"حكومه‌ت ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كات و نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رمان بكات"
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە مەراسیمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی بە وێنەی ئازیزەکانیانەوە بەشداری مەراسیمەکانیان دەکرد و باسیان لە ئازارەکانیان دەکرد.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- دوێنێ، ١٦ی ئادار ٣٤ ساڵ بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجەدا تێپەڕی، کەسوکاری قوربانیان هێشتا زامەکانیان ساڕ‌ێژ نەبووە و بەشێکیان لە چاوەڕوانی ئازیزەکانیاندان بگەڕێنەوە، بەشێکیشیان چاوەڕێن کە لە کاریگەری ژەهرە کیمیاییەکە ڕزگاریان ببێت و ئیدی ئازار نەچێژن.
سێ کچی گەنج کە بەشێکی خێزانەکەیان بەهۆی کیمیابارانەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو براشیان نەخۆشە، وێنەی کەسوکاریان و عەلاگەیەک دەرمانیان بەدەستەوە بوو، باسیان لە خێزانەکەیان دەکرد، ڕۆشنا حەمە ساڵح، بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیاییە و دەیویست باس لە ئازارەکانی خۆی بکات، وتی: "خاوه‌نی چوار شه‌هید و برینداری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجە، دایکم، باوکم و دوو برام شەهیدن، خۆشم برینداری چه‌كی كیمیاویم، بەڵام حکومەت هیچی بۆ دابین نەکردووین، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕیاربوو حكومه‌ت بمان نێرێت بۆ وڵاتی ئێران بۆ چاره‌سه‌ر، بەڵام لەوێ پێداویستییەکانیان بۆ دابین نەکردین".
"چه‌ندین جار داوامان كردووه هاوکاری براکەم بکرێت"
ڕۆشنا حەمە ساڵح باس لەوەدەکات دوو برای برینداری گه‌شتوونه‌ته ئه‌وروپا، به‌ڵام ته‌ندروستی جێگیر نییه ویستویانە سەردانی بکەن و بەڵام بەهۆی نەبوونی ماددییەوە نەیانتوانیووە و چەندین بەڵێنیشیان پێدراوە بەڵام نەبراوەتە سەر، وتیشی: "من برینداری ده‌ستی ڕژێمم چه‌ندینجار هه‌وڵدراوه بمگه‌یه‌ننه ئێران، هه‌فته‌ی رابردوو وابڕیاربوو له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت بگه‌ینه وڵاتی ئێران، خۆم هه‌ناسه‌م ته‌نگه، شه‌ش كه‌س خرابووینە یەک ئۆتۆمبێلەوە".
ڕۆشنا حەمە ساڵح لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێت نەیتوانیوە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بمێنێتەوە و دابەزیوە، بۆیە پەیوەندییان پێوەکردووە لە هۆکارەکەیان پرسیوە، کاتێکیش گەشتوونەتە وڵاتی ئێران بۆلای پزیشک دەڵێت: كه گه‌شتینه وڵاتی ئێران به‌حسابی خۆیان حكومه‌تی كوردستان نوێنه‌ریان بێت، بەڵام له نێوان نه‌خۆشخانه و حكومه‌تدا گیرمان خواردبوو و كه‌سیان به‌ده‌ممانه‌وه نه‌ده‌هاتن.
چەندین چیرۆكی دیکەی چەشنی ڕۆشنا هەیە، بەڵام ڕۆشنا حەمە ساڵح داواكاره به‌ده‌م بریندارانه‌وه بێن تاوه‌كو به‌ئازاری هه‌ناسه ته‌نگیه‌وه نه‌مرن.
ت.پ