"خاوەن هەڵوێست بن"

ئەدیبە پاکسۆی، یەکێک لەو ژنانەی کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا بریندار بووە، بەم شێوەیە باسی ساتەکانی هێرشەکە دەکات: "لە کاتی هێرشەکەدا کچە ٣ مانگەکەم لەناکاو هەستا و هاواری کرد، هەموو شوێنێک تاریک بوو و تۆز و پارچە شووشە بەسەر من و کچەکەمدا کەوتن".

نووپەلدا دەنیز

 

مەخموور- ڕۆژی ١٠ی ئەیلوول، دەوڵەتی تورک ماڵی دایکانی ئاشتیی بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و بە چەک کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمووری بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ ژن بە ناوەکانی گوڵ ئۆزەک، عەزیمە کابول و ئەدیبە پاکسۆی بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریش بەر خانووەکانی دەوروبەر کەوتن.

 

خەڵکی کامپی مەخموور لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەهۆی زوڵم و ستەمەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕوویان لە عێراق کرد و لە کاتی گەشتە دوورودرێژەکەی پەنابەران لە کامپی مەخموور نیشتەجێ بوون. بە ساڵانە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە بوونەتەوە. تەنها لە ماوەی ٥ ساڵدا ١٣ جار لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر، لەو هێرشانەدا زۆر کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەستدا.

 

ئەدیبە پاکسۆی، یەکێکە لەو ژنانەی لە بۆردوومانەکەی ٩ی ئەیلوولدا بریندار بووە و بەم قسانە باسی لە ساتەوەختی هێرشەکە کرد و وتی: "لە ڕۆژی هێرشەکەدا لەگەڵ کچە ٣ مانگەکەم خەوتبووم، کچە ٥ ساڵانەکەمیش لە دەرەوە بوو، دوای ئەوەی چوومە دەرەوە بینیم هێرشێک کراوەتە سەر ماڵی دایکانی ئاشتی لە تەنیشت ماڵەکەمەوە".

 

"کچە ٣ مانگانەکەم پارچە شووشەی بەر دەموچاوی کەوت"

ئەدیبە پاکسۆی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە دەیان جار لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هێرشیان کراوەتە سەر و وتی: ئێمە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە وەک پەنابەر لە کامپی مەخموور لێرە دەژین، ئەم هێرشە یەکەم هێرش نییە، دەوڵەتی تورک لەماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئێمە. گەلەکەمان لەو هێرشانەدا بریندار و شەهید بوو، لە ئەنجامی هێرشەکەدا پارچە شووشە بەر چاو و شانم کەوت، کچە ٣ مانگەکەمم شووشە بەر دەموچاوی کەوت، لە کاتی هێرشەکەدا زیانێکی ماددی زۆر بەر ماڵەکەم کەوت، هەموو پەنجەرەی ماڵەکەم شکاوە و دیوارەکان درزیان تێبووە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەدیبە پاکسۆی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کرد و داوای لە گەلی کورد کرد لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت.