دوای کوژرانی دوو پزیشک...ژنانی سودان هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دارفور تاوانبار دەکەن
ململانێی سودان بە "خراپترین ململانێ لە مێژووی ژنانی سودان" دادەنرێت، پێشێلکارییەکانی دژی ئەوان لە ڕفاندن، کوشتن، توندوتیژی و برسێتیەوە تا دەستدرێژی سیستماتیکی، پەرەی سەندووە.

ئایە ئیبراهیم
سودان-لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کامپەکانی ئاوارەیی لە دارفور، ڕۆژئاوای سودان، لەوانە زمزم و ئەبو شوک، شاهیدی پێشێلکاری بەرفراوان بوون بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا. ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوانبار کراوە، لەسەر ئاستی ناوخۆ، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەمە لە کاتێکدایە کە بانگەوازەکان بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییانە دەکرێت.
ژنانی ناو کامپەکانی ئاوارەیی دارفور لەنێو ئەو گروپانەدان کە زۆرترین کاریگەری پێشێلکارییەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا یان لەسەرە، تووشی ئاوارەبوون و دەستدرێژی و کوشتن بوون. هەنادی نور، دکتۆر کە لە پەناگەی زمزم، ناسرا بە ئایکۆنی خەباتی سودان،کوژرا.
ئەو چارەسەری نەخۆشەکانی دەکرد، گرنگی بە پێداویستییەکانیان دەدا، هەڵوێستێکی قارەمانانەی نیشاندا، هەموو ژنانی سودانی هاوبەشیان هەبوو. کوشتنی ئەو ژنە گەنجە بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوان کرا و گفتوگۆی لێکەوتەوە. فیردەوس تەیب، پزیشک لە کامپی ئەبو شوک کوژرا، کاتێک کامپەکە بە تۆپبارانی لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج. فیردەوس تەیب کادرێک بوو، مۆدێلێکی نموونەیی کاری مرۆیی و خۆبەخشی لە پیشەی پزیشکیدا دانا، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێکەوە بەشداریی کردووە لە ڕزگارکردنی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ژووری فریاکەوتنی کامپی ئەبو شوک، ئەم ژنە دکتۆرە لە ڕێگەی چوونی بۆ بنکەی تەندروستی بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری کوژراوە.
هەنادی و فیردۆس تەنیا قوربانی نەبوون. چەند ژنێک بوونەتە قوربانیی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە کاتی بە ئامانجگرتنی ئەم دواییەی کامپەکانی دارفور. سەبارەت بەم بابەتە، ئامینە ساڵح، سەرۆکی تەڤگەری داد و یەکسانی ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵکوژییەکانی کامپی زمزم و کامپەکانی دیکە، دانیشتوانەکەی زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەنجامدراون. ئەمە تاوانێکی ئاڵۆزە دژی مرۆڤایەتی کە ئاوارەبوونی دیکەی لێکەوتەوە، دانیشتوانی کامپەکە پێشتر ئاوارەبوون لە ناوخۆدا.
ئامینە ساڵح ئاماژەی بەوەدا کە هێرشی کامپی زمزم لە دووەمین ساڵیادی ململانێکاندا ڕوویداوە. مەبەست لێی وەبیرهێنانەوەی ئەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی بوو، بەرامبەر بە ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرێن. دووهەمین ساڵیادی ململانێ، ١٥ی نیسان، کەوتە سەر پاشماوە، خوێن، خۆڵەمێش ،فرمێسکی ژن، منداڵ، بەساڵاچوو، پزیشکەکان، جەستەی لاوازیان بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە لەناوچوو. خێزانەکان دابەش بوون لەنێوان منداڵی مردوو یان ونبوو، ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان لە تەمەنی خوار دە ساڵیدا کوژراون دایکێک کە منداڵەکانی هەموویان کوژراون و پێیان وتراوە بڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کارەساتێکی ترسناک و بێ وێنەیە. ڕووداوی کامپی زمزم نوێنەرایەتی تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی دەکات، دڕندەیی، پاکتاوی نەتەوەیی، زەلیلکردنی ژنان نیشان دەدات"، هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەرەڕای بڕیارنامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داوای پاراستنی کامپەکانی ئاوارەبووان دەکات، ئەم تاوانانەیان بەڵگە کردووە.
سەبارەت بە کوشتنی پزیشک هەنادی نور، ئامینە ساڵح ئاماژەی بەوەدا کە نوێنەرایەتی هەموو ژنێکی ئازاد، تێکۆشەر، بەهێز، بوێر دەکات، نوێنەرایەتی هەموو ژنانی زمزم ،پێش ئەویش ژنانی فاشر و سودان دەکات. فرمێسکی دایکانی دەسڕییەوە، دڵنەوایی دەکردن، چارەسەری منداڵانی دەکرد، خواردنی دابەش دەکرد، زەردەخەنەی بۆ هەمووان دەهێنا، سەرەڕای برینەکانی و جەستەی لاواز و ماندوو.
سەلوا غالب، مامۆستای زانکۆیەکی سودان وتی: ململانێی دارفور درێژخایەن بووە، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان زاڵ بوون، هەموو تاوان و تابوەکانی شەڕ لە دارفور ڕوویانداوە، ئەو پێشێلکاریانەی لە ناوچەی دارفور ڕوویانداوە، لە لێپرسینەوەی یاسایی تێپەڕیوە، دارفور بەدەست پێشێلکارییەوە دەناڵێنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام بووە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا کامپەکانی زمزم و ئەبو شوکیان کردووەتە ئامانج هاوڵاتی مەدەنیان کوشتووە، دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنان.
داوای کرد کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت کە هەمووان بە پزیشکەکانیشەوە کردۆتە ئامانج، کوشتنی هەنادی نور لە کامپی زمزمی وەک بەڵگە هێنایەوە. ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ململانێکانەوە، دەبێت مافەکانیان بپارێزرێت و ڕێزیان لێبگیرێت.
لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ەوە هێزەکانی پشتیوانی خێرا گەمارۆی فاشری پایتەختی پارێزگای باکوری دارفوریان داوە. ئەو هێزانە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر شارەکە چڕتر کردەوە، هێرشێکی خوێناوییان دەستپێکرد ،بووە هۆی گیان لەدەستدانی زۆر هاوڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە سوپای سودان چەندین بەرەی شەڕی کۆنترۆڵکردەوە، دیارترینیان خەرتومی پایتەخت بوو کە ئێستا نزیکە لە نەبوونی هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
مەی عزەدین،ڕۆژنامەنووس پشتڕاستی کردەوە کە پێشێلکارییەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە کامپی زمزم لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرفراوان بووە، بە توندی تاوانباری ئەم ڕووداوەی کردووە، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی ژنان و منداڵان کە هیچ دەستیان لە ململانێکاندا نییە. کوشتنی هەنادی، دکتۆر لە کامپی زمزم دڵتەنگی زۆری لای ژنانی سودان دروستکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵکوژیەکان بەردەوامن، داوای کۆتاییهێنانیان پێدەکات.