"ئەو ژنانەی کۆچیان کردووە بۆ میسر ئاگاداری یاساکان نین کە دەیانپارێزێت"

چالاکوانان ڕایانگەیاند کە پێویستە هەوڵ بدرێن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی و خەتەنەکردن و هاوسەرگیری پێشوەختە و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانی کۆچبەر لە میسر و ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەگەر ئەمە نەکرێت دەستکەوتی ژنان دەکەوێتە مەترسییەوە.

ئاسما فەتحی

 

قاهیرە- ئەو ژنانەی لە وڵاتانی جیاوازەوە کۆچیان کردووە بۆ میسر لەلایەن پیاوانی خێزانەکانیانەوە فشاریان دەخرێتەسەر و پیاوان هەوڵ دەدەن درێژە بە نەریتی وڵاتەکانیان بدەن دژی ژنان.

 

"ئەوان لەبارەی یاساکانەوە نازانن"

هەدیر ئەحمەد، پارێزەر و ئەندامی حزبی یەکێتی کێشەکانی ژنان و مافەکانیان، ڕایگەیاند کە لە پرۆسەی ئەم دواییەدا بەهۆی شەڕ و فشارەکانەوە، کۆچکردن لە ئەفریقا، ئەوروپا، ئاسیا بۆ میسر زیادی کردووە و ئەو کۆچبەرانەی میسریان بەجێهێشتووە هەریەکەیان هاتوون لە کولتوورێکی جیاوازەوەن، جیاوازییەکی گەورە لە کولتوورەکاندا هەیە، ساڵانێکە لە میسر دژی هاوسەرگیری پێشوەختە و زۆرەملێ و خەتەنەکردنی مێینە شەڕ دەکەن، بەڵام بەهۆی بەرزی ڕێژەی توندوتیژی لەو وڵاتانەی کۆچبەرەکانی لێوە دەێت، دەستکەوتەکانی ژنان لە میسر لە مەترسیدان.

 

هەدیر ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە بۆ گۆڕینی ئەو جۆرە نەریتانەی کۆچبەران، پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زیاتر بەشداری هەوڵەکان بکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە ڕاهێنان و سیمیناری هۆشیاری بۆ کۆچبەران بکرێت بۆ ئەوەی بە خێرایی فێری ژیان و کولتووری میسری ببن، زۆربەی کۆچبەران ڕووبەڕووی پێشێلکاری جۆراوجۆر دەبنەوە، زۆربەیان ڕێگای یاسایی نازانن بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان، دەبێت لە ڕێگەی سیمینار و ڕاهێنانەوە یاساکانی وڵات بە کۆچبەران بناسێنرێت.

 

"ژنانی کۆچبەر ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە"

فاتن سوبحی، ڕۆژنامەنووس، ئاماژەی بەوەدا زۆر کولتوور هەن کە جیاکاری لە دژی ژنان دەکەن، کێشەی وەک هاوسەرگیری پێشوەختە و خەتەنەکردنی مێینە و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵیان هەیە. پێویستە هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگیرێن، ئەو پیاوە کۆچبەرانەی کە هاتوونەتە میسر فشار دەخەنە سەر ژنان بۆ ئەوەی لاسایی نەتەوەکانی دیکە بکەنەوە و هەندێک لە ژنان تووشی توندوتیژی دەبنەوە، ئەوەی ڕوودەدات ڕەنگە سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ناوخۆیی بێت، بۆیە پێویستە کاری بەپەلە لە دژی خەتەنەکردنی ژنانی کۆچبەر بکرێت، ژن بە ناوی ئاینەوە دەچەوسێنرێتەوە، ئەو بیرۆکەیانەی لە پشت ئایینە جیاوازەکانەوە شاراوەن، پێویستە باسیان لێ بکرێت و ڕەتبکرێنەوە، زۆرێک لە ژنان ئاگاداری ئەوە نین کە توندوتیژی بەرامبەریان دەکرێت، ئەو لیژنە و ڕێکخراوە ناحکومیانەی کە مامەڵە لەگەڵ پرسی ژنان دەکەن، بەتایبەتی کۆمیتەی نیشتمانی ژنان، پێویستە بەرپرسیارێتی کێشەی نایەکسانی کولتووری لە ئەستۆ بگرن و چالاکییەکانی پەروەردە و هۆشیاری بۆ پێشخستنی مافی ژنانی کۆچبەر ئەنجام بدەن.