ئەو بەرخۆدانەی کە تاریکی کردە ڕووناکی: کۆبانێ

لە ماوەی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژەی کۆبانێدا، ژنان لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ئەمەش بناغەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەهێزتر کرد، کە ئەمڕۆ بووەتە دروشمێکی جیهانی بۆ ژنان.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ١٠ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ لە دژی تیرۆری چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا تێدەپەڕێت، تا ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤، داستانی ١٣٤ ڕۆژی قارەمانانەی شەڕڤانەکان کە باوەڕیان بە ئاگر و خۆر هەبوو دەستی پێکرد.

 

لە سەردەمێکدا کە چەتەکانی داعش هێرش و کۆمەڵکوژییان ئەنجام دەدا و لە ڕۆژەی جیهانیدا بوون، بە تایبەت دوای ئەو فەرمانەی کە لە شنگال ڕوویدا و لە ئەنجامدا هەزاران ژن و منداڵ و ئێزدی لەوێ کۆمەڵکوژ کران و ڕفێنران؛ دەوڵەتی تورکیا بۆ هەمان مەبەست چەتەی بردە کۆبانێ، لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤، داعش بە دیدگا و پاڵپشتی تورکیا، بە هەموو هێزی خۆیەوە لە سێ بەرەوە هێرشی کردە سەر شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات، خەڵکی کۆبانێ بە تایبەتی ژنان و منداڵان بە هۆی سەختی هێرشەکانەوە ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ باکووری کوردستان، سەرەڕای ئەو کۆچکردنە، زۆرێک لە ژن و گەنج و پیاوانی کۆبانێ بۆ پاراستنی خاکەکەیان بڕیاریان دا بەرەنگاری ببنەوە و لەگەڵ شەڕڤانان بەشێک بوون لەو سەرکەوتنە، لە کۆبانێ کە لە ڕووی جوگرافییەوە بچووکترین شاری ڕۆژاڤای کوردستانە، بەرگریکارەکانی لە شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە، خەڵک و ئەوانەی دڵیان بۆی لێدەدا، بەرخۆدانی باوەڕپێنەکراویان نیشان دا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە تاریکی داعش ڕزگار کرد.

 

"بە بەرخۆدان خۆیان بوونە فەرماندە و شەڕڤانی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی"

هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەوەی تازە نەبوو هەڵوێست و بەرخۆدان و هەست و ڕۆح و میراتی بەرخۆدان بوو، بە تایبەتی ژنانێک بە فەرمانداری ئارین میرکان، زەهرا پەنابەر، ڤیان پەیمان، ڕێڤان کۆبانێ، سۆرخوین ڕۆژهەڵات و دەستینا قەندیل، کە خۆیان لە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیدا پێچایەوە، بە مرۆڤایەتی و ژنانیان گوت کە بۆ ئازادی و سەربەخۆ و ڕاستگۆیانە ، ڕێگا و چارەسەرێکی تر هەیە، ئەو ژنانەی کە بوونە فەرماندە و پێشەنگی ئەم فەلسەفەیە، لە کۆبانێ تا باخۆز سەرکردایەتی لەناوبردنی چەتەکانی داعشیان کرد، ئه م سەرکەوتنه کاریگەرییەکی گەورەی له سەر ئاستی جیهان دروست کردووه که له سەدەی بیست و یەکەمدا ژنان و گەنجانی کورد وەک سیمبول له ئاستی سەرکردایەتیدا هەڵدەگرن، بە تایبەتی ژنان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕەکەدا بەشدارییان کرد و توانیان هێزێکی وەک داعش لەناوببەن و ١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدانیان بە سەرکەوتن مسۆگەر کرد.

