بە هاتنی بەهار ژنان دەست بە کۆکردنەوەی گیا دەکەن

لەگەڵ گەرمبوونی هەوادا ئەوانەی سەرەتا پێشوازیان لە زیندووبوونەوەی سروشت کرد ژن بوون، ژنانی ئامەدیش وەک هەموو ساڵێک دەستیان بە کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان کرد.

مەدینە مەمەدئۆغڵو

 

ئامەد- لەگەڵ هاتنی مانگەکانی بەهاردا، ژنان چوونە ناو باخەکانەوە و دەستیان بە کۆکردنەوەی گیای بەهاری و خۆرسک کرد کە بۆ خواردن و دروستکردنی دەرمان بەکاریدەهێنن، بەو گیایانەش کە کۆی دەکەنەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

 

"ئەو گیایانەی کۆی دەکەینەوە دەیانفرۆشینەوە"

بەیاز سۆکمەن، یەکێکە لەو ژنانەی لەگەڵ دەرکەوتنی گیای بەهاری لەگەڵ کچەکانیدا ڕوو دەکەنە باخچەکان و دەست بە کۆکردنەوەیان دەکەن، بۆ نوژنها باسی لەوەکرد کە دوای کۆتا باران لەگەڵ ژناندا دەچنە باخەکان و بە تورەکەکانی دەستیانەوە دەست بە کۆکردنەوەی گیان دەکەن، "ئێمە بەیانی زوو بە هەرەوەزی و بە تورەکەکانمانەوە دەڕۆینە باخچەکان و دەست بە کۆکردنەوەی گیاکان دەکەین، هەتا تورەکەکانمان پڕ نەکەین ناگەڕێینەوە، بە هەزاران جۆری گیا هەیە ئێمەش چی ببینین کۆی دەکەینەوە".

 

بەیاز سۆکمەن چەندین ساڵە خەریکی ئەو کارەیە و گیاکان باش دەناسێتەوە، ئەو گیایانەی کۆی دەکەنەوە دەیانبەنە بازاڕەکان و دەیان فرۆشتن بەوەش بژێوی ژیانی خۆیان دابیندەکەن، "ئێمە هیلاک دەبین بەڵام هەقی ماندوو بوونەکەمان وەردەگرینەوە، ئەوەشی نەمان فرۆشت خۆمان لە ماڵەوە دەیخۆین"، باسی لەوەشکرد کە کۆکردنەوەی گیا لە دایکییەوە فێربووە، ئەویش کچەکانی فێردەکات، وتیشی دەستدان لە خاک و ناسینی دڵخۆشی دەکات، "ئەو کارەی ئێمە دەیکەین پیاو ناتوانێت بیکات، چونکە دوای کۆکردنەوەی گیاکان ئێمە دەچینە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و بە کاری چاندنەوە خەریک دەبین".

 

ت.پ