برسێتی لە کەرتی غەززە وەک سزادانی بەکۆمەڵ

چالاکوان عەفاف مەهدی ئاماژەی بەوەکرد، برسێتی بووەتە ئامرازێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵ، هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ هەنگاوی کاریگەریان نەناوە، ژنانی کەرتی غەززەش هەوڵدەدەن بە ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر پێداویستی خێزانەکانیان دابین بکەن.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- ناوچەی باشووری کەرتی غەززە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنێت کە نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ کەسی تووشی کێشە کردووە لە ژێر ڕۆشنایی کەمی خۆراک و ئاودا، هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە خۆراکییەکان بۆ دانیشتووان و خەڵکی ئاوارە دەکەن، ناوچەی دۆڵی باشوور وەک ناوچەی مرۆیی سەلامەت پۆلێن کراوە و بانگەوازی هاوڵاتیان کراوە بۆ کۆچکردن بۆی، بەڵام پشکی لە توندتری سزاکان، لەوانە برسێتیی وەرگرت.

 

وتیشی: هەمیشە بیستوومە کە بەکارهێنانی برسێتی وەک ئامرازێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵ لە کاتی شەڕەکاندا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت، بەڵام هیچ وڵاتێک یان دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤم نەمبینیوە کە جوڵەی کردبێت و هەنگاوی کاریگەر بنێت، سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتە کارەساتبارانە و وێنەگەلێک کە لە باکوور و باشووری کەرتی غەززەوە بەڵگە کراون و بارودۆخەکە نیشان دەدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوەی ئەم برسێتییە بەرەو باشوور بکەوێت، ژنان بڕێکی زۆر لە پەلەوەرییان کۆدەکردەوە و خۆراکی قوتوویان هەڵدەگرت بۆ خواردن لە کاتی قەیرانەکاندا، بەڵام بەشی کاتێکی زۆری نەدەکرد، ئەو پێداویستیانە لە ماوەی یەک مانگدا تەواو دەبوون، هەندێک جۆری خۆراک لە بازاڕەکاندا بەردەستە بەڵام دوو هێندەکردنی نرخەکان توانای کڕینی سەخت کردووە.

 

سەبارەت بە ئاردیش، عەفاف مەهدی ئاماژەی بەوەدا کە چیرۆکێکی دوور و درێژی هەیە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر، نرخی یەک کیسی ٢٥ کیلۆگرام لە دوو دۆلارەوە بۆ سەد دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

عەفاف مەهدی ئەوەشیخستەڕوو، هەزاران خێزان لە باکوور و باشووری کەرتی غەززە هەن کە ڕەنگە نەتوانن بە درێژایی ڕۆژ یەک ژەمێک ئامادە بکەن بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، ژمارەیەک "چادری خۆراک" هەیە کە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بێبەرامبەر بەسەر ئاوارەکاندا دابەشی دەکەن، بەڵام ئەوەندە ئاسان نییە، ژنان ڕەنگە بۆ ماوەی یەک تا سێ کاتژمێر بوەستن، زۆربەی کات ژنان بە بەتاڵییەوە دەگەڕێنەوە بۆ چادرەکانیان، هەروەها لە نۆرەی نانەواخانەکانیش هەمان دۆخە، ژنان لە بەیانیاندا دەچنە دەرەوە و پاشنیوەڕۆش بە ژمارەیەک نان دەگەڕێنەوە بۆ چادرەکەیان.

 

بە وتەی عەفاف مەهدی، ژنان ڕووبەڕووی سەختی تر دەبنەوە، ئەوانیش نەبوونی جلوبەرگ و بەتانییە، بەتایبەتی کە زستان هاتووە، ئەمەش ئازارەکانیان زیاتر دەکات، چونکە تەنیا لەبەر ئەوەی منداڵەکە ئەگەر جلوبەرگی باشی لەبەر نەکرێت ئەوا نەخۆش دەکەوێت، هەروەها لە نەخۆشخانە و خاڵە پزیشکییە وێرانەکاندا دەرمان نییە.

 

کۆرپەکانیش بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نەبوونی شیری کۆرپە لە بازاڕەکاندا دۆخەکە خراپتر بووە و بەم شێوەیەش هەزاران کۆرپە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و دەیان کەسیان ڕۆژانە بەرکەوتەی مەترسی مردن دەبنەوە بەهۆی بێتوانایی زۆرێک لە خێزانەکان بۆ کڕین، هەروەها بۆ دایبیش دایکان ڕۆژانە دەتوانن تەنها دوو دایبی بکڕن.

 

عەفاف مەهدی ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەی دواییدا هاوڵاتیان و ئاوارەکانی ناوچەکانی باشوور و باکووری کەرتی غەززە هەوڵیاندا هەڵمەتی بایکۆتکردنی ئەو کاڵایانە ئەنجامبدەن بۆ بایکۆتکردنی ئەو کاڵایانە کە لەلایەن بازرگانانەوە لە بازاڕە ناوخۆییەکان دابینکراون، بەڵام بابەتەکە شکستیهێنا چونکە بایکۆتەکە بووە هۆی کەڵەکەبوونی کاڵا و بەرزکردنەوەی نرخ، جگە لەوەی پێویستیان بەم بەرهەمانە هەیە بۆ ئەوەی بژین، بە تایبەت لە ژێر ئەو بارودۆخە سەختەی کە پێیدا تێدەپەڕن.