دیالا سلێمان بە گیانی خۆی پارێزگاری لە بەنداوی تشرین کرد

دیالا محەمەد سلێمان، هاوڵاتی شاری کۆبانییە، یەکێکە لەو ژنە گەنجانەی بەشداری بەرگریکردنی بەنداوی تشرینی کردووە.

رەققە- ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چوارشەممە ٢٣ی نیسان، لەدەستدانی ئەندامێکی مانگی زێڕینی بەهۆی ڕووخانی دیوارێکی بەنداوی تشرین ڕاگەیاند. قوربانییەکە بەشداری چالاکییەکی ئەرکدار بوو، بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی.

 

دیالا سلێمان ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری کۆبانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە رەققە لەدایک بووە ، لە خێزانێکی خوێندەواری چوار کچ و دوو کوڕ گەورە بووە.

 

دیالا سلێمان لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە مانگی زێڕین کرد، بووە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەر. بەم شێوەیە جێپەنجەیەکی جیاوازی لەسەر جیهانی هونەر بەجێهێشت، پاڵپشتی پەرەپێدانی بەهرە هونەریەکانی ژنانی گەنجی کرد.

 

لە بەنداوی تشرین بەشداری چەندین شۆفتی کردووە، وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر، پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. چوارشەممە ٢٣ی نیسان لە ئەنجامی داڕمانی یەکێک لە دیوارەکانی بەنداوەکە کۆچی دوایی کرد.

 

سەمەر جوما، کارگێڕی ناوەندی هیلالی زێڕین، سەبارەت بە دیالا سلێمان دەڵێت: ئەو یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە پەیوەندی بە مانگی زێڕین کردووە، هەروەها یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی. "ئەو نمونەیە بۆ هەموو منداڵنی کچ و هانی زۆر کەسی داوە پشتگیری لە بەهرەکانیان بکەن، بە پەیوەندیکردن بە ناوەندەکەمانەوە. وزەبەخش و سۆزدار بووە بۆ کارەکانی، ئەو زۆر هەوڵیداوە،هەموو هەوڵێکی خۆی خستەگەڕ،بۆ ئەوەی جێپەنجەی خۆی دابنێت".

 

ڕوونیشیکردەوە، دیالا سلێمان "کەسێکی بەخشندە و بەزەییدار بووە، پڕ بووە لە گەشبینی و ئارامی. ئەو بە ئیرادەی بەهێز و ئازادانەی خۆی جیا دەکرایەوە، هەروەها ئیرادە و کۆڵنەدانی گەورەی لە گەیشتن بە ئامانجەکانیدا. زۆر حەزی لە ڕاهێنان بوو، زۆربەی کاتەکانی بە ڕاهێنان بەسەر دەبرد، هەمیشە دادەنیشێت و ڕاهێنانی دەکرد، بەشداری هاوڕێکانی دەکرد لە پرۆڤەدا.

 

ناوبراو ئاماژەی بە پەیوەندیی دیالا سلێمان لەگەڵ هاوڕێکانی کرد ،وتی: "لە ناوەندی هیلالی زێڕین، ئێمە خێزانێکین نەک تەنها هاوکار، پەیوەندی دیالا سلێمان لەگەڵ هاوڕێکانی نموونەیی و جوانە. هەمیشە هاوکاری، پاڵپشتی، هاندانی ئەوانی پێشکەش کردووە، پشتگیریان کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگاریەکان".

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە ئەوەی بیردەخستینەوە کە خەونی ئەو شەهیدبوونە لە پێناو ئازادی، کەرامەتی میللەت، وەک قوربانیدان لەپێناو شۆڕشی ژنان. تەنانەت لە کاتی دوا ماڵئاوایی ئێمەشدا وتی، وەک شەهید دەگەڕێمەوە، بەڵام پێم وابوو گاڵتە دەکات، هەرکات شاندێک بۆ وەرگرتنی شۆفت بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشت، ئەو پەلە دەکرد، بۆ ئەوەی بەشداری بکات، وتیشی 'دەیەوێت بەشداری بکات بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پاراستنی بەنداوەکە لە هێرشەکانی تورکیا و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان'.

 

سەمەر جوما، کارگێڕی ناوەندی مانگی زێڕین، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ماڵئاوایی لێکردووین، بەڵام هەرگیز یادەوەریمان بەجێناهێڵێت، لە هەموو کاتێکدا لەگەڵمانە، ئێمە بەڵێن بە دیالا شەهیدی ئازادی و بەرخۆدان دەدەین، کە شوێنپێی ئەو و خەباتی و ئەو پاڵنەرەی کە بەجێی هێشتین تا دەگەینە ئامانجەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ژنان ئازادی."