ڕۆتیندا ئامەد: هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە دژی کۆیلایەتی ژن سەرهەڵدانێکە...١

ڕۆتیندا ئامەد، ئەندامی ئەنجومەنی پاژک جەختی لەوەکردەوە کە هەنگاوی ١٥ی ئاب/تەباخ سەرهەڵدانە دژی کۆیلایەتی ژن و وتی: بێدەنگی گۆڕاوە بۆ هاوارکردن، تاریکی بۆ ڕووناکی، بێهیوایی بۆ هیوا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆتیندا ئامەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان-پاژک باسی لە هەنگاوی ١٥ی ئاب/تەباخ کرد و نموونەی تێکۆشانی ژنانی لە مێژووەوە تا ئێستای خستەڕوو و بەبیری هێنایەوە کە ژنان لە بەرامبەر هەموو سەختییەکان بەرخۆدانێکی گەورە و سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، وتیشی: هەنگاوی ١٥ی ئاب سەرهەڵدانە لە دژی کۆیلایەتی ژنان، لە چاوپێکەوتنێکی نوژنهادا بەم شێوەیە ڕۆتیندا ئامەد وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە:

 

-تا ١٥ی ئاب ژیانی کورد لەناو سەرهەڵداندا چۆن بوو، چۆن ژنانی کورد لەم ڕاپەڕینانەدا ڕۆڵیان گێڕا؟

سەرەتا پیرۆزبایی ٣٨هەمین ساڵیادی ١٥ی ئاب، ڕۆژی ژیانەوەی نەتەوەیی لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گیانفیدایانی ئازادی و گەلەکەمان دەکەم. لە کەسایەتی فەرماندەی پێشەنگ کە بناغەی بۆ هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئاب و شەڕی گەریلا دانا، هەڤاڵ عەگید و لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئابدا، هەڤاڵان ئەردال و خەڵات، زەکی شەنگالی، ئەتاکان ماهیر، تێکۆشین دەرسیم (ڕوهاڵ ئاکیلدز)، نوجان (جانێت درلیک)، ژن ڕۆژهەڵات، دەنیز فرات، ئەکین وان، تۆڵهەڵدان ڕامان و هەموو شەهیدانی تێکۆشان بە ڕێز و سوپاسەوە بە بیردەهێنینەوە، پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی شەڕی زاپ، ئاڤاشێن و مەتینا دەکەم.

 

"هەمیشە بەرخۆدان لە دژی عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو هەبووە"

ڕێبەر ئاپۆ لە شیکاری کۆمەڵناسی خۆیدا دیاری کردووە کە کێشەی ژن ڕیشەی ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەیە کە توێژ و حکومەت و دەوڵەتەکان دروستیدەکەن، بنەڕەتەکەشی ئەوەیە کە تا کێشەی ژنان و ڕاستینەیان چارەسەر نەکرێت، سیستمی کار بەرەوپێش ناچێت، لەم لایەنەدا ژنان؛ لە بەرامبەر ئەم شارستانیەتی ٥ هەزار ساڵەدا، چ وەک ڕەگەزێک، چ وەک چینێک و چ وەک نەتەوەیەک، تێکەڵ بووە بە تێکۆشان، ئەم دۆخە لە تێکۆشانی کۆمەڵگەیی دژ بە سیستەم دەرکەوتووە. لە میزۆپۆتامیا کە شۆڕشی بەردینی نوێ-نیۆلۆتیکی تێدا چرۆی کردووە-بێگومان مرۆڤ ناتوانێت نکۆڵی لە پێشەنگایەتی ژنان بکات- هەمیشە بەرخۆدانێک لە دژی ئەقڵ و هۆشیاری زاڵبوونی پیاوان و بەکارهێنانەکانی هەبووە.

