بەریتانیا نیکۆڵ و سێ کچەکەی وەرناگرێتەوە

ژنێکی بەریتانی کە لەگەڵ کچە گەنجەکانیدا چووەتە ناو گروپی چەکداری داعشەوە، بە سیاسەتمەدارانی بەریتانیا دەڵێت "پێویستە مێشک کراوەبن" بۆ ئەوەی ڕێگە بە گەڕانەوەیان بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

نیکۆڵ جاک و سێ کچەکەی لە ئێستادا لە کامپێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پاڵ هەزاران ژن و منداڵی چەکداری داعش دەستبەسەرکراون.

نیکۆڵ ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەوان  "دوورن لە بینین، لە بیردا نین"و حکومەتی بەریتانیا نابێت ئەوان لە ژێر فەرشدا ڕابماڵیت، وتیشی: "سەرەڕای ئەوەی ماوەی سێ ساڵە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا دەژیم، بەڵام مەترسییەکی ئەمنیم نییە بۆ بەریتانیا".

 

حکومەتی بەریتانیا ئامادە نەبووە ڕێگە بەو کەسانە بدات کە چوونە پاڵ داعش کە کۆمەڵکوژی و کوشتنیان ئەنجام داوە بگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا و وەک هەڕەشەیەکی شاراوەی ئاسایشی نەتەوەیی سەیریان دەکات، "home office" دەڵێت:" ئەولەویەت ئەوەیە کە لە سەلامەتی و ئاسایشی بەریتانیا دڵنیا بین".

 

نیکۆڵ جاک لەگەڵ هاوسەرەکەیی و چوار منداڵی لەندەنیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا بچنە ناو داعش، ئەو بە خزمەکانی وتبوو کە خێزانەکەی بەرەو سۆمال دەڕۆن بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ.