ڕەمزیە محەمەد؛ یەکەمین ژنە بەشدارەکانی شۆڕش

هەر لە هەناوی شۆڕشی ڕۆژئاواوە چەندین چیرۆک لە دایک بوون، کە توانیان دەنگی گەلانی تامەزرۆیی ئازادی بن بۆ درێژەدان بە ڕێبازی ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کرد.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- ڕەمزیە محەمەد لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدان و کاری بەردەوامی خۆیەوە توانی بوونی خۆی جێگیر بکات و سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە کۆمەڵگەکەی پەرە پێبدات و بەرەو پێشەوە ببات.

 

ڕەمزیە محەمەد یەکێکە لەو ژنانەی کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵی کاریگەری هەبوو و هەر لە منداڵییەوە بەرپرسیارێتی پەروەردەکردنی براکانی لە ئەستۆ گرت و یارمەتی لە بەڕێوەبردنی کارەکاندا خێزانەکەی دا و دەڵێت: خێزانەکەم فێری کردم بڕیاردەر و ئامانجدار بم لە ژیاندا.

 

ڕەمزیە محەمەد باس لەوە دەکات، کە لە خێزانەکەیدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕەگەزەکاندا نەبینیوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە کەسێکی خاوەن ئامانج، هەرچەندە لە قۆناغی ناوەندی وازی لە خوێندن هێناوە، بەڵام دواتر فێری پیشەی دروومان بووە، بە نهێنی لە ژێر دەسەڵاتی دیمەشقدا، کە خوێندنی بە زمانی کوردی قەدەغە دەکرد، لەو کاتەدا بە زمانی کوردی قسەی دەکرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ١٩٩٨ کاتێک پەیامی هەڤاڵ زیلانی خوێندەوە لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، بڕیاریدا بەردەوام بێت بۆ پەرەپێدانی خۆی و پێشخستنی ڕێبازەکەی بەرەو ئازادی، یەکەم هەنگاویش لە پاراستنی ژناندا بوو، بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، دوای دامەزراندنی لە ساڵی ٢٠٠٥ هەموو هەوڵیکی خۆی داوە و سەرەڕای بوونی بەربەستەکان، توانیویەتی ببێتە کەسێکی سەرکەوتوو.

 

لە ساڵی ٢٠١٢ واتە لەگەڵ دەستپێکردنی دامەزراندنی ئەنجومەنی شارەوانی قامیشلۆ و دەستپێکردنی کاراکردنی ئەنجومەنەکانی ناو گەڕەکەکان، شارەکە هەڵبژێردرا بۆ بەڕێوەبردنی ئەنجومەنەکە وتی: من بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەم لە ئەستۆ گرت، بۆیە دەتوانم بەرەو ڕێکخستن و ئازادی بجوڵێم و توانیم ئەنجومەنەکە بۆ دانیشتنێکی تەواو بەڕێوەببەم.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی دامەزراندنی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر لە ساڵی ٢٠١٤، هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیان ڕیزەکانیان یەکبخەن بەمەبەستی پێشخستنی شۆڕشەکەیان، لەو کاتەدا بووەتەوە بەڕێوەبەری دارایی گشتی، هەروەها پەرەپێدانی کاری ژنان و بنیادنانی ئیدارەی خۆسەریش وەڵامێک بوو بۆ چەتەکانی داعش کە ئەو هێرشیان کردە سەر ناوچەکە، دەشڵێت: ئێمە پێشبینیمان نەدەکرد کە بگەینە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، زۆر کەس دەیانگوت خۆبەڕێوەبەری درێژە بە کارەکانی نادات، بەڵام بە خەبات و بەرخۆدان و خوێنی شەهیدان شۆڕشەکەمان گەیاندە ساڵی ٢٠٢٤.

 

سەبارەت بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان و شۆڕش گەورەترین هێزە بۆ ئێمە، لەم ڕوانگەیەشەوە بەردەوامین لە خەباتی خۆمان لەناو کۆمەڵگەدا، جەختی لە گرنگی و پێویستی بە گوڕکردنی خەبات کردەوە.

 

سەرەڕای هەموو سەختییەکان، ژنانی ئەندامانی کۆنگرەی ستار سەرکەوتنەکانیان بەیەکەوە باسکرد و ڕایانگەیاند بە ئیرادەیان و کارەکانیان بە کۆمەڵ، توانیویانە بگەنە هەموو ژنان، هەمیشە دڵنیایە لەوەی کە دەتوانێت بەرپرسیارێتی ئەو کارە لە ئەستۆ بگرێت کە بەڕێوەی دەبات.