 

لەم جوگرافیایەدا، لە ڕوانگەی مێژووی کوردستانەوە، ئەو سەرهەڵدانانەی لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئێران و لە سەدەی بیستەمدا لە دژی دەوڵەتە باڵادەستەکانی باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات سەریانهەڵدا، لە واتای بوونی کورداندا بەهایەکی بەنرخیان هەیە، بەڵام بەداخەوە، بەهۆی نەبوونی ڕێکخستنی باش و خیانەتی ناوخۆیی، ئەنجامی خوازراو و ڕزگاری و ئازادی نەتەوەیی بەدینەهاتووە، بەڵام ژنانی بنەماڵە پێشەنگەکانی سەرهەڵدان و زیندوو مانەوە، ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە.

 

"ژنان لە مێژوودا جێگەی خۆیان گرتەوە"

عەدیلە خانم، حەپسەخانی نەقیب، قەدەم خێر، هاتوو شاناز، مینا قازی، ڕەوشەن بەدرخان، ژنە خوێندکاری گەنج لەیلا قاسم؛ زەریفە، دایکی گوڵناز لە ئاگری، دەرسیم بەسێ، جێگەی خۆیان لە مێژوودا گرتووە، ئەم ژنانە پێشەنگانە بە نیشتمانپەروەرییانەوە لە ڕێکخستنی خەڵک و یەکڕیزی و هۆشیاری ژناندا ڕۆڵیان هەبووە، هەندێکیان لە شەڕی چەکداریشدا ڕۆڵیان گێڕاوە، هه‌روه‌ها ڕاستییه‌كی تر كه‌ له‌ مێژووی سەرهەڵدانەکاندا دیارە، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به ‌تایبه‌تی ژنان هه‌ڵوێستی خۆیان نیشانداوه‌ و لە شەڕ و ناکۆکییەکاندا بۆ ئەوەی بە زیندووی نەکەونە دەستی دوژمن و نەیار لە زنارەکانەوە خۆیان فڕێداوە، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە لەبری تەسلیم بوون، بەرخۆدانیان پەسەند کردووە، هەموو هەڵوێستەکانیش واتای نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی بوون بوو، لەلایەکی دیکەوە گەشتنە ئەنجامی ئێستای تێکۆشان و سەرهەڵدانەکانی ئەنجامدراوە، هۆکارەکانی سیمای پەرتەوازە و بەرتەسکی ڕاپەڕینەکان، دووری لە پێشەنگ و نەبوونی هۆشیاری نەتەوەیی، نەناسینی بنەڕەتیی کێشەکان و تەکنیکی چارەسەری، تێنەگەیشتن لە ڕێکخستنە، هەروەها نکۆڵیکردن و قبوڵکردنی واقیعی داگیرکاری دروستکردنی ئاستەنگییە بۆ دۆخی ئێستا، وەک باسیشمان کرد، کێشەی ژنان بناغەی هەموو کێشەکانە؛ لە بواری داینامیکی شۆڕشگێڕیدا پێناسە کراوە و خاڵێکە پێویستی بە چارەسەرە، لایەنی بنەڕەتی کە سەرهەڵدانی پەکەکە بوو لە بواری ژیانی و واتاییدا، ئەم کەسایەتییەیە.

 

-هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی سەدەی ٢١ یاخود ئەوەی لە  ١٥ی ئابدا گوزەرا چییە؟ لە تێکۆشانی نەتەوەیدا ژنان چۆن ڕۆڵیان گێڕا؟ پێش ١٥ی ئاب دۆخی ژنان و کورد چۆن بوو، پێویستە چی بکرێت؟

