"بە سایەی تێکۆشانی ژنان، دەتوانین لە هەموو بوارەکاندا خەبات بکەین"

خەدیجە ئەلخەلەف، تاکە فرۆشیاری گەڕۆک لە ناوچەی تل تەمر، ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێگەی تێکۆشانی ژنانەوە ژنان دەتوانن لە هەموو بوارەکاندا کار بکەن و وتی: لە هەر دۆخێکدا، ژنان دەتوانن بەرەنگاری هەموو بارودۆخەکان ببنەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دژی سیستمی دەوڵەت و ئەو هۆشیارییەی کە کێشەی بۆ دروستکردبوون، ڕێگای سێیەمیان هەڵبژارد لە ڕێگەی شۆڕشی ژنانەوە گەیشتە لوتکە، ئەگەر ئەمڕۆ ژنان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازی، دیپلۆماسی و تەنانەت بازاڕ و بازرگانی و پیشەسازیدا ببینین، ئەمە لە ڕێگەی تێکۆشانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ەوە بەدەست هاتووە.

 

ژنان لە دەرگای ماڵ تێدەپەڕن و ڕەنگی خۆیان لە بازاڕەکاندا دەخەنە ڕوو، گەمارۆکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بە داخستنی دەروازە سنورییە بازرگانی و مرۆییەکان زیانی بە ئابووری ناوچەکە گەیاندووە، ژنان زیانیان بەرکەوتووە لەبەر ئەوەی ژنان و دایکان و تەنانەت داپیرەکان بە هەموو شێوەیەک کەوتوونەتە نێو جومگەکانی ئەم ژیانەوە و هەوڵ دەدەن قەیرانی ئابووری لە ڕێگەی کاری بچووک و گەورەوە کەم بکەنەوە.

 

خەدیجە ئەلخەلەف تەمەنی ٤٨ ساڵە و دایکی ٦ کچ و دوو کوڕە لە گوندی ڕیگوبا لە باشووری ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، بۆ کارکردن گەشتی کردووە بۆ چەندین پارێزگای سووریا، سێ مانگە بەهۆی نەبوونی ئاسایش لەو پارێزگایانەدا و ترسی منداڵەکانی، گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی.

 

فرۆشیاری گەڕۆک

لە ناوەڕاستی گەڕەکی تل تەمر و بەتایبەتی لە دەوروبەری فولکەی قەندیل لەسەر ڕێگای ئێم ٤، فرۆشیاری گەرۆکەو چەندین جۆری سەوزە و میوە دەفرۆشێت، هەروەها میوە و سەوزە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە و کۆچبەران.

 

بەگوێرەی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەلی ناوچەکە، بوونی فرۆشیارانی گەڕۆک لە ناوەڕاستی ناوچەکە کاتی دەبێت،  ناکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە بازاڕێکی بەناوبانگ.

 

هەروەها فرۆشیارێکی ژن لە کاتژمێر ٣ی بەیانی دەچێت بۆ بازاڕی هاڵ لە حەسەکە و میوە و سەوزە دەکڕێت و دەیبات لە تل تەمر دەیفرۆشێت.

 

بازرگان و فرۆشیارە

خەدیجە ئەلخەلەف لە سەرەتادا وتی: لە ڕابردوودا، وەک هەموو ژنێک، کاری کشتوکاڵیم دەکرد، دەچووم بۆ پەموو کۆکردنەوە. ئێستا لە بازاڕی میوە و سەوزەدا کار دەکەم، سێ مانگ لەمەوبەر ئەم کارەم هەڵبژارد و دەستم پێکرد، کێشەی خۆی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی بژین، دەبێت کار بکەین، بەگوێرەی داواکارییەکانی کڕیارەکان، میوە و سەوزەی پێویست دەهێنم.

 

خەدیج ئەلخەلەف، وەک هەموو ژنێکی کۆمەڵگە ڕووبەڕووی قسە بووەتەوەو وتی: تێڕوانینی کۆمەڵگە کە تۆ لەماڵەوە بیت یان لە دەرەوەی ماڵ هەمیشە قسە دەکات، بۆیە ئێستا کاردەکەم کۆمەڵگە چی دەڵێت با بیڵێت، هەروەها بۆچوونی پشتگیری هەیە کە ژنێکم و کار دەکەم، بەڵام دڵنیام کە بڕیارەکەم گرنگە.

 

"هێزی من لەمڕۆدا دەبێتە سەرچاوەی هێزی کچەکەم بۆ سبەینێ"

خەدیج ئەلخەلەف ئاماژەی بەوەکرد، ژنان وەک پیاوان بەرخۆدێرن و وتی: بۆ منداڵەکانیان، ژنان دەبێت بەهێز بن، چونکە کاتێک کچەکەم گەورە دەبێت و ئەرک و بەرپرسیارێتی دەبێت بەهێز دەبێت، هێزی من ئەمڕۆ دەبێتە هێزی کچەکەم بۆ سبەینێ، بۆیە ئەمڕۆ ژنان دەبێت بوونی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بسەلمێنن، نابێت چیتر ڕۆڵی ژنان پشتگوێ بخرێت، چونکە ژنان خەبات دەکەن و بەرخۆدان دەکەن، لە هەر بارودۆخێکدا بێت، هێرشە داگیرکارییەکان و هەر بارودۆخێکی دیکە کارەکانمان ناوەستێت، چونکە ژنان دەتوانن بەرەنگاری هەموو بارودۆخەکان ببنەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا خەدیجە ئەلخەلەف وتی: هەموو فرۆشیارەکانی ئێرە پیاون، تاکە  فرۆشیاری ژنم، بەڵام کڕیاری زیاتر لەمن دەکڕن، جیاوازی من لە ژنانی تر ئەوەیە کە ئەوان دەیکڕن و من دەیفرۆشم، پێویستە کۆمەڵگە دڵنیا بێت کە ژنانیش دەتوانن بازرگانی بکەن و بفرۆشن.