دامەزراوە و دەستپێشخەرییەکانی ژنان هەوڵدەدەن کۆمسیۆنێکی دژە جیاکاری دابمەزرێنن

جیاکاری یەکێکە لە خراپترین پراکتیزەکان کە سنووردارکردن بەسەر هاوڵاتیانی گروپە جیاوازەکاندا دەسەپێنێت و ڕێگری لە توانای سەرکەوتنیان دەکات لە ئەنجامدا پێشێلکاری لە مافەکانیان دروست دەبێت.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ژمارەیەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ماوەی ١٠ ساڵە کاردەکەن بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک کە لە دەستووردا هاتووە لە ساڵی ٢٠١٤، لە ماوەی ئەم ساڵانەدا چالاکییەکان و کۆبوونەوەکان و ڕووداوەکان جۆراوجۆر بوون، بە ئامانجی کردنەوەی گفتوگۆیەکی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە کۆمیسیۆنەکە.

 

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک دامەزراوە و دەستپێشخەری و کەسایەتی ویستیان لە پێکهێنانی هێزی کار بۆ فشار و هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆن و دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی و پابەندکردنی بڕیارەکانی بۆ ئەوەی کۆتایی نەهێنن ڕادەستکردنی بە لایەنێک کە تەنها پێگەی ڕاوێژکاری هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم کۆمیسیۆنە دەبێت بڕیارەکانی جێبەجێبکرێت و سەربەخۆبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی جیاکاری جۆرە جیاوازەکانی ببێتەوە و دادپەروەری و سەرکەوتن بۆ زیانبەرکەوتووان بەدەستبهێنێت.

 

پلانی کارکردن بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری چییە؟

لەمیا لوتفی، بەڕێوەبەری پرۆگرامی دژە جیاکاری لە دامەزراوەی نوێی ژنان وتی: خەمی کارکردنمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و گەڕان بەدوای ئامراز و یاسایەکدا کە یارمەتیدەرمانە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، ماوەیەکی زۆرە کاردەکەین بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن وەک مافێکی دەستووری ئێستا نزیکەی ١٠ ساڵە و بەدەستمان نەهێناوە، بابەتەکەمان بە وردی باس لەڕێگاکانی دروستکردنی گەرەنتی و میکانیزم بۆڕێگریکردن لە هەڵاواردنێک کرا کە لەوانەیە لە دژی گروپێک یان کەسێک ئەنجام بدرێت.

 

ڕێکخراوەکە تا ئێستا چ چالاکیەکی ئەنجامداوە؟

سەرەتا مێزێکی گفتوگۆ هەبوو سەبارەت بەو شایستە دەستوورییە هەڵپەسێردراوەی کە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی هەڵاواردن نوێنەرایەتی دەکات و لەو دانیشتنەشدا نیگەرانییەکانی پەیوەست بەوەوە و پرسی سەربەخۆیی و یاسای ڕێکخستنەوە تاوتوێ کران.

 

لەیەکەمین کۆبوونەوەدا بیرۆکەی کارکردن بۆ ماوەیەکی درێژتر خرایەڕوو، بە نوێنەرایەتی هێزێکی کار لەگەڵ هاوبەشە جیاوازەکان بۆ هاندان و فشارخستنە سەر دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە، کە پێکهاتبوون لە دامەزراوەی نوێی ژنان، پرسی ژنانی میسر و دەستپێشخەری ژنان.

 

دوابەدوای ئەوە کۆنفرانسێکی گەورە بە هاوکاری هێزی کار، دەزگای میسری بێسنوور، و ناوەندی ڕاگەیاندنی ئیبراهیم بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لە پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن، ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژمارەیەک پەرلەمانتار، پیاوانی ئایینی بەشداربووان لە بڕیاردان و پێشنیارەکان سەبارەت بەڕێگاکانی کارکردن لەسەر پڕۆژەکە خرانەڕوو.

