دەستدرێژی و ڕفاندن و هاوسەرگیری بەزۆر... توندترین ململانێی سودان بۆ ژنانە (٢)

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێی خەرتوم لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣، کاردانەوەکانی لەسەر ژنان بە ڕوونی دیار بووە، چەکی کوشندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بریتی بووە لە بەکارهێنانی جەستەی ژنان وەک مەیدانی شەڕ، خێزانەکان ناچار دەکەن ماڵ و شارەکانیان بەجێبهێڵن لە پێناو پار

میرفات عەبدولقادر

 

سودان - دوای ئەوەی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا (RSF) بۆ ویلایەتی جەزیرە و چەند دەوڵەتێکی دیکە بڵاوبووەوە، ژمارەی پێشێلکارییەکانی دژی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، ئەم هێزانە سەرنجیان بۆ ژنان گۆڕیوە و دەستدرێژی و ڕفاندن و هاوسەرگیریی زۆرەملێیان کردووەتە ئامانج.

 

فرۆشتن و بازرگانیکردن بە ژنان لە دارفور

ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەوەی بازاڕێک بۆ فرۆشتنی ئەو ژنانە دەکەن کە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە باکور و ناوەڕاستی سودان ڕفێنراون و لە دارفور لە ڕۆژئاوای سودان فرۆشراون، نیگەرانی خێزان و ژنانی دروستکردووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە سەنتەری ئەفریقی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی و دادپەروەری بڵاویکردووەتەوە، بوونی بازاڕێک بۆ فرۆشتنی ژنان لە دارفور، لە ناوچەی خۆرجەهانم، سەلمێنراوە کە باس لە ڕفاندنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ناوچە جێناکۆکەکان لە باکووری سودان، بەتایبەتی لە خەرتوم و دەوروبەری و دەوڵەتی ئەلجەزیرە و بردنیان بۆ دارفوردەکات.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژن لەناو ئۆتۆمبێلدا بینراون، هەندێکیان بە زنجیر بەستراون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە خەرتومەوە ڕفێنراون، لەوێ بە کۆیلەی سێکسی دەکرێن، هەندێکیان بۆ هەمان مەبەست فرۆشراون، لە هەندێک حاڵەتیشدا دانوستان لەسەر فیدیە لەگەڵ خێزانەکانیان کراوە لە بەرامبەر ئازادکردنیان.

 

(س.ف.) چیرۆکی خۆی و ئەو ئازارانەی کە ئەزموونی کردبووی گێڕایەوە کاتێک لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ویلایەتی خەرتومەوە لە موزایەدەیەکدا لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕفێندرا.

 

ڕوونیشیکردەوە، لەو ناوەندە دەستبەسەرییەی کە تێیدا بووە، ١٧ژنی تەمەن جیاوازیان لەگەڵدا بووە کە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر ڕفێندراون، لەوانە داوای فیدیە، ڕادەستکردنی کەسێک لە بەرامبەر ئەواندا، یان گواستنەوەیان بۆ ڕۆژئاوای سودان و وڵاتانی دراوسێ، هەروەها هەندێکیان ڕفێندراون بە مەبەستی دەستدرێژیکردنە سەریان، بەو پێیەی لەبەردەم هەموو کەسێکدا لە هەمان دەستبەسەرکردندا دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕفاندن لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕووداوێکی بەردەوامە، پێش دوایین ڕفاندنی لە یەک ڕفاندن ڕزگاری بووە، بەڵام چوار هاوڕێی ڕفێندراون و تا ئێستا خێزانەکانیان شوێنی خۆیان نازانن.

 

دکتۆر هالا عەبدولعەزیز تاهیر، سکرتێری ژنان و منداڵان لە بزووتنەوەی داد و یەکسانی سودان، ڕایگەیاند، "لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی دارفورەوە بە هەزاران ژن لە دارفور، بە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی، چ لە کاتی هێرشکردنە سەر گوندەکان یان لە کاتی ئاوارەبووندا، تووشی دەستدرێژی سێکسی بوون. قوربانیانیش بە هۆی چەواشەکاریی کۆمەڵایەتی و ترسی کۆمەڵایەتییەوە بەبێ پاراستنی یاسایی یان پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی ماونەتەوە".

