ژنانی ئێزدی: بۆ تۆڵەی فەرمانەکە بگەڕێنەوە سەر خاکەکەتان

دوژمنان کە نەیانتوانی بە فەرمانی ٣ئ ئابی ساڵی ٢٠١٤ کۆمەڵگەی ئێزدی لەناوببەن، دەیانەوێت لەڕێگەی کۆچەوە کولتوور و باوەڕیان بە گەنجانی ئێزدی لەناوببەن، لە بەرامبەردا ژنانی ئێزدی داوای گەڕانەوەی ئەو گەنجانە دەکەن.

 هێڤی ئێزدا

 

شەنگال - کۆمەڵگەی ئێزدی لە ڕووی مێژووییەوە وابەستەی خاک و کولتوور و باوەڕەکەیەتی، بەهۆی فەرانی ٧٤ کە بەسەر ئێزدییەکاندا هات، ناچاری کۆچکردن بوون، ئێستاش لە ڕێگەی سیاسەتی قڕکردن و بە شێوازی جیاواز ڕێگری لە گەڕانەوەی ئێزدییەکان دەکرێت و هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی کۆچەوە زمان، کولتوور و باوەڕییەکەیان لەناوببەن،

 

زۆرێک لەو کامپانەی لەدوای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ەوە دروستکران و ئێزدییەکانی تێدا دەژی، بەتایبەت کامپەکانی باشووری کوردستان نەبووە شوێنێکی سەلامەت و پارێزراو بۆ شەنگالییەکان، ئەوان ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی ڕفاندن و دەستدرێژی و سووتاندنی خێمە دەبنەوە و ناچارن کۆچ بکەن بۆ وڵاتانی دەرەوەی کوردستان و ئەوروپا، لە بەرامبەردا ژنانی شەنگال داوایان لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد کە بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان بۆ تۆڵەی فەرمانەکان.

 

"دەتوانین باوەڕیمان لە شنگال بپارێزین"

پەرێشان شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی-تاژێ باسی لە کۆچی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد و وتی: بە دابڕینی ئەو کۆمەڵگەیە لە خاکەکەی، فەرمانێکی سپی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا دەهێنن، کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات چارەسەر نییە، ڕێبەر ئاپۆ بۆ پێكهاته‌ی ئێزدی ده‌ڵێت پێویسته‌ یه‌كڕیزی له‌و پێكهاته‌دا هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ و نه‌هێڵن خاکەکەیان بۆ دوژمن جێبهێڵرێت. دوژمن دەیەوێت کچ و کوڕەکانمان لە خاکی خۆیان داببڕێت. بانگەوازی ئێمە بۆ کچان و کوڕانی ئێزدی ئەوەیە کە خاکی خۆیان بەجێنەهێڵن، گه‌نجه‌كانمان ئه‌گه‌ر بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سوودیان بۆ كۆمه‌ڵگەكه‌یان نابێت، فه‌رهه‌نگ و بیر و خاكیان له‌ بیرده‌چێته‌وه‌. زۆر چادر لە کەمپەکان دەسوتێن، گەلەکەمان دەڕفێنرێت. ماوەیەک پێش ئێستا کچێکی تەمەن ٦ ساڵ دەستدرێژی کرایە سەر و کوژرا، بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان لە کامپەکان ئەوەیە کە بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، لە کەمپەکاندا ئارامی نییە.

 

"خاکەکەمان بە خەڵکەکەیەوە جوانە"

ڤەژین ئۆجالان، شەڕڤانی یەکینەی ژنانی شەنگال- یەژەشە جەختیکردەوە کە کۆچ چارەسەر نییە، ئەوان لەسەر کولتووری بەرخۆدان گەورە بوون، بۆ تۆڵەی فەرمانەکە، دەبێت هەمووان بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و وتی: ئەوە لە دەوروبەرمان دەگوزەرێت، لەلایەک خەبات بۆ ئەم خاکە دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە گەنجەکانمان بەرەو وڵاتانی دەرەوە دەڕۆن، پشت لە قوبە و هیلالەکانیان دەکەن، ئەمەش فەرمانێکە. خۆشیەکانی ئەوروپا هی خۆیانە نەک کۆمەڵگەی ئێزدی. بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ٣ی ئاب، بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەم شەهیدانە، پێویستە خۆمان پەروەردە بکەین و خۆمان ڕێکبخەین. ئەوانەی تۆڵەی ئەم فەرمانانە دەکەنەوە ئەو گەنجانەن شەڕ بۆ خاکەکەیان دەکەن. بۆ گەلەکەمان کە لە کامپەکاندا دەژین، تا کەی لەو چادرانەدا دەژین کە تیایدا فشار لەسەریان هەیە، بەڵام هەستیان پێناکەن. بانگەوازمان بۆ هەموو پێكهاتەی ئێزدی ئەوەیە بگەڕێنەوە سەر خاكی خۆیان، خاكەكەمان جوانە لەگەڵ خەڵكەكەی. بۆ تۆڵەی فەرمانەکان، بچنە ڕیزەکانی یەبەشە-یەژەشە. شۆڕش بۆ ژنانە، بە تایبەت بانگەوازەکەمان ئەوەیە کە ژنان پەیوەندی بە یەژەشە بکەن.