شەڕڤانە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ڕۆژئاواوە: ئێمە جەوهەری خۆمان ناسی

٨ ژنی نێودەوڵەتی کە بەشێک بوون لە شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چیرۆک و ئەزموونی خۆیان دەگێڕنەوە.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ بە پێشەنگایەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک بەشێک لە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هیوایەک بوو بۆ هەموو گەلانی جیهان، دەیان گەنج لە وڵاتانی جیاواز لە سەرانسەری جیهانەوە بەرەو ناوچەی ڕۆژئاوا ڕۆیشتن کە گەورەترین خەباتی دژە سەرمایەداریی سەدەیە، شەڕڤانە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ژنە و هەموو گەلانی جیهان پەیوەندیدار دەکات، ئەوان لەگەڵ پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە و خواستی خۆیان لە ڕۆژئاوا پەرەپێداوە.

 

٨ شەڕڤانی نێودەوڵەتی لە سەربازییەوە بۆ کۆمەڵایەتی، لە پەروەردەوە بۆ تەندروستی لە هەموو بوارەکانی بونیادنانی شۆڕش، سەبارەت بە شۆڕشی ژنان و بۆچی دەیانەوێت ببنە بەشێک لە شۆڕش قسەیان کرد.

 

لیزا لە بەریتانیاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هاتووە و دەڵێت: من لەبەر زۆر هۆکار هاتووم بۆ ڕۆژئاوا، یەکێکیان لەبەر ئەوەیە من بەدوای شێوازی ژیانی خۆمدا دەگەڕێم لە وڵاتەکەمدا، ئەوەیە کە کاری سیاسی و چەکداری چۆنە، بەو مانایەی کە چۆن دەتوانم ببم بە چەکدارێکی ڕاستەقینە، بیستوومە لێرەدا شتێک هەیە کە هەموو هۆکارەکانی سیاسیبوونم کۆدەکاتەوە. لێرەدا کێشەی وەک ئازادی ژنان، ژینگەناسی، دیموکراسی، خۆبەڕێوەبەری، یەکسانی هاوسەنگی لە نێوان خەڵکی جیاوازدا هەن، لەگەڵ هەموو هەناسەیەک، تێدەگەم ئەم کێشانە چەندە گرنگن بۆ جیهان، گەل و کۆمەڵگە لە ڕۆژئاوا کراوەن و باوەڕیان بە یەکتر هەیە، چونکە بنەمای کۆمەڵایەتی بەهێزە، لە وڵاتەکەی مندا، ئەمە شکاوە، ون بووە، ئەمە بۆ من زۆر ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەی دیکە ئەوەیە کە شەڕێک هەیە لە ڕۆژئاوا، ئێمە ڕووبەڕووی هێرشی تورکیا دەبینەوە، پڕۆسەی جەنگ لە سەرانسەری سوریا کار و بونیادنانی دیموکراسییەکی ڕاستەقینەی لە تەنگانەدا بەجێهێشت.

 

ئانا لە ئیتاڵیاوە، چەند مانگێک لەمەوبەر لە ئیتاڵیاوە هات بۆ ڕۆژئاوا و لە بواری ژینگەناسیدا کار دەکات: من لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە لە کاتی شەڕی دژی داعش شۆڕشی ڕۆژئاوام ناسی، دواتر دەرفەتم هەبوو کە چەند هاوڕێیەکی ئیتاڵی بناسم کە پێشتر هاتبوون بۆ ڕۆژئاوا، خۆم لە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی بزووتنەوەی ئازادی قووڵتر کرد، بۆیە خۆمم بە بەشدار بینی، هەستم کرد شتێکی زۆر گرنگ لەم بوارەدا هەیە، من لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری لە بەشی ئیکۆلۆجیا کار دەکەم، کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی چەند پرۆژەیەک، بە تایبەتی کێشەی خۆڵ و خاشاک و کێشەی ئاو،  ئەمە مانای ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردن و سەردانیکردنی ئەو شوێنانە دەکەین کە تیشک دەخەنە سەر ئەم کێشانە بۆ ئەوەی بتوانین بزانین کام چارەسەر گونجاوە و باشترینە بۆ مرۆڤ و سروشت، بۆیە زۆر گرنگە خەڵک پەروەردە بکەین و بەشداری بکەین لەم کارەدا، بەتایبەتی کاتێک هەر گروپێک کار لەسەر ئەوە دەکات، بە دڵنیاییەوە، ئەم پڕۆژەیە تەنها دەربارەی چاندنی درەخت و کۆکردنەوەی زبڵ نییە، بەڵکو دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندییە لەگەڵ سروشت.