 

پاشان وۆرک شۆپێک بۆ داڕشتنەوەی ڕەشنووسی یاسایەک بۆ کۆمسیۆنەکە بەڕێوەچوو چونکە ژمارەیەکی زۆر لەڕەشنووسی یاساکانی ئێستا نەگونجاو بوون چونکە لەڕاستیدا هەندێکیان لە ساڵی ٢٠١٤دا نووسراون.

 

پێشتر کۆمەڵێک چالاکیی گروپیان ئەنجامداوە پلانی کارکردنی داهاتووتان چییە؟

ئێمە پلانێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ کاری داهاتوو و ئامانجمان دەبێت لەم قۆناغەدا هۆشیاری هاوڵاتیان لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن زیاد بکەین، بەشێکی تایبەت هەیە بۆ ڕەشنووسی یاساکان، کورتە فیلم و فیلمی دۆکیۆمێنتارییان بە سیستمی ئەنیمەیشنی خێرا، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەرەستەی زانستی سادە، بەهەمان شێوەی هاوبەشەکانی ئەم گردبوونەوەیە هەمەچەشنن، کە لەم ماوەیەی ئێستادا بەرهەم دەهێندرێن.

 

جگە لە کاری بەرگری و داکۆکیکردن، کە دەچێتە سەر میدیای چاپ و تەلەفزیۆن، هەروەها پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و دروستکەرانی ناوەڕۆک، جگە لە کارکردن لەگەڵ بڕیاردەران و سەرکردە نێوەندگیرییەکان لە ناوچەکاندا.

 

ئێمە لە ئێستاوە کاردەکەین و ئارەزووی دەستپێکردنی بەکۆمەڵ لە داهاتوودا دەکەین بۆڕاگەیاندنی گروپی کار کە بەشدارن لەم کۆبوونەوەی دژە هەڵاواردن دەکەن، بابەتەکە بەردەوامە و پێویستە کاری لەسەر بکرێت تەنانەت لەگەڵ دامەزراندنی کۆمسیۆن، دەبێت چاوێک لە پەیڕەوی جێبەجێکردنی بخشێنین بۆ ئەوەی نەکەوینە قەیرانی دەسەڵاتەکانی.

 

تا چەند کاریگەری جیاکاری لەسەر کۆمەڵگە و ڕۆڵی UNHCR لە کەمکردنەوەیدا دەبینیت؟

ئەم پراکتیزەیە لە ئێستاوە لە ناوچەکەدا بەگشتی بەربڵاوە و بابەتەکەش تەنها لە میسردا نییە، لەوانە بڵاوکردنەوەی قسەی ڕق و کینە بەرامبەر بە پەنابەران لە ناوخۆدا و جیاکاری لە دژی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان و ئەوانی دیکە هەبێت لە ناوچە جیاجیاکاندا.

 

ئەمەش پێویستی بە کارکردنە بۆ کۆتاییهێنان بە پراکتیزە جیاکارییەکان و کارکردن بۆ دۆزینەوەی ئامرازێک بۆ دادپەروەری ڕاستەقینە، بەتایبەتی کە جیاکاری کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە لە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکاندا.

 

ئایا گرەنتی سەربەخۆیی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن تاوتوێ کراوە؟

هەموومان نیگەرانیمان هەیە سەبارەت بەم بابەتە ئێمە کۆمیسیۆنێکمان ناوێت کە توانای ڕاوێژکاری هەبێت، و کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕیار جێبەجێدەکرێت، ئەمەش شتێکە کە لە ئێستادا باسی لێوە دەکرێت و کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی لەڕێگەیەوە ئەو یاسا ڕێکخستنانەی کە ئێمە دەیخەینەڕوو.

 

زیاتر لە پێشنیارێک هەیە کە تا ئێستا خراوەتەڕوو، لەوانە کە کۆمسیۆن بۆ نموونە پەیوەندی بە پەرلەمانەوە هەبێت و سەربەخۆ بێت و بڕیارەکانی لەڕێگەی فۆرمولەی جێبەجێکردنەوە جێبەجێ بکرێت.