لەیلا ئیمیلی: یاسا جیاکارییەکان دەبێت لە بنەڕەتەوە بگۆڕدرێن
چالاکوانی مەغریبی لەیلا ئیمیلی ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە مەغریب یاسا جیاکارییەکان بگۆڕدرێن.
حەنان حارت
مەغریب- لەیلا ئیمیلی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی یاسای چوارچێوە دژی جیاکاری لە ٨ی ئاداردا، باسی لە توندوتیژی دژی ژنان کرد و وتی: لە ساڵی ڕابردوودا گرژیی سیاسی لە مەغریبدا هەبووە، کە ژنان نەیانتوانیوە دەستیان بە دادپەروەری بگات و بەکارهێنانی مافەکانیان ڕێگری لێکرا، یاسای دادپەروەری لە مەغریب جێبەجێنەکرا، مەرجەکانی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان جێبەجێ نەکران و پێشێلکاری بەرامبەر ژنان کرا.
لەیلا ئیمیلی ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی یاسای خێزانی مەغریب بەردەوامن و وتی: ئەو مشتومڕانەی کە کاریگەرییان لەسەر تێڕوانینی گشتی هەیە بۆ یاسا بەردەوامە، عەقڵیەتی پیاوسالاری دەیەوێت باوەڕی خەڵکی مەغریب بۆ ئازادی و یەکسانی و کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و دیموکراسی لەناو ببات، زیان بە ماف و کەرامەتی ژنان دەگەیەنێت، هاوپەیمانی چوارچێوە یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنی ٨ی ئادار، چەندین پێشنیاری خستەڕوو، هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەت سیاسەت و ستراتیژی دروست بکات کە بەرەنگاری هەموو جۆرە هەڵاواردن و توندوتیژییەک بێتەوە، دیاریکرا کە پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردنێکی ڕەگەزی هەیە، هەروەها دژی هەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕەگەز یاسایەک دەربکرێت کە مەودای فراوانی هەبێت و هەموو یاساکانی جیاکاری لە بنەما و بە شێوەیەکی گشتگیر بگۆڕدرێن.
"پێویستە توندوتیژی و جیاکاری ڕەت بکرێتەوە"
لەیلا ئیمیلی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەت کێشەکانی ژنان ببینێت و وتی: پێویستە چوار ئاراستە (خۆپارێزی، پاراستن، فشار و چاودێری) لە بەرنامە جیاوازەکانی پەیوەست بە نەهێشتنی توندوتیژی و جیاکاری چالاک بکرێت، پێویستە کولتوری یەکسانی هەبێت، توندوتیژی و جیاکاری ڕەت بکرێتەوە، پێویستە ڕێژەی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکان لە بواری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا زیاد بکرێت و لەبەر ئەوەی ژنان لەو گروپەن کە کاریگەرییان لەسەرە، پێویستە گرنگی بە بواری گۆڕانی کەشوهەوا بدرێت.