پشوو و بێکاری لە لیبیا ژنانی لە ژیانی کار دوورخستووەتەوە

لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە لیبیا چەندین ڕۆژ پشووی فەرمی و جەژن ڕاگەیاندراون، کە زیادبوونی ئەم ڕۆژە پشووانە کاریگەری لەسەر ئابووری هەیە و بووەته مایەی ناڕازیبوونی گەلی لیبیا.

ئیبتسام ئەغفیر

 

بنغازی- بڕیارەکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژەکانی پشووی یاد و جەژنەکان لە خوێندنگەکان و شوێنی کارەکان و نەبوونی کار  ناڕەزایەتی کۆمەڵگەی لیبیای لێکەوتووەتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان دروست کردووە.

 

ئیناس بن سەلیم، دەروونناس باسی لە کاریگەری زیادبوونی پشووەکان کرد لەسەر دەروونی مرۆڤ و نەمانی کار، دووپاتیکردەوە کە زیادبوونی پشووەکان لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، دەشڵێت: لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا فشاری دەروونی لەناو خوێندکاراندا زیاد دەکات، بە تایبەتی فشاری تاقیکردنەوەکان بابەتێکە کە لە بواری دەروونناسیدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، بەهۆی پشووەکانەوە فشار، ترس و ناڕەحەتی بۆ خوێندکار زیاد دەکات، ئەمەش کاریگەری دەروونی گەورەی بە تایبەت لەسەر خوێندکارانی زانکۆ هەیە، بۆ نمونە کەسێک بەهۆی ئەوەی دەرنەچووە و لەسەر بابەتێک ماووەتەوە، بەتەواوی وازی لە خوێندن هێناوە.

 

"بەهۆی پشووەوە هەندێک تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە"

فایزە محمد جابر، پسپۆڕی زانستە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بە کاریگەری پشووەکان لەسەر ژیانی کۆمەڵگەی لیبیا کرد و وتی: بێ گومان هەندێک تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی لە لیبیا هەیە کە بەهۆی پشووەوەگۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، لە ڕابردوودا خێزانەکان لە ڕۆژی پشوودا سەردانی ئەندامانی دیکەی خیزانیان دەکرد و دەچوون بۆ ماڵی داپیرەیان، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی زیادبوونی پشووەکان تەکنەلۆژیا زیاتر بەکاردەهێندرێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاڵ بوونەتەوە.

 

لە کۆتاییدا فایزە هۆشداری دا کە لایەنی نەرێنی کاریگەری لەسەر لایەنی ئەرێنی پشووەکان هەیە و ڕایگەیاند، ڕێگا زۆرن دانانی شێوازێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.

 

"گەورەترین کاریگەری لەسەر ئامادەکاری خوێندکاران هەیە"

ئامینە مازی،  مامۆستا و ڕاوێژکاری پەروەردەیی وتی: پشووی فەرمی و نافەرمی هەیە، بۆ ئەوەی پلانی ئێستا بە باشی بەرەوپێش بچێت، دەبێت پلانێکی گشتی لەلایەن سەرپەرشتیاری پەروەردەوە دابنرێت، هەندێک بڕیاری پشوو لە دەستی ئەواندا نییە، وەک ئەو پشووانەی بەهۆی تێکچوونی کەش و هەواوەن، بەڵام ئەو پشووەی کە خوێندکاران و مامۆستایان لە مانگێکی تایبەتدا وەک مانگی ڕەمەزان، گەورەترین کاریگەری لەسەر خوێندکاران هەیە، چونکە کاتێک پشووەکە دەکەوێتە نێوان خوێندنەکەیانەوە، لە سفرەوە دەستپێدەکەنەوە و بەم شێوەیە هیچ سودێکیان.

 

پشووی زیاتر واتە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان

سەبارەت بە کاریگەری پشووەکان لەسەر ئابووری بە تایبەت پڕۆژە بچووکەکان کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، هیند بشاری، مامۆستا و ڕاوێژکار وتی: پشووی درێژخایەن بە واتای وەستانی بەرهەمهێنان و چالاکییە ئابوورییەکان دێت، لەگەڵ ئەوەشدا داهاتی پڕۆژەکان لە بازاڕدا دەوەستێت، زیادبوونی پشووەکان کاریگەری لەسەر کاری ژنان هەیە، بۆیە پڕۆژەکان لە ماڵەکانیان بەڕێوەدەبەن و پشت بە کاری ڕۆژانە یان هەفتانە دەبەستن.