەهێز بکەم، لە ئێستاشدا وه‌رگێرانی نوێ هه‌یه و ئه‌ویش به ناوی چێژی سیه‌كانی ته‌مه‌نە، به‌شێكی تایبه‌ته به ژنان و دووبارە بنیادنانه‌وه‌ی ژنان و چۆنیەتی خۆڕێکخستنیانە.