بڕینی ئاو ئاڵەنگاریەکی ترە بۆ تۆماری ئازارەکانی ژنانی غەززە

دوای پچڕانی تاکە سەرچاوەی ئاوی غەززە، ئازارەکانی ئاوارەبووانی غەززە دوو هێندە زیادی کردووە، نەخۆشییەکانیش لە زیادبووندان، ژنانی غەززە بڕینی ئاو لەلایەن ئیسرائیل بە لەسێدارەدانی زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی شارە گەمارۆدراوەدا کە دەزانن.

ڕەفیف ئیسلیم


غەززە- سەدان هەزار دانیشتووی غەززە تاکە سەرچاوەی ئاوی پاکیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل پێداویستییەکانی کۆمپانیای ئاوەکەیان پچڕاند، وایکردووە زۆرێک لە هاووڵاتییانی غەززە چەندین کیلۆمەتر بە پێ بڕۆن، هەندێکجار بڕێکی کەمی ئاو کۆدەکەنەوە.

 

لەو کاتەوەی هێزەکانی ئیسرائیل تاکە بۆری ئاوی کەرتی غەززەیان پچڕاند، دابینکردنی ئاوی کەرتی غەززە 'مەکروت'، شارەوانی کەرتەکە قەیرانێکی ئاوی سەختی ڕاگەیاند کە دانیشتوانی ئەو شارە گەمارۆدراوە بەدەستیەوە دەناڵێنن.


ژنان دەنگیان بەرزکردەوە لە سکاڵاکانیاندا، بەو هیوایەی بگاتە دەستی بەرپرسان، بتوانن سەرچاوەیەکی جێگرەوە بۆ ئاو دابین بکەن، لەڕێگەیەوە بتوانن کاروباری خۆیانی پێ بەڕێوەببەن، بەتایبەتی لە کامپەکانی ئاوارە، دوای ئەوەی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە بە تەواوی چۆڵکران و چڕی دانیشتوان لە ڕۆژئاوا کۆبووەوە.

 

ڕەجا سامی، دایکێکی ئاوارە و خاوەن سێ منداڵە، کە پێویستی بەردەوامی بە ئاو هەیە، چاودێری منداڵەکانی ە، هەر لە خۆشۆردنەوە، تا جل شۆردن، قاپ شۆردن، تەنانەت بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، لە ئێستادا تووشی قەیرانی ڕاستەقینەی ئاو بووە. دەڵێت:هەموو ئەو سەرچاوە ئاوییانەی دەگەنە دانیشتوانی کەرتی غەززە پیس بوون، بەڵام ژنان بە بەکارهێنانی ڕێگەی تەقلیدی هەوڵی چارەسەرکردن و پاککردنەوەیان دەدەن.


لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پێویستی ژنان بە ئاو زیاتر دەبێت. لە زستاندا دەتوانن بەکارهێنانی ئاوەکەیان پارێزن و بەڕێوەی بەرن، بەڵام لەگەڵ هاتنی هاویندا ئەستەم دەبێت.

 

جەختی کردەوە کە دۆخەکە بووەتە کارەسات بە ڕاگەیاندراوەکەی شارەوانی غەززە، تاکە بۆری ئاوی 'مەکروت' بڕاوە، دابین کەری ئاوی کەرتی غەززەیە. پێشتر ژنان چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیان دەکرد کە ئاوەکە دەگەیشت، تەواوکردنی هەموو ئەو ئەرکانەی کە پێویستیان بە بڕێکی زۆر ئاو بوو. ئەمڕۆ بە بەکارهێنانی یەک گاڵۆن ئاوی ١٦ لیتری بۆ هەر ماڵێک ناچارن دۆخەکە بەدەر بکەن.


پرسیاری کرد: چ ژنێک لە ماڵەوەی جیهاندا بەرگەی ئەوە دەگرێت؟

ئەگەر تەنانەت بیر لە کڕینی ئاویش بکاتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی گرانیی تێچووی ژیان و کەمی داهاتی هاوژینەکەی و لەدەستدانی ماڵەکەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە کەرتی غەززە، ڕۆژانە ٥٠ دۆلاری تێدەچێت. ناوبراو بانگەوازی بۆ هەموو ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد، چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئاوی شارە گەمارۆدراوەکە بدۆزنەوە،هەموو ڕۆژێک لەبەرچاوی تەواوی جیهاندا دەسڕدرێتەوە و برسی دەکرێت، بەبێ ئەوەی کەس هیچ بکات.

