سەبیحە ئەحمەد چیرۆكی بێ سه‌روشوێنبوونی منداڵەكانی ده‌گێرێته‌وه
چیرۆكه‌كانی منداڵی ون بوو، بێسه‌روشوێن بوونی كه‌سوكار هه‌میشه له گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، بارزان و سێوسێنان و ناوچه كوردستانیه‌كان چیرۆكێكی نهبراوهن، له ڕۆژی جییهانی بێسه‌روشوێنبووانی كوردستاندا سه‌بیحه ئەحمەد چیرۆكی خۆی ده‌گێرێته‌وه.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- سه‌بیحه ئه‌حمەد حەیده‌ر خهڵلكی كه‌لاره، بە مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له یه‌كه‌م سیمپۆزیومی بێسه‌روشوێنانی كوردستان چووتە هه‌ڵه‌بجه و چیرۆكی ون بوونی منداڵ و ئه‌نفال بوونی كه‌سوكار و برا و هاوژینەکەی ده‌گێرێته‌وه و وتی: كورێكم بێسه‌روشوێنه و برا و هاوژینم ئه‌نفالن.
به نانە ڕه‌قه و سه‌مون منداڵه‌كانم گه‌وره كردووە
سه‌بیحه ئەحمەد دڵی پره له گریان و بە لێوی له‌رزۆكه‌وه به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌گێرێته‌وه و دەڵێت: شه‌ش مانگ له زیندانی دوبس بووم، بەڵام بە نانە ڕەقە و سەموون منداڵه‌كانم گه‌وره كردووه، له‌ناو خانووی خه‌ڵك ژیاوین و ئێستاش چاوەڕێی حكومه‌تین كارێكمان بۆ بكات.
سەبیحە ئەحمەد بە گریانەوە وتی: "سه‌د قه‌سه‌مم خوارد به خاك كوردستان، هه‌مدیس فرۆشراین خراینه گیرفان"، هەروەها باس لەوە دەکات کە دووبارە لە ئێستاشدا خاک دەفرۆشێت و هێرش دەکرێتە سەر شارەکەمان، وتیشی: چه‌ند كه‌سی تر وه‌ك من جگه‌ر سووتاو و ماڵ وێران ده‌بێت؟.
سەبیحە لە باسی بەسەرهاتی ژیانی خۆیدا دەڵێت: له زیندان بردمیانه قۆره‌توو و دواتر بۆ زیندانی دوبز، له‌وێ منداڵ به بێ شیر و دایبی و خواردن بوو، بەڕێوەبەرەکە بە ناوی ئەبوو ئەیمەن ئێواران سەردانی دەکردین، ئێمە منداڵی کۆرپە و ژنی دووگیانمان لەگەڵدا بوو، هەمیشە لەبەر خۆمانەوە دەمانوت، قه‌د باریكه‌ی شه‌ده‌لار ئینشەڵا دەگەڕێینەوە بۆ كه‌لار.
زۆر کەس لە زیندانەوە ئەنفال کرا
سەبیحە ئەحمەد باس لە ڕۆژانی زیندان دەکات کە کاتێک ئه‌بو ئه‌یمەن ده‌هات، ٤٠ كه‌سیان دەبرد بە ئۆتۆمبێلی داخراو، ڕووتیان دەکردنەوە و شەو و ڕۆژ هەمان شتیان دووبارە دەکردەوە، تا وای لێهات هەموو ئەوانەی لەوێ بوون ئەنفال کران.
به پێی قسەکانی سەبیحە ئەحمەد، چەندین هەڵەبجەیی ئەنفال کران و بەشێکیشیان کە لە زینداندا بوون، لەگەڵ سەبیحەدا ئازاد کران.
چیرۆكه‌كانی سه‌بیحه و هاوشێوه‌كانی زۆرن، بەهۆی كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە تا ئێستا چارەنووسی کەسوکاریان نازانرێت و داواکارن به گرنگیه‌وه له كه‌یسه‌كانی منداڵه ونبووه‌كان و بێسه‌روشوێنان بنواڕن.