دایکانی شەممە: ئێمە واز لە گاڵاتەسەرای ناهێنین
دایکانی شەممە لە چالاکی ئەم هەفتەیەشیاندا لەسەر ئەو دۆسیەیە وەستان کە لە چالاکی هەفتەی ٧٠٠ لە لەسەریان کراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دایکانی شەممە چالاکی "با بێسەروشوێنان بدۆزرێنەوە و بکەرەکان دادگایی بکرێن" لە هەفتەی ٨٥١میندا چالاکیان ئەنجامدا، دایکان لە ٧٠٠یەمین هەفتەی چالاکیدا دەستبەسەر کران و تاوانبار کران کارنامەی دایکانی شەممەی ئەم هەفتەیەش لەسەر ئەو دۆسیەیە بەردەوام بوو کە لە دژیان کرایەوە.
مەسید ئۆساک خوشکی حەسەن ئۆجەلان کە لە ژێر دەستبەسەریدا دیار نەما، لە دانیشتنی ئەو کەسانەی لە ٧٠٠یەمین هەفتەدا دەستبەسەرو تاوانبارکران بەبیردێتەوە و ڕایگەیاند، کە ئەم هەفتەیە لە دۆسیەکە جیاکراونەتەوە، مەسید ئۆساک داوای کرد یاسای نێودەوڵەتییان بۆ دەربکرێت.
بێسنە تۆسون کچی فەهمی تۆسون کە بێسەروشوێنە، لێدوانە هاوبەشەکەی خوێندەوە و وتی: "ئێمە تا ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠هیچ تۆمەتێک لەسەرمان نەکرابوەوە، لە هەفتەی ٧٠٠ی چالاکییەکەماندا بە دروشمی 'دایکم ببینە'کە لە گاڵاتەسەرای بەردەوام بوو، دەستبەسەرکراین، ئەم چالاکییەی ئێمە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری بیئۆغلوو ڕاگیرا، بە بەڵگەوە ئەوە بڵاوبوویەوە کە ئێمە دەستگیرکراوین و ئەشکەنجە دراوین لەو ڕۆژەوە ئێمە لە مەیدانی گاڵاتەسەرای کۆبوونەوە مان لێ قەدەغە کراوە، چەند ساڵێک تێپەڕی، ئێمە دەست لە گەڕان و مەیدانی گاڵاتەسەرای بەرنادەین".