 

"تێکۆشان لە بەرمبەر قڕکردن لەژێر چەتری فەلسەفەیەکدا بەردەوامە"

لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە لە هەموو کاتێک زیاتر هێرشە جینۆسایدییەکانی بۆ سەر ژنان چڕتر کردووەتەوە، سەرهەڵدانی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە سەرچاوەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان وەرگرتووە، بۆ زۆرێک لە ژنان و گەلان بووە بە ڕووناکی ڕزگاری، ڕۆژی ١٦ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢، ژنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ژینا ئەمینی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا، ئەم ڕووداوە لەلایەن ژنان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا کرا کە توڕەییەکەیان گۆڕا بۆ سەرهەڵدانێک کە سیستەمی ڕژێمی ئێرانی هەژاند، ئەو سەرهەڵدانە لەسەر بنەمای دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، دەتوانێت جارێکی دیکە نیشان بدات کە چارەسەر و بنیاتنانی سیستەمێکی چارەسەری بە بوون و تێڕوانینی ژنەوە مومکینە، میراتی تێکۆشەرانی بەرخۆدانی کۆبانێ، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جیهاندا بڵاو بووەوە.

 

بە بۆنەی ١٠ ساڵەی دەستپێکردنی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژە دژ بە داعش، هاوسەرۆکی دەستەی ئیدارەی خۆجێیی کانتۆنی فورات، فەلەک یوسف، هەڵسەنگاندنێکی کرد.

 

"هێرشی کۆبانێ گورزێک بوو لە شۆڕش و دەستکەوتەکانی"

فلەک یوسف باسی لە هێرشی سەر کۆبانێ و ئامانجەکەی کرد و وتی: نموونەی بەرخۆدان لە مێژوودا زۆرن لەوانە سەرکەوتوو و شکستخواردووش هەنە، لەم ڕووەوە بەرخۆدانی کۆبانێ زۆر مانادارە و هاوشێوەی هیچ بەرخۆدانێکی تر نییە، وەک دەزانرێت پریشکی شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە کۆبانیەوە دەستی پێکردووە، هاوکات شارێکی مێژوویی ڕۆژاڤای کوردستانە کە دانیشتوانەکەی ڕەگ و ڕیشەی ڕەسەنیان هەیە، لە هەمان کاتدا یەکەم بوار کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژاڤای کوردستان پێشوازی لێکرد کۆبانێیە، کاتێک هەموو ئەم خاڵانە و خەڵک کۆدەبنەوە، کۆبانێ وەک شوێنێکی ستراتیژی نیشان دەدەن، دەوڵەتی تورکیا بە زانینی ئەو بابەتانە، چەتەکانی داعشی ڕوانەی کۆبانێ کرد، لەلایەکی دیکەوە پلانێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکرا و هێزە دەسەڵاتدارەکان لە جێبەجێکردنیدا ئەو چەتانەیان بەکارهێنا و هێرشەکانی داعش لە عێراق و سووریاش ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، بەتایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان کە دەتوانێت هێڵی سێهەم لە ناوەڕاستی ململانێکانی سووریادا هەڵبژێرێت و لە ناوەڕاستی ئەو سەرلێشێواوییەدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات، سیستمی خۆی بنیات بنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەموو ئەو چەتانەی کە سەریان هەڵدا هێرشیان کردە سەر شارەکانمان، لە لایەکی دیکەوە ئێمە لە گەمارۆیەکی سیاسی و ئابووریدا بووین”.

 

"ئەو ژنان دژی داعش شەڕیان کرد و ڕاستی فەلسەفە و ژیان و ئازادییان نیشان دا"

لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا، فەلەک یوسف ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی شەڕی داعشیان کردووە، ڕێگەیان بۆ دەستکەوتی گەورە خۆشکرد و وتی: هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە ١٥ی ئەیلولەوە دەستیپێکرد و ماوەی ١٣٤ ڕۆژی خایاند، لەم ١٣٤ ڕۆژەدا کە ئێمە باسی دەکەین، ئەگەر خەڵک وەژ داستانیش بە ناوەی بکات، دڵنیام کە ئەو ئاستە بەرخۆدانە دیاری ناکات کە ئەزموون کراوە، بەتایبەتی ئەو ژنە کوردانەی کە ئیرادە و ئازایەتی و باوەڕیان بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بۆ سەرکەوتن دانا، دەیانتوانی پیلانەکانی دژی گەلی کورد پووچەڵ بکەنەوە و چارەنووسی گەل و مرۆڤایەتی یەکلایی بکەنەوە، لەسەر ئەم بنەمایە ئەو بەرخۆدانەی کە لە کۆبانێ ڕوویدا بە پلەی یەکەم وەک بەرخۆدان و سەرکەوتنی ژنانی شەڕکەر و تێکۆشەر ناسێندرا، شۆڕشی ڕۆژاڤای کوردستان کە وەک شۆڕشی ژنان دەستی پێکرد و ڕاگەیەندرا، بە ناوەڕۆکی بەرخۆدانی ژنان لە دژی تاریکی داعش پڕ و پەرەی پێدرا، ئەم دەستکەوتانە تەنها بەو شێوەیە ڕووی نەدا، لەم بوارەدا ژنان لە بواری خۆپاراستندا و هەموو لایەنەکانی ژیان دەستکەوتیان بەدەستهێنا، لەسەر بنەمای فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و تێکۆشانیان کرد و چارەسەرێکیان پێشکەش بە هەموو ژنانی جیهان کرد.

