دەرمانی گیایی لە چیای جیلۆ لەلایەن ژنانەوە کۆدەکرێتەوە

ئەو ژنانەی دەچنە چیای جیلۆ بۆ کۆکردنەوەی گیا، دوای ماندووبوون، وەک ئەوەی لەگەڵ سروشت یەک بن، دەرمانی گیایی دەهێنن و مێزی نانخواردنەکانیانی پێ دەڕازێننەوە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جۆلەمێرگ-لە جۆلەمێرگ دوای توانەوەی بەفر، هاوڵاتیان بۆ کۆکردنەوەی کنگر دەچنە شاخەکان، لەو شاخانەی کە گیا و کنگر لە شوێنە بەرزەکاندا دەڕوێت، خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی نزیکەوە دێنە ئەو شاخانە، ئەوانەی پێشەنگایەتی ئەم کارە دەکەن ژنانن، ئەو ژنانەی کە بە جانتاوە دەچنە دۆڵی بەهەشت-دۆزەخی چیای جیلۆ، ئەو گیایانە کۆدەکەنەوە کە لە ژێر بەفرەوە دێتە دەرەوە و لە هەموو ژەمێکدا بەکاردەهێنرێت.

 

کەش و هەوا کەمێک گەرم بووە لەو دۆڵەی کە دەیان هاوڵاتی لە ناوەند و شارۆچکەکانەوە بۆی دەچن،  لە شارەکەدا هێشتا زۆرێک لە ڕێگاکان لە بەفر پاک نەکراونەتەوە، لەسەر چیای جیلۆ کە هێشتا سەهۆڵەکە دەتوێتەوە، دانیشتوانی ناوچەکە دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی جۆرە گیاکان، ئەو ژنانەی کە بە چەقۆ و جانتا بە دەستەوە دەچنە بناری بەفراوی شاخەکان، بە گۆرانی و گەرەوەزی کار دەکەن، جانتاکانیان پڕ دەکەن، بەیانی زوو دەچنە دۆڵ و جانتاکانیان کۆدەکەنەوە و پێش شەو دەگەڕێنەوە.

 

"ئەو کنگرانەی کۆیان دەکەینەوە دەرمانن بۆ هەموو نەخۆشییەک"

فاتمە کارا ئاماژەی بەوەکرد، بە سەرکەوتن بەسەر چیای جیلۆ هەم پشوو دەدات و هەم کنگر کۆدەکاتەوە وتی: ئەم شوێنە وەک بەهەشت وایە، خاکەکەمان لە هەموو شوێنێکەوە جوانە، ماوەیەک ئەم شوێنەیان داخست و ئێستا کراونەتەوە، ناتوانین هەموو ساڵێک بێینە ئێرە، ئەمساڵ هاتووین کنگرو ڕێواس و گیاو هتد کۆدەکەینەوە، کاتێک ناتوانین بێینە ئێرە، لە بازاڕ دەیکڕین، زۆر کەس هەیە ئەمە دەکڕن و دەیفرۆشن بەڵام ئەمساڵ لێرە کۆدەبینەوە، ئەو کنگرانەی کە کۆیان دەکەینەوە بۆ هەموو نەخۆشییەک باشە، ئەم گیایانە لەگەڵ ئاوی بەفردا گەشە دەکەن، لە هەموو شوێنێک خاکەکەمان زۆر دەوڵەمەندە، هەموو شتێک لێرە هەیە، هەم ئەم شوێنانە و هەم کارەکانمان خۆشدەوێت.

 

 "زۆرترین ڕەنج لەلایەن ژنانەوەیە"

بەسێ تۆپکان کە لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگەوە دەچێتە چیاکە،  دوو ساڵ جارێک دەچێتە دۆڵ یان شاخەکان بۆ کۆکردنەوەی گیاکان،. ئاماژەی بەوەکرد، خەڵکی ئێرە هەموو بەهارێک وەرزی کنگر دەست پێ دەکەن، هەر کنگرێک کە لەسەر شاخەکە دەڕوێت ناو و سوودی خۆی هەیە، بۆ سوود بەکاریان دەهێنین، دێین و هەموو وەرزێک ئەوەی دێتە دەرەوە کۆی دەکەینەوە،دەخرێنە ناو خواردن و پەنیر و نان و لە هەموو شتێکدا بەکاردەهێندرێن، کاتێک زیاتر بوو بۆ زستان هەڵیدەگرین، ژن و پیاو دێنە ئێرە، پێکەوە کار دەکەن، بەڵام ژنان زۆرترین کار دەکەن، دوای کۆکردنەوەی، دەیبەین و دەیشۆین، پاشان دەیانکوڵێنین و هەڵیدەگرین، ئێمە ماندووین.

 

"بۆ مندالەکانمی کۆدەکەمەوە"

کامیلە تەکین وتی: بۆ منداڵەکانم هاتووم، هاوژینەکەم کۆچی دوایی کرد و هەوڵدەدەم ئاگاداریان بم، هەر بۆیە لەگەڵ دراوسێکانم هاتمە ئێرە. پێکەوە کۆدەکەینەوە و دەیبەینەوە ماڵەوە، چونکە تەندروستە کۆی دەکەمەوە، دوای ئەوەی دەگەمەوە ماڵەوە دەیانشۆم و دەیانکوڵێنم.