کۆچبەرێکی عەفرینی ماڵە وێرانەکەی دەکاتە باخچەیەک

کۆچبەرێکی عەفرینی لە کانتۆنی شەهبا لەگەڵ هەر ڕووەکێکدا هیوای گەڕانەوە بۆ باوەشی عەفرینی نیشتمانی  چرۆ دەکات، بۆیە ماڵە وێرانکرانەکەی کردووەتە باخچەیەکی بچووکی گوڵ و گوڵزار.

ڕووبارین بەکر

 

شەهبا- قەیران و ململانێکانی سووریا هاوڵاتیانی ڕووبەڕووی ژیانێکی سەخت کردەوە، لەوانەش ئاوارەبوون کە پشکی سەرەکی بەر خەڵکی عەفرین کەوت، سەرەڕای ئاوارەیی و تێکدانی ژیان و شار و ماڵەکانیان، خەڵکی عەفرین بە ئیرادەوە چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ شارەکەیان و هەموو ڕۆژێک گوڵی هیوا و تێکۆشان دەڕوێنن.

 

ئامینە محەمەد ئەحمەد، کۆچبەرێکی عەفرینی تەمەن ٦٣ ساڵە، خەڵکی گوندی دوملیۆ لە شارۆچکەی موباتە لە شاری عەفرینی داگیرکراو، ئێستا لە شەهبا دەژی و گرێدراوی بە سروشت و سەوزاییەوە هەیە، وەک خۆی دەڵێت: دوای ئاوارەبوونی زۆرەملێمان لە شارەکەمان و داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە، بەرەو ناوچەی شەهبا ڕۆیشتین، بەدوای شوێنێکی سەلامەتدا دەگەڕاین بۆ ژیان، دوور لە سیاسەت و کۆنترۆڵی داگیرکەری تورکیا.

 

ئامینە لە عەفرینی هەمیشە سەوزەوە ئاوارەی شەهبا ببوو، وەک خۆی دەڵێت لە سەرەتادا لەگەڵ سروشتی ئەم هەرێمە نەیانتوانیوە بگونجێن و وتیشی: ئێرە جیاواز بوو لە ناوچەکەمان کە بە سروشتی و سەوزاییەکانی ناسرابوو، هەروەها هەموو ماڵێک لە عەفرین پڕ بوو لە گوڵی جۆراوجۆر و دار، ئەمەش ئازارەکانمانی لەسەر ئەم خاکە دوو هێندە کرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ڕۆژەکان و پەیوەندیمان بە کشتوکاڵ و زەویەکەوە، دەستمان کرد بە چاندنی گوڵ لە ماڵەکانماندا.

 

"هیوامان بە گەڕانەوەیە"

ڕوونیشیکردەوە، "دۆخی ژیان لە کانتۆنی شەهبا زۆر سەختە، ئێمەی گەلی عەفرین بە خۆڕاگری و بەرخۆدانمان لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە جینۆساید و سڕینەوەیەی کە تووشی دەبین، ناسراوین، ئەوەشمان سەلماندووە بۆ هەمووان و گەورەترین بەڵگەی ئەوەش گۆڕینی کامپەکانی ئاوارەبوونە بۆ باخچەی گوڵ".

 

ئامینە ئەحمەد بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ماڵەکەی لە عەفرین بەبیر هێنایەوە، “ماندوێتی و ئەو نەهامەتییەی کە لە عەفرین بە درێژایی ساڵانی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی تووشی بووین، ڕۆژێک ماڵەکەمانیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەردا گرت، بووە هۆی ئەوەی کە ئاوارەبوونمان سروشتی ناوچەکەمان بگۆڕێت، بیرکردنەوە لەم بابەتانە زیاتر ماندوومان دەکات، هەر ڕۆژێک کە لە ئاوارەبووندا تێدەپەڕێت بە ساڵێک دادەنرێت، عەفرینیش هەرێمی خۆمانە و هەرواش دەمێنێتەوە، ئێمە دەستبەرداری بەرخۆدانمان لە شەهبا نابین و هەموو سەختییەکان هەڵدەگرین، بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ ناوچەکەی خۆمان.