چ لە سیستەمی جیهانیدا هەوڵەکان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی زلهێزە سەرمایەدارەکان، چ لە پراکتیکەکانی ڕژێمی فاشیست کە لە دەوڵەتە زاڵەکانی ناوچەییدا سەریانهەڵداوە، لە ئەنجامی چەتەیی سۆسیالیزم لە گەڕان بەدوای ڕێکخستندا هاتووەتە ئاراوە، حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ساڵانی ڕزگاری نەتەوەیی و ئازادی و دیموکراسی و بەها مرۆییەکان بوو، وەک مافی گەلان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان. دۆخەکە بۆ ساڵانی ئەشکەنجەدان و دڕندەیی و کۆمەڵکوژی لەسەر بنەمای سیاسی بوو، لە چارەکی کۆتایی سەدەی بیستەمدا، دوای سەرکوتکردنی ئەو سەرهەڵدانانەی کە لە دژی هێرشەکانی لەناوبردن و وێرانکاری پەرەیانسەند، ڕووبەڕووی ڕاستییەکی زۆر ڕاستەقینە بووینەوە کە لە مێژوودا بسڕدرێینەوە، ئەوەشمان بینی.

 

"هەوڵدرا سەرهەڵدانەکان بێدەنگ بکرێن"

لە جیهاندا ژنان و گەنجان، کۆمەڵگەی باوەڕی و نەتەوەکان لە سەرهەڵداندا بوون، بەڵام لە وڵاتی تورکیا بۆ سەرکوتکردن و ڕێگریکردن و لەناوبردنی ئەو دەرفەتە هەوڵدان هەبوو، لە بە ئامانجگرتنی ٧١ ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی و ئامانجکردنی پێشەنگە چەپ و سۆسیالیستەکان زیانی گەورە بەر سەرهەڵدانەکان کەوت، هەر لەو سەردەمەدا تێکۆشانی ئازادی ئێمە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت و بووە خاڵێک لە مێژوودا، بە کودەتای ساڵی ٨٠کان لە تورکیا، دەوڵەت تیرۆری ئاشکرای لە دژی تەواوی کۆمەڵگە ئەنجامدا و پێشەنگەکانی بزوتنەوەیی ئاپۆیی دەستبەسەر دەکرد، ئامانجیش لێی کۆتاییهێنان بە بزووتنەوەی ئاپۆیی تازە گەشەسەندوو و هەموو داینامیکی شۆڕشگێڕانە بوو، ئێستاش دەوڵەتی تورکی فاشیست و مێشکی هەژموون لەپشت بەردەوامیدان بەم سەرکوتکارییەوەیە.

 

"بەرخۆدانی هەڤاڵ سارا لەسەر زار و زمانە"

بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، کە زۆربەی پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئاپۆیی بە وتەی "ناهێڵین ئەم ئاگری سەرهەڵدا بکوژێتەوە" بەردەوامی پێدرا، ئەمە گوزارشت لەو ڕاستییە دەکات کە ئەگەرچی نرخەکەی زۆر قورس بوو، بەڵام بەردەوامی و بەڵێنی نیشاندەدا، لە بەرخۆدانی زینداندا، جگە لە مەزڵوم دۆغان، خەیری دورموش و کەمال پیر، بەرخۆدانی سارا لەسەر بنەمای زار و زمان بەرامبەر ڕژێمی فاشیستی ستەمکار هەبوو، بووە زلەیەکی دەستی ژنان کە لەبیر ناکرێت، باوەڕبوون بە رزگارکردنی ژیان لە پەکەکە و هەڤاڵەکانیدا نیشانی دوژمنی داوە کە ئەم سەرهەڵدانە کۆتایی نایەت، چونکە ئەو بەهایانەی زیندانیانی ئامەد و بەرخۆدانییەک کە دراوەتە کە بەخشراوە ڕێگای تێکۆشانی ئازادیخوازی ئێمەی دیاری کردووە.

