ژنانی کارکەر لە ئیدلب لەسەر ڕێگاکان هەراسان دەکرێن

ئەو ژنانەی لە کامپەکانی ئیدلب دەژین لە کاتی ڕۆیشتنیان بۆ کار بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گشتی، لەلایەن شۆفێرەکانەوە هەراسان دەکرێن.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- ژنانی کارکەر کە ئاوارەبوون و لە باکووری سووریا نیشتەجێ بوون ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە لە گەیشتن بە شوێنی کارەکانیان بەتایبەتی لە کامپە دوورەکان، بەهۆی نەبوونی گواستنەوەی گشتییەوە، ژنان ناچار دەکرێن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بگوازرێنەوە، کە ئەمەش پارێزراو نییە بۆیان.

 

هەدیە نورەدین، تەمەن ٢٩ ساڵ، کە لە کامپی حەربەنوش دەژی، لە فرۆشگایەک لە ئیدلب لە بەیانییەوە تا شەو کار دەکات، لەبەر ئەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە ڕێگادا نییە، زۆربەی کاتەکان درەنگ دەچن بۆ کار. هەر کاتێک شۆفێرێک دەگاتە شوێنێکی نزیک شوێنی کارەکەی، دەبێت لەسەر ڕێگاکە چاوەڕێ بکات، ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێرەکان هەمیشە دەیانەوێت قسەی لەگەڵ بکەن دەربارەی ئەوەی ئەزموونی کردووە و پرسیار لە ژمارەی مۆبایلەکەی دەکەن و هەمیشە هەراسانی دەکەن.

 

ڕووبەڕووی هەراسان کردن بووەووە

حەسنا زەرزور تەمەن ٣١ ساڵ، دایکی سێ منداڵەو ٦ ساڵ پێش ئێستا هاوژینەکەی لە زیندانی حکومەتی شام گیای=نی لەدەستدا، ئێستا لە کامپی قاح دەژی، لە ماڵێکی شاری ئەلدانا کاردەکات ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێگەی کار چەند جارێک ڕووبەڕووی هەراسانکردن بووەتەوەو وتی: زۆر جار شۆفێرەکان دەیانەوێت لە تەنیشتیان دانیشم و من ڕەتم کردەوە و سوار نەبووم، هەندێک جار دەبوو سوار بم بۆ ئەوەی درەنگ نەکەوم، تووشی هەراسانکردن بووم ناچار بووم لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزم، کاتێک باران هات و ڕێگای کامپەکە پڕ بوو، شۆفێرێژک سەری خستم، هەوڵی دا هەراسانم بکات، لە هاوارکردنم ترساو ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند.

 

سومەیە ئەلکیروان، تەمەن ٣٦ ساڵ، لە کامپی دێر حەسەن لە باکووری ئیدلب لە شاری سەرمەدا لە کارگەیەکی دروومان کار دەکات، ئاماژەی بەوەکرد، لە کامپێکی زۆر خراپدا دەژی و چەند ئۆتۆمبێلێکی کەم لە ڕێگادا تێدەپەڕن بۆ کامپەکە، ئەو زەحمەتەی لە کارەکەیدا هەیە وای لێدەکات لە کاتی خۆیدا نەگاتە شوێنی کارەکەی.

 

سومەیە ئەلکیروان ئەوەیخستەڕوو، ئۆتۆمبێلە گشتییەکان لە کامپەکاندا پشتگوێ دەخرێن، کە کاریگەری لەسەر بێکاری هەیە و زەحمەتی بۆ ژنانی کرێکار دروست دەکات بۆ گەیشتن بە کار.