 

جۆنی خەڵکی بەرشەلۆنەیە و بەشداری لە بەشی دەنگی سینەما دەکات: من یەکسەر نەچوومە ڕۆژئاوا، چووم بۆ شەنگال، ئەوان پێویستیان بە کەسێک بوو کە بتوانێت لەسەر دەنگ کاربکات بۆ ئەوەی فیلمێک ئەنجام بدات،  بارودۆخی کوردستان و ڕۆژئاوا بۆ من نامۆ نەبوو، پاشان تورکیا دەستی بە هێرشەکان کرد، بۆیە بڕیارم دا بمێنمەوە بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی شۆڕش، ئەو شتانەی کە زۆر سەرنجی منیان ڕاکێشا لە ڕۆژئاوا جیاواز نەبوون، بەڵکو ئەو شتانە بوون کە لە ڕووی کولتوورییەوە هاوشێوە بوون، لە باشووری ئەوروپا، لە باشوری ئەوروپا ژیان نزیکە لە ڕۆژئاوا، وەک دانیشتن لەبەردەم دەرگا، ئەوان دەرەوەیان خۆشدەوێت و سەردانی هاوڕێکانیان دەکەن.

 

جولیا خەڵکی سویسرایە، تازە هاتووەتە ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی بەشداری لە کارەکانی شیفای ژن-ژنواردا بکات و سوود لەم ئەزموونە وەربگرێت: من هاتووم بۆ ڕۆژئاوا چونکە لە منداڵییەوە هەمیشە بە خۆم وتووە کە پێویستە دەربارەی خەباتی وڵاتانی دیکە بزانین و فێربین، چونکە سویسرا وڵاتێکی زۆر توندو جێگیرە، مێژوویەکی هاوبەشی کوردەکان لە سویسرا هەیە کە ئازار و خەبات و زمانی خۆیان لەگەڵ ئێمەدا هاوبەش دەکەن، هۆکارێکی دیکەی هاتنم فێربوونی زمانە، بۆ ئەوەی بتوانم بە زمانی خۆیان قسەیان لەگەڵ بکەم لە ڕۆژئاوا، من بەشدارم لە کاری تەندروستی چاکبوونەوەی ژنان،  ئەم کارە زۆر سەرنجڕاکێشە چونکە دوو لایەنی هەیە، لەبەر ئەوەی لە چاکبوونەوەی ژناندا، تەندروستی کلاسیک و سروشت تەواوکەری یەکترن، ئێستا ئێمە زۆر دڵخۆشین چونکە باران باریوەم گیا گەشەی کردووە، ئێستا کاتی کۆکردنەوەیانە، دوای کۆکردنەوەکە، وشکیان دەکەینەوە و دواتر دەرمانیان لێ دروست دەکەین، بۆ چاکبوونەوەی ژنان، ئێمە زانست بەیەکەوە هاوبەش دەکەین.

 

کریستینا خەڵکی ئیتاڵیایە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هاتووەتە ڕۆژئاواو شەڕڤانی یەپەژەیە، یەکەم هۆکار هاتنم ئەوەبوو لە ژیانمدا هەمیشە دەموت چەند خۆش دەبوو ئەگەر شۆڕشێک ڕووبدات، لە کۆتاییدا شوێنێک هەبوو کە شۆڕش تێیدا ڕوویدا، ویستم بە چاوی خۆم ببینم ئەم شۆڕشە چۆن ڕوودەدات، هۆکاری ئەوەی من لێرە دەمێنمەوە ئەوەیە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا بەڵکو بۆ هەموومانە، لەم قۆناغەدا ئێمە لە دژی فاشیزم شەڕ دەکەین لەم جوگرافیایەدا، ئەم فاشیزمەی کە لە ئەوروپا و وڵاتانی جیهاندا گەشە دەکات، بۆیە دەتوانین بڵێین کە من دەستبەجێ هاتووم بۆ ئێرە، لەبەر بەرژەوەندی خۆم، چونکە دەمویست فێربم، بۆ ئەوەی بزانم چی لە ڕۆژئاوادا هەیە و چۆن ڕوودەدات. بۆیە بڕیارمدا بەشداری لە یەپەژە بکەم.

