ژنانی تووشبووی تای خوێنبەربوون بەهۆی شەڕەوە چارەسەر وەرناگرن

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نیوەی دانیشتوانی جیهان مەترسی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوونیان لەسەرە، بەڵام لە سودان لە ژێر بارودۆخێکی ئاڵۆز، کەمی دەرمان، خۆراک و ئاوارەبووندان، ژنانی سودان بە خۆڕاگرییەوە بەرەنگاری ئەم نەخۆشییە سەختە دەبنەوە.

ميسا قازی

 

سودان- سەدان هاوڵاتی سودان تووشی تای خوێنبەربوون بوون، بەڵام بارودۆخی جەنگ ناچاری کردوون لە ماڵەوە چارەسەر وەربگرن بەهۆی نەگەیشتنیان بە نەخۆشخانەکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی شەڕ و پێکدادانەکان بە چڕی بەدی دەکرێت، چونکە لەو ناوچانەدا دەستگەیشتن بە پزیشک و چارەسەری ئەستەمە.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ١٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بەم نەخۆشییە تۆمار دەکرێت، تای خوێنبەربوون یەکێکە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە بەربڵاوانەی کە هەیە، جگە لەوەش بە هەزاران حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سودان تۆمار کراوە، پزیشکەکانیش پشتڕاستیان کردەوە، ئەو ئاماری گیان لەدەستدانە نائاساییە بەهۆی بەردەوامی شەڕە لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا و دروستبوونی قەیرانە جیاوازەکان.

 

پێشتر وەزارەتی تەندروستی سودان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تای خوێنبەربوون و کۆلێرا ٣٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

مەودە باباکر، یەکێکە لەو ژنانەی خەڵکی ویلایەتی گەدارفە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، نیشانەکانی بە ئازاری جومگەکان و سەرئێشە دەستیپێکردووە، وتی: پشکنینم کرد و بۆم دەرکەوت کە تای خوێنبەربوونم هەیە، ئازاری جومگەکان و پشتم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبوو، هەستم بە سەرمایەکی زۆر دەکرد، کاتێکیش خەریک بووم خۆم دادەپۆشی هەستم بە هیچ گەرمییەک نەدەکرد، لە پڕ هەستم بە گەرمییەکی زۆر دەکرد، ماندوو بووم بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بە هیچ شێوەیەک نەمتوانی بجوڵێم.

 

پزیشک زاریات محەمەد وتی: هەستم بە ئازاری پشت و جومگەکان کرد و سکچوونم بۆ دروستبوو، کاتێکیش پشکنینم کرد ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچوو، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چارەسەرم وەرگرت و  ڕۆژ بە ڕۆژ باری تەندروستیم باشتر بوو، سەرەتا تووشی ئازارێکی زۆر بووم و بەرگەم نەدەگرت، وەک سکچوون و ڕشانەوەیەکی زۆر، پشکنینی خوێنم کرد زیاتر بۆم دەرکەوت توشبووم، بەڵام هەوڵی وەرگرتنی چارەسەرم دەدا، دوو حەبی پانادۆڵ، حەبی سکچوون و ڤیتامینەکانم خوارد دواتر مۆڵەتم لە کارەکەم وەرگرت و لە ماڵەوە پشوومدا، لە پاش شەش ڕۆژ هەستم بە باشتربوون کرد.

 

دەربارەی ڕێ و شوێنە خۆپارێزییەکان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون، ڕوونیکردەوە کە چەند مانگێک لەمەوبەر ویلایەتی گەدارفی وەک شوێنێک بۆ بڵاوبوونەوەی پەتایەک ناساندووە، هەروەها هەڵمەتەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاک دەستپێکردووە، کە لە سێ جۆر پێکدێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، زۆرێک لە خێزانەکان پەنا بۆ ئەنجامدانی پشکنین لەدەرەوەی نەخۆشخانە و لە ناوەندە نا حکومییەکان دەبەن، چونکە هیچ پشکنینێکی خێرا بۆ نەخۆشییەکە لەنەخۆشخانەکاندا نییە.