 

-١٥ی ئاب واتایەکی چۆنی بەخشیووەتە گەلی کورد و ژنانی کورد؟ ئەو واتایە چییە؟

هەنگاوی ١٥ی ئاب هەنگاوێکی گەورەیە لەدژی نکۆڵیکردن و جینۆسایدی کورد، جینۆسایدی کولتووری، زۆرەملێکردنی ژیانێکی بێ شوناس و بێ کەسایەتی، ئێستا لە شەڕی بوون و ئازادیدا پێشەنگایەتی و هێزێکی پێشەنگ هەیە. بۆ پێشکەوتنی مێژووی، ڕێگریکردن لە پەکخستنی شۆڕش هەمیشە بوێری و فیداکاری و هێزی دەوێت، لەم دۆخەدا کە بەناوی ژیانێکی مرۆڤایەتی هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە بەرخۆدان،  هەنگاوی ١٥ی ئابدا شەڕی گەریلا لە گرنگترین بەشی تێکۆشانی ئازادیدا دەستیپێکرد، گەریلایەتی لە بیرۆکەی ژیان و شەڕی ڕێبەرایەتیدا تەنیا پێکهاتەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا شێوازێکی ژیانە.

 

"ژنانی شۆڕشگێڕ ڕوویان لە چیا کرد"

لە سەرەتای دەستپێکردنی گروپەکاندا بە هەبوونی ساکینە جانسز و ژنانی دیکەدا، بەشداری ژنان زیادیکرد، ژیانی شەڕ و تێکۆشانی ڕێهەڤاڵ سارا وایکرد ژنانی شۆڕشگێر لە خواستی ئازادییان هەیە ڕوو لە چیاکان بکەن و بیکەنە هێزی خۆیان، مێژووی ژنانیان بە تێکۆشانەکانی خۆیان دەوڵەمەند کرد و هەزاران ژن ڕوو و دڵ و ڕۆحیان بەرەو چیاکان ڕاکێشا، بەم شێوەیە بوون و ڕۆڵی ژنان لەناو گەریلادا لەدایکبوون بوو.

 

"دەرفەتی ژیان بۆ ژنان دروستبوو"

هەنگاوی ١٥ی ئاب بەم لایەنەوە گوزارشت لە گواستنەوەی ڕێکخستن و چالاکی دەکات بۆ قۆناغێکی جیاواز. بەڵام ئێستا ئەم تێکۆشانە گۆڕاوە بۆ شەڕێک کە لەناو سیاسەتە جینۆسایدەکانی فاشیزمی تورکیادا گلادیاتۆری ناتۆش بەشدارە، کاتێک لە کوردستان ئاستی سیاسەت و پراکتیکی نکۆڵی و لەناوبردن کە لەلایەن دەوڵەتە باڵادەستەکان بەڕێوەدەچێت، لەبەرچاو دەگیرێت، پەیوەستبوون بە بزووتنەوەی ئاپۆیی بووەتە ناوی ڕاگرتنی ئەم دۆخە کە ڕێگای ئازادی گرتووە، ئێستا بۆ ئەو ژنانەی کە لە قووڵترین ئاستی کۆیلایەتیدا دەژین، دەرفەتی ئاگابوون لە خۆیان و مانا بەخشین بە ژیان هاتۆتە ئاراوە.

 

"ئێمەی ژن هاوتای چیا بووین و چیاکانیش هاوتامان بوون"

كاتێك ڕێبه‌رایەتیمان وتی "هه‌موو كه‌سێك له‌ چیا دابەزێت‌، ژن له چیادا دانابەزێت"، له‌ ڕاستیدا باسی نهێنی و جوانی شاراوه‌ی مێژوو و ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ده‌كرد كه‌ دروستی كردووه‌، هەر کە ڕێکخستن تەشەنەی سەند، ژنانی کورد زۆر بە باشی ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە و بە ئاگری ئازادی لە چیاکاندا زیندوو بوونەوە، گەیشتنە هێزی واتا و فێربوون کە ژن و پیاو چی دروستدەکەن، واتە ئێمە وەک ژن هاتین بۆ چیاکان، چیاکانیش هاتنە لای ئێمە، ئەو سروشتەی چیا هەڵدەگرێت بەقەد سروشتی ژن بەرز و فراوانە. چیاکان؛ بە شکۆمەندی و سەرهەڵدان و پەناگەی خۆی وەک باوەشی دایکێک لە باوەشی گرتین، ژنەکان لەگەڵ یەکەم فیشەک دژی کۆیلایەتی، هێزیان لەو دەنگە وەرگرت کە بە گوێچکەیانەوە بڵاوبووەوە، پێیانوابوو کە ڕوویان لە چیاکان کردووە و دەتوانن پشتیان پێ ببەستن.