 

ڕوونیشیکردەوە، سەدان ژن لە گوندەکانیان یان لەکاتی هەڵاتنیان لە توندوتیژی ڕفێنراون و تا ئێستاش چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە، بەشێک لە ڕفێنراوەکان بە زۆر کۆیلایەتی سێکسی یان بە زۆر زەواجیان لەگەڵ ئەو بکوژانە کردووە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەیسەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەڵگەدارکراون، کە هەندێک لە ژنان بۆ کاری زۆرەملێ یان قاچاخچێتی لە سنوورەکانەوە ئیستغلالکراون "ئەو ژنانەی بەرەنگاری توندوتیژی بوون یان ڕەتیانکردەوە پابەندبن بە فەرمانی هێزەکانەوە کوژراون یان ئەشکەنجە دراون، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش حیساباتی شەق و لێدان و سووتاندنی ژنان وەک ئامرازێک بۆ سزادان و تۆقاندن بەڵگەدارکردووە".

 

ئەو ڕوونیکردەوە کە شەڕەکە ملیۆنان کەسی ئاوارە کردووە، ژنان لە پێشەنگی ئەو کەسانەدان کە زیانیان بەرکەوتووە، ژنانی ئاوارەبوون ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە لە کەمپەکاندا، لەگەڵ خراپی ئاسایش و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان سەرەڕای بەڵگەنامەکردنی ئەم تاوانانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە، دادپەروەری بۆ زۆرێک لە قوربانییەکان دەرکردووە بەرپرسیارە لە تاوانەکانی دارفور، بەڵام جێبەجێکردنی دادپەروەری بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی سودان سنووردار ماوەتەوە”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی بەسەر ژناندا هاتووە لە دارفۆردا ڕەنگدانەوەی دڕندەیی شەڕی چەکدارییە و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی لەسەر زۆرترین گروپە لاوازەکان پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران، دڵنیابوون لە پاراستنی یاسایی بۆ قوربانییەکان، و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا.

 

تۆڕی ژنانی قۆڕنی ئەفریقا (سایحە) لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرایکردووە، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژنان لە سودان لە کاتی جەنگدا، لە ژێر ناوی "نەبینراو و نەبیستراو" ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆی ٢٣٦ ژن ٢٠٩ ژن بە زۆر بێسەروشوێنکراون لە سەرەتای شەڕەوە تا ساڵی ٢٠٢٤، تۆڕەکە چاودێری نزیکەی ٢٣٦ حاڵەتی ژنانی کردووە ، کە زۆربەی خێزانەکانیان تۆڕەکە پەیوەندی کردووە و هەواڵی بێسەروشوێنبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم ژمارانە نە وردن و نە گشتگیرن، حاڵەتی دیارنەمانی هەیە کە خێزانەکان لە ترسی چەواشەکاری کۆمەڵایەتی ڕاپۆرتی ناکەن بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوو شێوازی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ هەیە: لەکاتی لەشکرکێشی هێزەکانی پاڵپشتی خێرا بۆسەر ناوچە نوێیەکان، و دوای ئەوەی هێزەکان لەو ناوچانە نیشتەجێ بوون، کە حاڵەتی توندوتیژی سێکسی، ڕفاندن، کۆیلایەتی، کۆیلەکردن. و هەموو جۆرەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان دەردەکەون.

 

هاوسەرگیری لە ژێر هەڕەشەی چەکدا

چەندین ڤیدیۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە سودان بڵاوبوونەتەوە کە سەربازانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە زۆرلەگەڵ ئەو ژنانە هاوسەرگیریان کردووە، تەنانەت ڤیدیۆ و چیرۆکیش هەن کە دەیسەلمێنن ژنێک هاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە سەربازێک کردووە.

 

(ش. دبلیو)، گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ڕفاندنێک ڕزگاری بووە بۆ هاوسەرگیری، چیرۆکەکەی بۆ دەزگاکەمان دەگێڕێتەوە کاتێک لەناو سەنتەری هیوا بۆ ڕزگاربووان چاومان پێی دەکەوێت.

