بەرزبوونەوەی ترسناکی لە سێدارەدان لە عێراق... پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بانگەوازی گۆڕان

عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤ دا زیادبوونێکی بێوێنەی لە سێدارەدان بەخۆیەوە بینیوە، نیگەرانی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دروستکردووە، داوای پێداچوونەوە بە سزاکان و دڵنیابوون لە دادپەروەری و شەفافییەت دەکرێت.

ئەفراح شەوقی

 

پاریس- لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا عێراق بەرزبوونەوەیەکی ڕێژەی لەسێدارەدانی بە خۆیەوە بینیوە ،چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەنگیان بەرزکردۆتەوە بۆ بەتاوانکردنی ئەو کارانە، کە پێچەوانەی پێوەرەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە. ژنانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ جەختیان لەسەر پێویستی بەپەلەی چاکسازیی هەمەلایەنە کردووەتەوە کە بەشدارە لە بەرەوپێشبردنی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتدا.

 

ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بەرزبوونەوەی مەترسیداری ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکرا کردووە، عێراق شایەتی زیادبوونی بەرچاوی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەخۆیەوە بینیوە، لەنێویاندا دژی ژنان، بەو پێیەی ژمارەکە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چوار هێندە زیادیکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە لانیکەم ٦٣ لەسێدارەدان ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها ١٦ لەسێدارەدان ئەنجامدراوە، کە هەموویان پەیوەندییان بە تۆمەتی "تیرۆر"ەوە هەبووە.


شایانی باسە کە دەسەڵاتدارانی ئاسایشی عێراق ئەم زانیاریانە ڕادەگرن، بە "نهێنی سەرەکی" پۆلێنی دەکەن، ئەمە ڕەنگدانەوەی ڕێگریکردنە بە ئەنقەست لە کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، کە ماوەی سێ ساڵە ئۆپەراسیۆنەکانی وەستاندووە.

 

فاتن حەلفی،دکتۆر ئەندامی پێشووی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ دەڵێت "بۆشایی دەستووری مەترسیدار" لە ئاکامی دوورخستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆمسیۆنەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ. ئەم نەبوونیە بووەتە هۆی نەبوونی  و چاودێریکردنی ڕاستەقینە بۆ پرسەکانی مافی مرۆڤ، کە شایەتحاڵی پێشێلکاریی ڕاستەقینە بووە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بەڵگەی لەسەر کراوە، لەوانەش بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی لەسێدارەدان لە عێراقدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، "بەرژەوەندی زیاتر لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هەیە لە چاو هەر کۆمسیۆنێکی دیکە، سەرەڕای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربەخۆیی و پارێزبەندی ڕاگەیاندنی بۆ ئەندامەکانی بەهرەمەندە، ئەمە ڕێگەیان پێدەدات بەبێ ترس و هەڕەشە کارەکانیان ئەنجام بدەن.


 نەبوونی کۆمسیۆنەکە بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی مافەکانی مرۆڤ، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کوشتنەکان،زیادبوونی بێ سزا،ئەشکەنجەدان لە زیندانەکان،بنکەکانی پۆلیسدا بەربڵاو بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێبەجێکردنی لەسێدارەدانەکان لە ماوەی ئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤدا ڕاگیرابوو"، هۆکاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ دەستێوەردانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جگە لە هەوڵەکانی کۆمیساری کە پەیوەندییان لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکانی ناو وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ و پزیشکی دادوەریدا کردووە، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ژمارەیەکی وردی لەسێدارەدانەکان، بەڵگەنامەکردنیان،چاودێریکردنیان بە شێوەیەکی کاریگەر.

 

فاتن حەلفی جەختی لەوە کردەوە کە نەبوونی لێدوانی شەفاف سەبارەت بە لەسێدارەدان و کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان، کە بە نهێنی تەواو ئەنجام دەدرێن، وا دەکات بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسانە قورستر بێت، بەتایبەتی ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەسێدارە دراون.
لە ئێستادا هیچ زانیارییەکمان نییە و بە ئەنقەست لەم بارەیەوە ڕەشبگیری هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک لە کۆمیسیۆنەکەدا بووە، زۆرینەی سزاکان لەسەر دۆسیەی "مادەی هۆشبەر یان لەشفرۆشی" بووە،"زۆربەی دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن پیاوانەوە ئەنجامدەدرێن، بەڵام ئەو ژنانەی لەماڵەوەن زۆرجار بەهۆی ئامادەبوونیان لەو شوێنەی مادەی هۆشبەریان لێدەدۆزرێتەوە، دەرئەنجامی ئەو تاوانانەیان هەڵگرتووە کە ئەنجامیان نەداوە".