 

-لە نێوان تێکۆشانی نەتەوەیی و تێکۆشانی ئازادی ژن هاوسەنگی و جیاوازییەکی چۆن هەیە؟

 ئەگەر یەکێک بڵێت "بەبێ یەکێک ئەوی دیکەیان نیوەی بەتاڵ دەمێنێتەوە"، ئەم هەڵسەنگاندنە هەڵە نابێت. چونکە پێناسەی 'کوردستان ناوەندە' کە گوزارشت لە دەرفەتی سەرهەڵدانی پەکەکە دەکات، بە کورتی وەڵامی "بۆچی خەباتی نەتەوەیی و بۆچی خەباتی ڕەگەزی"ی داوەتەوە، ناوەندبوون لە وڵاتێکدا بە زمان و فەرهەنگ و شوناس و بوون هەژمار دەکرێت. وە هەموو جۆرە سووکایەتی و دڕندەییەک ڕەوا دەبینرێت، بۆیە تەنها لەبەرچاو گرتنی زمان و فەرهەنگ و شوناس بەو واتایە دێت کە هیچ شتێکی ژن بوونی نییە، بە واتایەکی تر تەڤگەرەکەمان لە مانیفێستی دامەزراندنی خۆیەوە ئاشکرای کردووە، تەنیا خەباتی نەتەوەیی ناتوانێت شکست بەم جینۆسایدە بهێنێت. بێ گومان ئەم دیدە مەزنەی رێبەر ئاپۆ گەورەترین جیاوازی ئەو لە زۆر سەرکردەی تر نیشاندەدات، ڕێبەر ئاپۆ بەم وشانە سەرنجی بۆ ململانێی ڕەگەزی ڕاکێشا: "ئەگەر کوردستانێک هەبێت ژن ئازاد نەبێت، بیدەیت بە من بەهیچ شێوەیەک نامەوێت"، بەمەش نیشانی دەدات کە بەرجەستەی ئازادی کۆمەڵگە بە بەشداریکردن لە شوناسی ژن وەک ژنێک بەدەستدێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لە واقیعی خەباتی ئێمەدا هەمیشە خەباتی نەتەوەیی و خەباتی ڕەگەزی هاوتا بوون.

 

"پێویستە زیاتر خاوەندارێتی بکەین لە دەستکەوتەکانمان"

لە ئەنجامدا تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت، بۆ پێکهێنانی ئەم هۆشیارییە پێویستە ژنان زیاتر تێکۆشان بکەن و سوود لە دەستکەوتەکانی مێژوومان وەربگرن، هەروەها هەنگاوی ١٥ی ئاب تەنیا تەقەیەک نەبوو کە بۆ هۆشیاری و زیندووبوونەوەی نەتەوەیی تەقێندرا، بەڵکو هێمای سەرهەڵدان بوو لە دژی کۆیلایەتی ژنان و سەرەتای بەرخۆدانییە، دەتوانین جیاوازی پەکەکە بەم شێوەیە دەرببڕین، چونکە تەڤگەری پەکەکە بەسەر تێڕوانینی کلاسیکی چەپدا زاڵ بووە و لە هەموو هەنگاوێکدا سەلماندوویەتی کە تێگەیشتنێکی هەیە بۆ تێکۆشانێک هەموو ئازادی و ڕەسەنایەتییەکان لەخۆدەگرێت و هەمووان ئیرادەیان بۆ ئازادی هەبێت.

 

ڕۆتیندا ئامەد: هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە دژی کۆیلایەتی ژن سەرهەڵدانێکە...١

"هەر ژنێک بێپاراستن بمێنێتەوە تووشی توندوتیژی پیاو دەبێت"