 

ئەو دەڵێت لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە سایتێکی تۆڕی پەیوەندییەکانی ستارلینکەوە ڕفێندرا کە خاوەندارێتیەکەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بوو، ڕفێندرا و مادەی هۆشبەریان پێدرا و بردیانە ماڵێک کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی تێدا دەمێننەوە، کە هەندێکیان خزم و کەسوکاری سەربازەکان بوون بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ژوورێکدا قفڵکرابوو، لەو ماوەیەدا ڕفاندنەکە بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی بوو،و ئەو بۆ یەکێک لە سەربازەکانی ئەوێ.

 

پرسیارمان لێکرد کە ئایا خێزانی ڕفێنەرەکە بەهۆی تەمەنی بچووکەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی داوە ئەویش وتی کە ژنانی خێزانەکەی پێیان وتووە کە چەندە دڵخۆشن بە ڕفاندنی و یەکێک لە کوڕەکانیان هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دیپۆرتی دەکەنەوە بۆ دارفور لە ڕۆژئاوای سودان.

 

بەڵام باوکی مامی ڕفێنەرەکەی دۆزیەوە و سەرکەوتوو بوو لە وروژاندنی سۆز و خۆشەویستییەکەی، خێزانەکەیشی لەو گوندە هەڵهاتن کە تێیدا دەژیا، لە ترسی ئەوەی کە جارێکی دیکە ڕفێنرابێتەوە و هەروەها لە ترسی ئەو چەواشەکارییە کۆمەڵایەتییەی کە خەڵکی ناوچەکە ڕەنگە بەو چەواشەکارییە وەسفی بکەن (ش. دبلیو) هێشتا بەدەست ئەو ئازارە دەروونییەوە دەناڵێنێت کە لەلایەن ڕفێنەرەکان تووشی بووە و چارەسەری وەرگرتووە.

سەبارەت بە (ه.د)، ئێمەش لەناو سەنتەرەکەدا لە دۆخێکی بەزەییداردا چاومان پێی کەوتووە بەهۆی ئەوەی بەسەریدا هاتووە، تووشی نەخۆشی سەرئێشە دەبێت و بەردەوام هۆشی لەدەست دەدات، بۆیە پەرستارەکە هەرگیز لەلای خۆی بەجێناهێڵێت.

 

(ه.د) لە یەکێک لە گەڕەکەکانی گەڕەکی خەرتومی پایتەختی سودان بوو، ئەو و خێزانەکەی نەیانتوانی بچنە دەرەوە. لەلایەن ئەوەوە دووگیان بوو تا لەبارچوون دوای ئەوە هەڵات تا گەیشتە شاری پۆرت سودان و ئێستا لە سەنتەرەکە چارەسەر وەردەگرێت.

 

پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان تەنیا لەو چیرۆکانەدا ناوەستن، سەدان ژنی بێسەروشوێن هەن کە بنەماڵەکانیان پێیان باشتر بوو لە نێو مردووەکاندا بیانژمێرن نەک ڕووبەڕووی چەواشەکاری کۆمەڵگە ببنەوە.

 

هالە کەرب، بەڕێوەبەری تۆڕی ژنانی ئەفریقا (سەیحە) ڕایگەیاند، "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و بە کۆیلەکردنی ژنان و کچان تاوانێکە کە لە شەڕی سوداندا بە شێوەیەکی ترسناک پراکتیزە کراوە. تاوانێکە بە بەردەوامی لەو ناوچانە ڕوودەدات کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا (RSF)ەوە کۆنترۆڵکراون، و پەیوەستە بە کۆیلایەتی سێکسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەربازانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا". سوورەکانی ژن و منداڵان تووشی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ دەبن و زۆربەیان لەو بارودۆخە نامرۆڤانەیەدا دەکوژرێن کە تێیدا دەژین”.

 

ڕوونیشیکردەوە، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ پەیوەستە بە کوشتنی ژنانەوە، دوای ئەوەی تووشی ئەشکەنجە و توندوتیژی سێکسی ماوەیەکی زۆر بوون، "قوربانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و خێزانەکانیان بەدەست چەواشەکاری کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنن، بۆیە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو ژنانەی بە زۆر بێسەروشوێنکراون تا ئێستا نادیارە، تا ئەو ڕادەیە کە هەندێک خێزان پێیان باشە بڵێن ئەو ژنانەی کە ڕفێندراون لە ترسی چەواشەکارییەکان گیانیان لەدەستداوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سوداندا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، کە دژی سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ژنان ئەنجامدراوە ."