ژنانی غەززە لەژێر قورسایی بۆردوومان و ئاوارەبوون و توندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە دەناڵێنن
ژنان لە کاتی شەڕدا تووشی توندوتیژی جەستەیی و زارەکی دەبن لە ئەنجامی قبوڵکردنی توندوتیژی ئابووری زۆرێک لە هاوژینەکانیان پارەیان پێنادات، ڕێگری لە کارکردنی ژنان دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆرینەی ئەو حاڵەتانە لە ئاوارەییدا ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
ڕەفیف ئەسلیم
غەززە-شەڕی کەرتی غەززە ئەو جۆرە توندوتیژیانەی زیاتر کردووە کە ژنان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە کامپ و ناوەندەکانی داڵدەدان، هاوکات لەگەڵ نەبوونی ڕۆڵی دامودەزگاکانی ژنان و نەتوانینی هاوکاریکردنیان لە ژێر ڕۆشنایی جددیەتی دۆخی ئەمنیدا و چڕی ئەو هەڵمەتانەی کە کاریگەرییان لەسەر هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە هەیە، ژنان بە تەنیا کۆتاییان دێت، بەبێ ئەوەی دەزگایەکی یاسایی پشتگیریان بکات.
لە میانی چەند چاوپێکەوتنێکدا کە دەزگاکەمان لەگەڵ ژنانی زیانبەرکەوتووی دەستدرێژی ئەنجامیاندا، ئالا محەمەد کە ناوێکی خوازراوە ڕاپۆرتی دا کە لە سەرەتای شەڕەوە بەدەست توندوتیژیی زارەکی و جەستەیی کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرامبەری ئەنجامدراوە، واتە نزیکەی ساڵێک و ٦ مانگ لەمەوبەر ئەوەی دۆخەکەی خراپتر کرد، ئاوارەبوونی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بوو بۆ ناوچە مرۆییەکانی باشووری کەرتی غەززە، کە بە تەنیا مایەوە، بەهۆی بەربەستێکی سەربازی و ڕێگایەکی مەترسیدار کە بە گولـلە هێڵکاری کراوە.
ئالا محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵیداوە سکاڵا لە هاوژینەکەی بکات لەسەر خێزانەکەی، بەڵام ئامۆژگارییان کرد کە ئارام بگرێت تا خێزانەکەی دەگەڕێنەوە باکوری کەرتی غەززە و کاتێک داوای کرد لەگەڵ منداڵەکانی و خێزانێک لە شارەوە بەرەو باشوور بگوێزرێتەوە، پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە منداڵەکانی بەجێبهێڵێت و بە تەنیا بچێتە دەرەوە، بۆیە بەردەوام بوو لە ململانێ لەگەڵ ئارەزووی خۆی لە نێوان ڕزگاربوون لە ئازارەکانی و چاودێریکردنی سێ منداڵەکەی.
هاوژینەکەی دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕەتکردەوە
"ف، ن" باسی لەوە کرد کە لە کەمپێکدا دەژی و لەوێدا تووشی ناخۆشی بووە تا توانیویەتی خۆی لەگەڵ دۆخەکەدا بگونجێنێت، بەڵام بەرگەی خۆدزینەوەی لە خەرجییەکانی هاوژینەکەی بۆ ئەو خێزانە نەگرتووە،، ڕەتیکردەوە هیچ کام لەو پێداویستیانە بدابین بکات کە داوای کردبوو، بە بیانووی ئەوەی هیچ شتێک نییە ئەو بتوانێت لە بازاڕەکاندا بیکڕێت، بەمەش خۆی و منداڵەکانی لە برسێتیدا بەجێهێشت، بابەتەکە بەوەوە کۆتایی نەهاتووە، کاتێک دامەزراوەکان دەستیان بە گەیاندنی خۆراک کرد، ئەو دەستی بەسەر خۆراکەکان گرت بۆ فرۆشتنیان، خێزانەکەی بۆ تەواوی مانگەکە بە برسێتی بەجێهێشت، کاتێک هەوڵیداوە سکاڵای لەسەر بکات، دامەزراوەکە، ڕەتیکردەوە پاکێجە خواردنەکە ڕادەستی ژنەکە بکات چونکە وەک سەرۆکی خێزان یان جیابووەوە تۆمار نەکرابوو هەربۆیە نەیتوانیوە سوود لە هاوکاری خۆراک وەربگرێت.