 

پلار خەڵکی کەتەلۆنیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بواری ژنۆلۆژی کاردەکات: من لە گەڕانێکدا بووم، بۆیە هاتم بۆ ڕۆژئاوا، کاتێک دەبینیت کە زۆربەی شتەکان ڕوو نادات و نادادپەروەرییەکی زۆر لە دەوروبەرت هەیە، ئازارەکە زیاد دەکات و بزووتنەوەی ژنان لە کاتی خۆیدا دێت، هاوڕێیانی کەتەلۆنیا کە پێشتر لە ڕۆژئاوا بوون و ڕاهێنانیان پێکرابوو ئەوەی فێرببوون بۆ ئێمەیان باسکرد، فێربووم ئەو جوانی و هیوایە ببینم کە هەرگیز لە نێوانماندا بوونی نەبووە، زۆر قورس بوو، چونکە ئەم هەستانە لەناوچوون، هەستم کرد، وتم دەبێت بڕۆم، ببینم، بژیم و فێربم، بۆیە هاتووم بۆ ڕۆژئاوا.

 

ڕۆهین ڕۆژنامەنووس و توێژەری یەکێتی ئەمریکایە، ساڵ و نیوێک لەمەوبەر هاتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە ماڵی ژنان کار دەکات: ئەو ساتەی بڕیارم دا بێمە ئێرە، چاوپێکەوتنێکم لەسەر ماڵپەڕی ژنۆلۆژی خوێندووەتەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێیەکی تەڤگەری ئازادی کە ڕووخساری بە سەختی بریندار ببوو شێوەی لە پێشتر زۆر گۆڕابوو کاتێک پرسیاری لێکرد، "ئێستا هەستت چۆنە؟" ئەو وتی، "خۆم بەهێز دەبینم." چونکە ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت ئەوە ببینێت کە لە ناوەوە چۆنە و ئەو شەڕڤانێکەو هەرگیز کڕنوش نابات، من لە ماڵی ژنان کار دەکەم، لێرە دەربارەی سیستمەکەیان فێر دەبم، من شوێنی خۆم لە کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژناندا دەبینم کە سەردانی ماڵی ژنان دەکەن، لەگەڵیان قسە دەکەم، دەچم بۆ دادگا لەگەڵیان، سیستمی دادوەری فێر دەبم.

 

جاکی خەڵکی ئەمریکایە و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە بەشی تەندروستی یەپەژە کاردەکات: کاتێک هاتم بۆ ڕۆژئاوا، داواکاری من پاراستنی شۆڕش بوو، بەهۆی بەها و ئامانجەکانی ئەم شۆڕشەوە، دروسکردنی هیوایەکی جیهانیە ویستم کار بکەم، هەرچییەک پێویست بێت، من ئامادەم بۆ ئەوەی شۆڕش سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئێستا کە ئەمە گۆڕاوە، بۆم دەرکەوت کە کاریگەری شۆڕش ئەوەیە کە شۆڕش لەناو خۆتدا بونیاد بنێیت، چونکە پێویستە سەیری ناوەوەی خۆت بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت ببیت بە مرۆڤێکی بونیادنەر بۆ ئەم شۆڕشە، نەک هەر تۆ دەبیتە کرێکارێک بۆ کارکردن لە شۆڕشدا، بەڵکو خۆت دەبیت بە شۆڕش.بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت ببیت بە کەسێکی بنیاتنەر بۆ ئەم شۆڕشە، نەک هەر تۆ دەبیتە کرێکارێک لە شۆڕشدا، بەڵکو خۆت دەبیت بە شۆڕش.