 

"لەناوبردنی داعش لە سایەی ماندووبوون و بەرخۆدانییەکی کوردستانی بوو"

فلەک یوسف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جگە لە فەرماندە و شەڕڤانانی یەپەژە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە کۆبانێ مانەوە، من خۆم لە ١٣٤ ڕۆژیی بەرخۆدانییەکەدا نەمامەتەوە، بەڵام شاهیدی بەشێک لەو بەرخۆدانە بووم و تەنانەت دوای چووین بۆ باکووری کوردستانیش لە سەر سنوور بووم، ئەو شەڕەی ڕوویدا ئەوەندە توند بوو کە بەرد لە سەر بەرد نەمایەوە، زۆربەی ژێرخانی شارەکە وێران بوو، تەنانەت پێش هێرش بۆ سەر کۆبانێ، چەتەکان بە سوپا و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر زۆرێک لە شارە گەورەکان، لە نێوان ئەم شارانەدا منبج و ڕەقە و موسڵ هەبوون، ئەم شارانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نەیانتوانی بەرگە بگرن، لە کۆبانێ دەرفەتەکان سنووردار بوون و جوگرافیاکە بچووک بوو، بەڵام دڵ و ئیرادەی شەڕڤانان گەورە بوو، ئەو شەڕڤانانەی بەرخۆدانیان لەسەر دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "کۆبانێ سەردەکەوێت" دانا، نەک هەر توانیان هێرشی سەر کۆبانێ تێکبشکێنن، بەڵکو لە هەمان کاتدا چەتەکانیان لەناوبرد، بەرخۆدان لە بەرامبەر لەناوبردنی داعش بە هەوڵی هەموو ژنان و گەنجانی کوردستان بەدیهات بە یەک وتەیەک لە ئیمرالیەوە، لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بۆ کۆبانێ سەفەربوون.

 

"بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی  ٥هەزار ساڵ کۆیلایەتی لەناو دەبەین"

لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا، فەلەک یوسف باسی گشتگیریی فەلسەفەی "ژن، ژیان و ئازادی" کرد و لە کۆتاییدا وتی: "کەس ناتوانێ نکوڵی لەوە بکات کە شۆڕشی ڕۆژاڤا و بەرخۆدانی کۆبانێ لەژێر پێشەنایەتی ژنان و فەلسەفەی"ژن، ژیان، ئازادی" ڕوویدا، ئەم فەلسەفەیە کە بەرهەمەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا گوڵیان کرد و مانا و کاریگەرییەکی کردەیی هەبوو، بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش درێژ بووەوە، بە کۆشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، ژنان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران فەلسەفەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان کردە بنەمای خەباتی خۆیان، لە ناڕەزایەتییەکای هیندستان، کە ئەم دروشمەی تێدا بەرزکرایەوە ، نیشانەی گشتگیربوونی ئەم فەلسەفەیە، بە سەرکردایەتی ژنانی کورد، ئێستا ژنان لە هەموو وڵاتە جیاوازەکان لە دژی سیاسەتەکانی بێدەنگکردن و کوشتنی ژنان هەستانەوە، ئێمە ئەم پێشهاتانە دژی کۆیلایەتی و جینۆسایدی ٥ هەزار ساڵەی ژنان وەردەگرین، لە ژێر چەتری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تاریکییان بەجێهێشت و ڕوویان لە ڕووناکی ئەبەدی کرد.