ژنانی عەفرین سوورن لەسەر بەرخۆدان
ژنانی هەرێمی عەفرین کە لە کانتۆنی شەهبا دەژین بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە توڕەیی و کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی شام دەربڕی و ڕایانگەیاند کە بەرخۆدان دەکەن.
حەسنا محەمەد
شەهبا- ناوچەی شەهبای حەلەب، کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەژێر گەمارۆی حکومەتی شام دایە و لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، زیاتر لە چەند ڕۆژێکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر هەرێمی شەهبا و عەفرین دەسوڕێتەوە، دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (SIHA) ناوچەکە بۆردومان دەکات و لە کاتی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکەوە، لەسەر ڕێگای گوندی ماراتێ لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا، سێ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە کوژران و دوو کەسیش برینداربوون.
ژنانی گوندی ماراتێ هەڵوێستی توندی خۆیان لە دژی بارودۆخی ئێستای شەهبا دەربڕی، کە تیایدا هەلی ژیان بەهۆی گەمارۆکان و هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە لێواری کۆتاییدایە.
"ئێمە هەبوونی خۆمان دەپارێزین"
خەدیجە محەمەد وتی: چەند ساڵێکە بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاوە لە وڵاتەکەمان کۆچمان کردووە، لە کاتێکدا ئێمە لە بەرامبەر هەموو شەڕ و بارودۆخێک بەرخۆدان دەکەین، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە بە بەر چاوی هەموو جیهاندا و بە تایبەتی هێزەکانی ڕووسیا کە وا گومان دەکرێت ناوچەکە بپارێزێت، بۆردومانی کردین، منداڵەکانمان دەکرێنە ئامانج و شەهید دەکرێن، هەموو هێزەکان ئەم دۆخە پشتگوێ دەخەن و هیچ هەڵوێستێکیان نییە، سەرەڕای ئەو هەموو دڵتەنگییەی تێیدا دەژین، پەشیمان نین لەم بەرخۆدانە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئەم پلانە کۆتایی پێ بهێنێت، بۆیە هێرش بەبێ وەستان ئەنجام دەدات، ئێمە گەلی کورد هەمیشە بوونی خۆمان پاراستووە، بۆیە وەک خەڵکی عەفرین، ئێمە بوونی خۆمان دەپارێزین و هەموو پلانەکان بەتاڵ دەکەینەوە و خاکەکەمان لە داگیرکاری ئازاد دەکەین.
"ڕووسیا بەرژەوەندییەکانی خۆی مسۆگەر دەکات"
هێزەکانی ڕووسیا، کە مسۆگەری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن لە زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێشتا کاردانەوەیەکی جددییان نەبووە، هەرچەندە لە ١٢ی حوزەیراندا کۆمەڵێک چەکداری ڕووسی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە کانتۆنی شەهبا بۆردومان کرا و دوو سەربازی کوشت و چەند سەربازێکی دیکەیان بریندار کرد، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا هێشتا بێدەنگن، سەبارەت بەم بابەتە، بەدیعە هۆرۆ وتی: ماوەی چەند ڕۆژێکە جووڵەی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ١٠ی حوزەیراندا قورستر بووە، بێگومان ئەم هێرشانە لەلایەن ئێمەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و من وەک ژنێک دەبینم دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت خواست و سووربوونمان لەسەر بەرخۆدان بەو شێوەیە لاواز بکات، ئەمە ڕوونادات، چەند مانگێک تێپەڕیوە لەو کاتەوەی ئێمە بەرهەڵستی گەمارۆکانی حکومەتی شاممان کردووە، ئایا ئێمە ناتوانین بەرەنگاری ئەو هێرشانە ببینەوە؟ ئێمە دەسەڵاتی مسۆگەرکەری ڕووسیا لە بارودۆخەکەدا بە بەرپرسیار دەبینین، ڕووسیا دەتوانێت لە چەند خولەکێکدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕابگرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێرشەکە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەوانیش دەکات، بێدەنگن.
"ئێمە لە شەڕێکی دوو لایەنەدا دەژین"
لەیلا عەلی باسی لە دۆخی حکومەتی شام و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتی: ئەمجارە دەوڵەتی تورک سێ شەڕڤانی ئێمەشی کردە ئامانج کە جارێکی دیکە جگەری دایکانمانیان سووتاند، بەرخۆدان و هێزی ئێمە بەهێزە و دوژمن ناتوانێت تێکمان بشکێنێت، ئێمە ئێستا لە هێرشێکی دوو لایەنەدا دەژین، حکومەتی شام دەیەوێت ئێمە لە گەمارۆدا بخنکێنێت، دەوڵەتی تورکیاش هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە شەهبا بەردەوامە، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاڵۆزیەکی گەورە دەبێتەوە، پێویستە دەستبەجێ ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت. ئێمە بە چاوی خۆمان دڕندەیی دەوڵەتی تورکیامان بینی کە چۆن ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و منداڵەکانمان شەهید بوون، چەند کاتی دەوێت تا ئەو ڕووداوانە لەبیر بکەین. هەڵوێستی ئێمە وەک گەلی عەفرین ئەوەیە کە تێکۆشانمان لە دژی ئەو کردەوانە بەرز دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە دەگەڕێینەوە سەر خاکی خۆمان.