هاوژینەکەی بەزۆر داهاتی کارەکەی لێدەبات
"س.ع" بەرگدرووەو داهاتێکی دارایی لێ پەیدا دەکات، بە چاککردنەوەی پارچە جلوبەرگی کۆنبوو، خواست لەسەری زیادی کردووە جلوبەرگ لە بازاڕەکاندا کەم بووەتەوەو نرخیان زیاد بووە، بەڵام هەر جارێک لەگەڵ هاوژینەکەیدا پێکدادان دەبێت، پارەکەی بە زۆر دەبات، ئەگەر ئەو پارەیەی بەدەستی هێناوە نەیداتێ، ئەوا لەبەردەم دەرگای ئەو پۆلەی کە ئاوارە بووە، دەوەستێت و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی کڕیاران دەکات، جگە لەو توندوتیژییە جەستەیی و زارەکییەی کە بەسەر ئەو و منداڵەکانیدا هێنا و هەوڵی شکاندنی ئامێری دورینی دا کە بەزەحمەت بەدەستیهێناوە.
"ژنان پێش جەنگیش بەرکەوتەی توندوتیژی بوون"
نەعیمە ئیسبیتان، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە کەرتی غەززە، هەر لە سەرەتای شەڕەوە، بەرکەوتەی چەندین شێوەی ئاڵۆزی توندوتیژی بوون، جا چ سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ک، دەروونی، زایەندی، جەستەیی، یان زارەکی، توندوتیژی ئابووری یەکێکە لە دیارترینیان و توندترینە لەڕووی ئەو پراکتیزانەی کە بەربڵاو بوون.
نەعیمە ئیسبیتان بەو جۆرە توندوتیژیانە سەرونکە ژنان پێش جەنگیش زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بوون، ڕووداوەکانی ئێستاش بارگرانی ئەو بارودۆخەی گەورەتر کردووە، دامەزراوە و لایەنە بەرپرسیارەکان کە بەرپرسیارن لە بەرگریکردن لێیان نەماون، دامەزراوەکان لە باشووری کەرتی غەززە کاردەکەن بەڵام لە باکوور کارەکانی سنووردارە بە وۆرک شۆپەکانی هۆشیاری.
ڕوونیشیکردەوە، توندوتیژیی ئابوری جۆراوجۆر هەیە، وەکو دابیننەکردنی بژێوی ژیانی خێزان، جگە لەمەش پیاوەکان هاوکاری خۆراکی دەدزن کە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراکی جیهانییەوە دابەشدەکرێت و دەیفرۆشن، لەو حاڵەتانەدا هەوڵدەدات پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکاندا بکات بۆ خەرجکردنی پشکی دایک و منداڵەکان بە جیا، و سەرکەوتوو بووە لەو کارەدا.
نەعیمە ئیسبیتان ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە چادر و ناوەندەکانی ئاوارەبووندا بەدەست توندوتیژی زایەندییەوە دەناڵێنن، لە ئەنجامی ئەو تێکەڵاوبوون و ئاژاوە و برسێتییەی کە لە سەرەتاوە باکووری غەززەی گرتووەتەوە لە شەڕەکەدا، ژنان هەڕەشەیان لێدەکرێت بەوەی نەتوانن سەردانی خێزانەکانیان بکەن یاخود بۆیان نییە بچنە دەرەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا نەعیمە ئیسبیتان پێیوایە کە چارەسەری ئەم کێشانە لە ئێستادا ئەوەیە کە ژنان خۆیان لەگەڵیاندا بگونجێنن و دۆخەکە دیاری بکەن بۆ ئەوەی بزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن یان تا دەتوانن خۆیان لە دەستدرێژیکارەکە داببڕن، هەموو ئەم پێشێلکاریانە لە ئێستادا تۆمار دەکرێن و لەو ساتەوەی ئاگربەستەکە ڕوودەدات، ئەو ژنانە دەبێت کە سکاڵا پێشکەش بکەن و لێپرسینەوە لە تاوانبارەکە بکەن.