"نەتەوەی دیموکراتیک مۆدێلی چارەسەرە بۆ هەموو جیهان"
ژنانی دێرەزوور ڕایانگەیاند، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردەوە پێشکەشكراوە، مۆدێلێکی چارەسەرە بۆ هەموو جیهان.
زەینەب خەلیف
دێرەزوور- عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی وەک شوێنگرەوەیەک بۆ پارادایمی سەرمایەداری، پاوانخوازی، دەوڵەت-نەتەوەیی پێشنیار کرد، کۆمەڵگەش کە بناغەی مرۆڤایەتییە و هەزاران ساڵە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە تووشی چەوسانەوە بووە و لەژێر چەتری دەوڵەتدا ژیاوە، لە ئێستادا بۆ دەستەبەری ئاشتی پێویستی بە بەرەوپێشبردنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هەیە.
زوحا ساڵح، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری مەدەنی دێرەزوورە ئاماژەی بەوەدا، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بنەمای ڕزگاری خەڵک و دەستڕاگەیشتن بە ژیانێکی باشترە، میراتی مێژوویی گەل بەم پارادایمە دەستەبەر دەکرێت، وتیشی: ئەم پارادایمە بۆ پێداویستییەکانی ئەو خەڵکەیە کە لە ناوەڕاستی شەڕدان و هیواکانیان سەریهەڵداوە، لەپێناو ئامانجەکانیان گەل لە دەوری پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیک کۆبوونەتەوە، لەگەڵ گەلێکی دیموکراتیکدا دەژین، ڕەنگ و زمان و کولتوور دەستکەوتی مێژووی گەلانەوە و پێکەوە ژیانیان دەبێتە هۆی بەهێزی و ئیرادەیان.
"ژن بنەمای کۆمەڵگەیە"
زوحا ساڵح باسی لەوەکرد، ژن بناغەی کۆمەڵگەیە و پاڵنەری پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە، هێزەکانی جینۆساید لە مێژووەوە بێ ئاگان لە کاریگەریی ژنان لەسەر کۆمەڵگە و هەر بۆیە هەمیشە ژنان دەکەنە ئامانج، لە مێژوودا دەبینین کە وڵاتانی جینۆساید هەمیشە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی ڕۆڵی ژنان دەدەن و لە ناویان ببەن، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە تیشك دەخاتەسەر ڕۆڵی ژنان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و ڕۆشنبیری و ڕێنێسانسی سیاسیدا، ژنانی ئێرە تەنیا دایک نین، لە هەموو بوارێکدا خەریکی خەباتن و کاتێک سەیری بەرەکانی شەڕ دەکەین، دەبینین ژن ڕۆڵ و کاریگەرییان هەیە و دەبنە سەرچاوەی ژیان.
"ئەم پارادایمە مۆدێلێکی نوێیە"
فاتمە حسێن، سەرۆکی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوور، جەختی لەسەر گرنگی ئەم پارادایمە کردەوە و وتی: پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیک مۆدێلێکی نوێیە لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، بەهێزترین خاڵی پڕۆژەکە ڕۆڵی سەرەکی دەگرێتەدەست، هاوکات لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا پارادایمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو دامودەزگاکان و لە هەموو بوارێکدا جێبەجێ دەکرێت، ئێمە بە مێژووی ژناندا دەزانین، ژنان لە دۆخی گەشەسەندنی ئابووری و سەربازی و سیاسیدا لە پێشکەوتندان، ژنان لە لایەک لە مەیدانەکانی شەڕدا خەڵک و کۆمەڵگە دەپارێزن و لە لایەکی دیکەشەوە لە هەموو کایەکانی ژیاندا ڕێکخستنی خۆیان زیاتر دەکەن.
فاتمە حسێن ئاماژەی بەوەشدا، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک مۆدێلی چارەسەرە بۆ هەموو سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.