ژنانی دێرەزوور: گۆشەگیریی ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەو قەیرانە قووڵتر دەکاتەوە کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت

ژنانی گوندی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەو گۆشەگیرییەیان شەرمەزار کرد کە بەسەر ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان سەپێنراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بیرۆکەکەی دەرفەتێکی جێگرەوەی نییە و لەدایکبوونێکی نوێیە لە ناوچەکە، داوای ئازادی جەستەیی ئەویان کرد.

زەینەب خەلیف

 

دێرەزوور- دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان، خاوەنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە داوای دادپەروەری و یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان دەکات و لەوێشەوە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا وەریگرت.

 

ڕیم جاسم، ژنێکی گوندی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر دەڵێت، "دەوڵەتی تورکیا ترسی لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجەلان هەیە، کە پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، چونکە ئەو چارەسەرە خزمەت بە بەرژەوەندییە کۆلۆنیالیزمەکانی ناکات."

 

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ لە دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیری توندی بۆ کراوە، ڕیم جاسم پێی وایە بەردەوامی گۆشەگیرکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەستبەردارنەبوونی لە دۆزی ڕزگارکردنی گەلان و ژنان و ڕایگەیاند کە "ئەم گۆشەگیرییە هەوڵێکە بۆ نەهێشتنی خەباتی ئازادی لە کوردستان و لەناوبردنی کورد و گەلانی تامەزرۆی ئازادی"، بەڵام ڕێبەر ئۆجەلان ٢٤ ساڵە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان.

 

ڕیم ئاماژەی بە دواخستنی دۆسیەی ڕێبەر ئۆجەلان کرد بۆ دادگای نێودەوڵەتی، وەک هەر زیندانییەکی سیاسی دیکە و ئەم کارەی بە "نایاسایی" وەسف کرد، بە ئاماژەدان بە سیستەمی ئەشکەنجەدانی بە ئەنقەست کە بووە هۆی خراپی باری تەندروستی ڕێبەر ئۆجەلان چەندین جار تەنها لەبەر ئەوەی هەڵگری بیرۆکەی ئازادی گەلانە بۆ ئەوەی لە نادادپەروەری و گۆشەگیری ڕزگاریان بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆڤەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە ناوبراو جێبەجێ بکەن و ئەو گۆشەگیرییە هەڵبگرن کە بەسەریدا سەپێنراوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

" بیری ڕێبەر ئۆجەلان لەدایکبوونێکی نوێیە لە ناوچەکە"

لای خۆیەوە، نورعەلی، خەڵکی گوندی  ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرە ڕایگەیاندووە، بیری ڕێبەر ئۆجەلان لەدایکبوونێکی نوێیە لە ناوچەکە و ڕاپەڕینێکە لەبەرامبەر ڕژێمە پاوانخوازەکان و دەسەڵاتداران.

 

بە ئاماژەدان بەوەی کە بیرۆکەکەی شۆڕشێکە لە دۆزی ژن و گەلانی ستەملێکراو، "دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات ئەو بیرە ئازادە نەهێڵێت کە پێشنیاری بۆ ژنان و گەلانی ستەملێکراو کردبوو بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیانێکی ئازاد و ژیانێکی شایستە، شۆڕش ئەوەیە کە بیرۆکەکە نامرێت، بەڵکو پابەندبوون و باوەڕبوون بە ئیرادە و خەبات زیاد دەکات."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی ژنان بە مانای سەرکەوتنی کۆمەڵگە دێت، بە وەبیرهێنانەوەی قسەکانی سەرکردە ئۆجەلان، "ئەگەر پیاوێک ئازاد بکەیت، تاکێک ئازاد دەکەیت، بەڵام ئەگەر ژنێک ئازاد بکەیت، تەواوی کۆمەڵگایەک ئازاد دەکەیت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئاشنابوون بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و بیری ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەرفەتیان پێدرا بە ژنان ئازادانە بۆچوون و خودی خۆیان دەرببڕن، هاوبەشی بڕیاردان بن، پێگەی خۆیان لە هاوسەرۆکایەتی بڕیاردەربن و بەشداریبکەن لە بەهێزکردنی ئیدارەی سەربەخۆ لە لایەنە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و لایەنەکانی تردا.

 

ئەو دووپاتی کردەوە کە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراسی گەورەترین دیارییە کە ڕێبەر ئۆجەلان بە ژنان و گەنجان بەخشیوە، ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەیەکە لەسەر بنەمای هێز.

 

ئاماژەدان بەوەی "هزری ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هاندانی ژنان و باوەڕی بە دۆزی ئەوان چارەسەرە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی ڕاستەقینە و ئیکۆلۆژییەکی ئەخلاقی ئازاد، هەروەها ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان لە ژێر پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا بەدەستیان هێناوە، دەرفەتێکی زێڕین کە قەرەبوو ناکرێتەوە، بۆیە دەبێت بیپارێزین و بەرەو فیکری ئەو هەنگاو بنێین کە ژنانی لەو پاشەکشانە ڕزگار کرد کە بە سەردەمەکاندا تێپەڕیون."