 

قەیرانەکە درێژخایەن بووە، وای لە منداڵەکانی کردووە تینوو بن، هیچ ئاوێک نادۆزێتەوە بۆ خواردنەوە. بۆ چەند دڵۆپێک بەدوای هەر هێڵێکی ئاودا دەگەڕێت چەندین کاتژمێر لە تەنیشتی چاوەڕێی دەکات، تەنها یەک لیتری دەستبکەوێت، کە دواتر بە ڕشتنی لە ڕێگەی سەرپۆشی سەریەوە پاکی بکاتەوە.کاتێک دەچێتە خاڵی پزیشکی لە کامپەکەدا، چارەسەری گونجاو یان دەستنیشانکردنێکی ڕاست بۆ ئەو نەخۆشیانە نادۆزێتەوە کە منداڵەکانی توشیبوون لەو کاتەوەی دەستیانکردووە بە خواردنەوەی ئاوە پیسبووەکە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.

 

ڕەجا سامی ڕەتی ناکاتەوە پێش ئەوەی بۆرییەکە ببڕدرێت، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل لە گەڕەکی شوجاعییە، ڕۆژانە دەیان بارهەڵگری ئاوی بێبەرامبەر لە نێوان گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان و کامپەکاندا جوڵەیان دەکرد، ئەمە ئاوە پێویستیکەیان دابین دەکرد. هەوڵدەدات خۆی بگونجێنێت لە ڕاستییە سەختەکەیدا، بەڵام ڕەنگە نەتوانێت زۆر زیاتر بەرگەی بگرێت.


سەنا حەسونە لەگەڵ قسەکەری پێش خۆی هاوڕایە، دەڵێت:لەو کاتەوەی هێڵی ئاوی مەکروت پچڕا، هەموو ژنانی کەرتی غەززە بەدەست قەیرانی ئاوی سەختەوە دەناڵێنن، چ بۆ خواردنەوە، چ بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە. قەیرانی ئاو ناکۆکی گەورەی لە نێوان خێزانەکاندا دروستکردووە، هەندێکجار شەڕی مشتومڕ و خوێنڕشتنی لێدەکەوێتەوە، تەنها بۆ ئەوەی سەرۆکی هەر ماڵێک بتوانێت تەنها یەک گاڵۆن ئاو لە ڕۆژێکدا بەدەستبهێنێت.

 

 تەنانەت پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە گەڕەکی شوجاعیە دەست پێبکات، ئاوەکە لاواز بوو و بەقورسی بەشی دەکرد، ژنێک لە ماڵەوە دوو گاڵۆن ئاو بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی پیس بووە، هۆکاری چەندین نەخۆشییە، وەک کۆکە و گرژبوونی بەردەوام، کە لە٩٠%ی  ژنان و منداڵانی کچ ناوچەکە دەگرن، تووشی هەوکردنێکی زۆر دەبن کە بەبێ چارەسەر پێشدەکەون.

 

سەنا حەسونە لە بەکارهێنانی ئاودا عەقڵانە بیر دەکاتەوە، ئەویش لە جیاتی خواردنەوەی لیترێک ئاو تەنها دوو کوپ دەخواتەوە، لە جیاتی خۆشوشتن خاولییەکی تەڕ بەکاردەهێنێت بۆ پاککردنەوەی جەستەی خۆی؛ ڕەنگە چەند ڕۆژێک بەهۆی کەمی ئاوەوە قاپ و قاچاغەکان پاک نەکاتەوە، ڕۆحی ژیان ئاوە، چونکە دوو لەسەر سێی لەشی مرۆڤ لێی پێکهاتووە بۆیە کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل بڕیاری بڕینی تاکە هێڵی ئاویاندا، بڕیاری کوشتنی زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتیانیاندا لە  کەرتی غەززە.