 

بەداخەوە ئێمە یاسایەکمان نییە کە سزای لەسێدارەدان قەدەغە بکات، پێشتر لەڕێگەی چالاکییەکانی کۆمسیۆنەوە کارمان کردووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام کارێکی قورسە، پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسایی هەیە کە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمان، کە لە ئێستاوە بەدەست بۆچوونی جیاوازەوە دەناڵێنێت لەسەر هەر پرسێک.

 

ئەنوار داود خەفاجی  چالاکوانی مافی مرۆڤ پێی وایە پەرەسەندنی لەسێدارەدانەکان لە عێراق بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە، دیارترینیان یاساکانی دژە تیرۆرە. عێراق یاسای بەرفراوانی پەسەند کردووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی تۆمەتبارکردن و سزای لەسێدارەدان. ئەو ئاماژە بە کێشەکانی ناو سیستەمی دادوەری دەکات، لەوانە پشتبەستن بەو دانپێدانانە کە گوایە لە ژێر ئەشکەنجەدا دەرهێنراون،نەبوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، وەک لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

سەرەڕای ئەو فشارە ئاسایشی و سیاسییەکانی بەردەم وڵاتەکە پاڵ بە دەسەڵاتدا دەنێت کە ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر، لەوانەش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، وەک ڕێگرییەک لە دژی "چالاکییە تیرۆریستییەکان.

 

پەرەسەندنی لەسێدارەدان نیگەرانییەکی ڕاستەقینە لەبارەی پابەندبوونی عێراق بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤەوە دروستدەکات وتی: ئەنجامدانی لەسێدارەدان دوای دادگاییکردن کە پارێزبەندی یاسایی سەرەتایی تێدا نییە، دەکرێت بە پێشێلکردنی مافی ژیان و دادگاییکردنی دادپەروەرانە هەژمار بکرێت. جگە لەوە ئەم جۆرە کارانە دەتوانن زیان بە ناوبانگی عێراق بگەیەنن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، ئەمەش بەرەوڕووی ڕەخنەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەبێتەوە.

 

لەبەر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتانە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە نێویاندا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوایان لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە ڕاگرتنی کاتی سزای لەسێدارەدان بسەپێنن. ئەوان ئەم هەنگاوە بە پێویست دەزانن وەک سەرەتایەک بۆ پێداچوونەوەی گشتگیر بە سیاسەتەکانی سزای لەسێدارەدان. هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و شەفاف کردەوە بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، لە هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی مافی تۆمەتباران بۆ بەرگریکردن و نوێنەرایەتی یاسایی. داوای لێکۆڵینەوەیان لە تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپیان کردووە، دڵنیابوون لەوەی دانپێدانانی زۆرەملێ وەک بەڵگە لە دادگادا بەکارنەهێنرێت.

 

ئەنوار داود خەفاجی جەختی کردەوە کە نەبوونی ئامار لەسەر ژمارەی ئەو ژنانەی لەسێدارەدراون یان چاوەڕوانی لەسێدارەدانن، ئاڵەنگاریەکی بەرچاوی بۆ دروست دەکات.ئەم داتایانە بە نهێنی و دەستنەکەوتوو دادەنرێت، ئەمە پێشێلکردنی ستانداردەکانی شەفافیەتی حکومەتە. نەبوونی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ کە دەسەڵاتی دەستڕاگەیشتن بەم زانیاریانە و دەستێوەردانی هەبووە بۆ سنووردارکردنی لەسێدارەدانەکان، بووەتە هۆی چاودێری نەکردنی ئەم پرسە هەستیارە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر پێویستی کردەوەی ڕاستەقینە حکومەت و دەزگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان نیشاندانی ئارەزووی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارەدانەکان، وەک لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە. ناوبراو ئەم ڕاپۆرتانەی بە بانگەوازێکی بەپەلە زانی، دەسەڵاتدارانی عێراق پێداچوونەوە بە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بکەن، کار بۆ بەهێزکردنی سیستەمێکی دادوەری بکەن کە مافەکانی مرۆڤ دەستەبەر بکات و دادپەروەری بۆ هەموو هاووڵاتیان بەدەست بهێنێت.